ھیچ ھێز و وڵاتێک ناتۆانێت رەسەنایەتی و شارستانیی کورد ، سەروەەری و شکۆداریمان نایدە بگرێت

ھیچ ھێز و وڵاتێک ناتۆانێت رەسەنایەتی و شارستانیی کورد ، سەروەەری و شکۆداریمان نایدە بگرێت
بە ھۆی بەرژوەندی زڵھێزانەوە دەیان ساڵە کوردستان بە سەر چوار وڵات دا بەشکراوە و ئێستاکەش کە کۆتایی بەو نەخشە داگیرکاریی و دابەشکارییە ھاتووە ، بارودۆخی ناوچەیی و نێودەوڵەتی لە بارە بۆ گەرٍاندنەوە خاکی داگیرکەراومان و ھەروەھا ئەگەر بە پێوەر و بنەما سەرەکییەکانی ئەمڕۆ گەل پێناسە بکرێت و بەگەل بناسرێت .. بێگومان ھەموو مەرج و بنەماکانی گەل لە گەلی کوردماندا ھەن کە ئەمانەن :
١ـ ئێمەی کورد خاوەنی جوگرافیایەکی ھاوبەشین کە کوردستان نیشتمانی ھەموومانە. گەرچی بە زۆرداری و ناڕەوا دابەش کراوە .. بەڵام ئێمەی کورد ھەرگیز دان بەو دابەشکردنەدا نانێین و، ھیچ سنوورێک لە بەردەم ھەستی نەتەوایەتیماندا بوونی نییە .
٢ـ زمانێکی یەکگرتووی ھاوبەشمان ھەیە کە زمانی کوردیی رەسەن و دەوڵەمەندە .
٣ـ مێژوویەکی دێرین و درێژی پڕ لە سەروەری و شکۆداریی ھاوبەشمان ھەیە .
٤ـ بەرژەوەندییەکی ئابووری ھاوبەشمان ھەیە .
٥ ـ خاوەنی تایبەتمەندی و خەسڵەتی نەتەوەیی خۆمانین و داب و نەریتی خۆمان ھەیە.
٧ـ ھاوبەستەبوونمان بۆ کورد و کوردستان ھەیە و شانازی بە نەتەوەکەمانەوە دەکەین.
٨ ـ خاوەنی ھیوا و ئامانجێکی ھاوبەشین و، چارەنووسمان پێکەوە گرێ دراوە .
٩ـ لە رووی سیاسی و کۆمەڵایەتی و رۆشنبیریشەوە، لە ئاستێکی پێویست داین .
١٠ـ چەندین پارت و رێکخراومان ھەیە و .. ھێزی بەرگریمان ھەیە کە پێشمەرگەیە .
واتە ئێمەی کورد، ھەموو خەسڵەت و مەرج و تایبەتمەندی و بنەماکانی گەلمان تێدایە . ئەمانەش پێویستن بۆ ھەر کۆمەڵێک کە بە گەل بزانێت و، مافی چارەی خۆنووسین و دەوڵەتی سەربەخۆی ھەبێت .. ئەو تەگەژانەی کە لە بەردەم دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردی دان، تەگەژەی یاسایی نین، بەڵکو تەگەژەی سیاسین .. لەلەیەن تورکیا و ئێران و عێراق و سوریاوە، کە کوردستانیان بە سەردا دابەش کردووە، بەردەوام گەلە کۆمە لە گەلی کوردمان دەکەن و، پیلان لە دژی ھێنانەدیی خواسەکانی گەلەکەمان دەگێڕن و .. ئەوان دان بە ناسنامەی کوردا نانێن و، بێ شەرمانە دەڵێن ئێمە ناھێڵین دەوڵەتێکی سەبەخۆی کوردی دابمەزرێت .. ئەوان خاکی کوردستان بە موڵیکی خۆیان دەزانن . بە دڵنییاوە سەرکەوتن بۆ ئێمەی کورد و .. ملکەچیش بۆ ئەوان دەبێت.

سەڕەرایی نارەزایەتی ھەندێ وڵاتی جیھان لە نێویاندا ، ئێران و عێراق بۆ دواخستنی ریفراندۆم ، ھەرێمی کوردستان لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی خۆی بەردەوام دەبێت کە لە بیست و پێنجی ئەیلوولی داھاتوو لە ھەر سێ پارێزگاکانی ھەولێر ، سلێمانی ، دھۆک و کرکووک وشنگال وھتد.. بەرێوە دەچێت.بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان دووپاتیان لەسەر بەرێوەچوونی ریفراندۆمەکە کردووە ئەویش لەبەر پێداگیری و پێشوازی و جۆش و خرۆشی کوردەکان بۆ سەربەخۆیی کە جگە لە کورد سەرجەم گرووپە نەتەوەیی و ئایینەکانی دیکە پێیان وایە کە کوردستانێکی سەربەخۆ کۆتایی بە ھەموو ئەو ئێش و ئازار و نەھامەتیانە دێنێت کە کورد بە درێژایی مێژوو چێشتووە.ئارگیۆمێنتی ئەمەریکا بۆ دواخستنی ریفراندۆم ئەوەیە کە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی داعش لاواز دەبێت ، بەڵام کورد دەڵێت شەڕاکەتی ڕاستەقینەمان لەگەڵ بەغدا شکستی ھێناوە و ئەوان ناچارن ھەنگاو بەرەو سەربەخۆیی بنێن. ئەمرۆ کورد ھەستاوەتە سەر پێیەکانی و دەرفەتی باشی بۆ رەخساوە کە بەرێگەی دیپلۆماسی و ئاشتیانە و دیمۆکراسیانە بە ریفراوندۆمەوە بە سەربەخۆیی شاد بێت و زەمینەکانی ئێستا بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆ لەبارن. بۆیە ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان گوزارشت دەرئەنجامی ھەموو ئەو نەھامەتیانەیە کە بەسەر کورددا ھاتووە.ئەم ریفراندۆمە وەک سەرۆک بارزانی گووتوێتی بەھۆی ناچاریەوەیە چونکە مۆڵەتێکی فەرمی دەداتە ھەرێمی کوردستان بۆ دانووستانی چارەسەری ئاشتیانە لەگەڵ بەغدا کە بەھۆیەوە دان بە خواستە رەواکانی گەلی کوردستان بنرێت.

Top