وەرزش لە دوای قۆناخی دەوڵەت بوون پێویستیمان بە ئەزموونی پیرەکان و توانای گەنجەکانە

وەرزش لە دوای قۆناخی دەوڵەت بوون پێویستیمان بە ئەزموونی پیرەکان و توانای گەنجەکانە
وەرزش لە گشت جیھان و ووڵاتان ناسنامەی جیھانی و ناساندنی ووڵاتانە بە گشت جیھان بە تایبەتی لە بەشداری کردن لە پاڵەوانیەتیەکان و بەدەستھێنانی مەدالیای جۆراوجۆر و بەرزکردنەوەی ئاڵاکان، ئێمەی کوردیش لە رووی گرنگیدانمان بە وەرزش قۆناخی باشمان بریوە و بەڵام ھێشتا پێویستمان بەوەیە باشتر ببین بۆ قۆناخی دوای گشتپرسی کە بڕیارە ٢٥ی ئەم مانگە بەرێوەبچێت، ئەگەر بێتو ئێمە قسە لەسەر بواری وەرزشی بکەین بە گشتی ڕەنگە بە چەند وتارێک نەتوانین باسی کۆی سەرەبەری بواری وەرزشی بکەین بە ھەموو سەرکەوتوو گرفتەکانیەوە، بەڵام ئەوەی لە سەر ئێمە پێویستە کە تیشکی بخەینە سەری ئەوەیە کە ئێمە ئێستا لە ھەرێمی کوردستان لێژنەی ئۆڵمپیی کوردستانمان ھەیە لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە یەکێتیە وەرزشییەکان، قسەمان لەسەر چالاکییەکانیان نییە بە ھەموو جۆرەکانیەوە چونکە ئێستا وەرزش لە دوای قۆناخی دەوڵەت بوون دەبێتە بەشێکی گرنگی دەوڵەتی کوردستان و بەشداری کردن لە خولە جۆراوجۆرەکانی جیھان و ئامادەکاری پێویستیان بۆ بکەین ھەمووی لە ژێر ناوی کوردستان و ئاڵای کوردستان بێت، پێویستە لەسەر لێژنەی ئۆلۆَمپیی کوردستان لە ئێستاوە کار لە سەر ئەوە بکات بەرنامەیەکی گشتگیر بۆ بواری وەرزشی دابرێژێت بەبەشداری ھەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا نزیک لە بواری وەرزشی نەک تەنیا ئەو کەسانە بەشدار پێ بکەن کە خاوەن بڕوانامەی بەرزن چونکە ئەوە نابێتە ھەڵسەنگاندی باش چونکە پێویستیمان بە ئەزموونی پیرەکان و توانای گەنجەکانە بۆیە ھەر لە دوای قۆناخی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی لەسەر لێژنەکە پێویستە ئەم بەرنامە تۆکمەیەی کە دایدەرێژن بتوانن خزمەتێکی باش بە بوژانەوەی وەرزشی کوردستان بکەن، جگە لەوەش ژێرخانی وەرزشی لە کوردستان کە ئێستا ئێمە بەدەستیەوە دەنالێنن کار لەسەر ئەوە بکەن بتوانن ژێرخانی وەرزشی یانەکان باشتر بکەن بە پێدانی بەرنامە بۆیان ، چونکە ئێستا وەرزشی کوردستان تاڕادەیەک لە پاشەکشەدایە و پێویستی بە بوژانەوەی تەواوە بۆ ئەوەی وەرزشکارانی کوردستانیش تووشی بێ ئومێدی نەبن، پێویستە بەرنامەمان ھەبێت بۆ ئەوەی فشار لە سەر حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەین بۆ درووست کردنی چەند یاریگایەکی نیشتمانی لەسەرتاسەری ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی ھەر بۆنەیەکی نیشتمانیمان ھەبێت لەم یاریگایانەی خۆمان ئەنجامی بدەین نەوەک یاریگای یانەکان، تاکو ئێستاش ئەوە لە کوردستان بوونی نییە سەرجەم یاریگاکان ھی یانەکانی کوردستانە بە ناوی ئەوانە تاکو ئێستا یاریگایەکی تایبەت نییە بە ناوی یاریگای نیشتمانی بێت و تایبەت بێت بە ھەڵبژاردەی نیشتیمانی بە ھۆڵی داخراویشەوە، جگە لەمانەش پێویستە بەرنامەیەکی دابنرێت بۆ سەرجەم یەکێتیە وەرزشییەکان لە بڕی ئەوەی یاریزانانی کورد بچن بە ناوی عێراق و ئاڵای عێراقی یاری بکەن و مەدالیای زێرو زیو بەدەست بھێنین ئەو یاریزانانە کۆبکەنەوە ئاگادار بکرێنەوە کە ئیتر کار لەسەر ئەوەی بکرێ کە بەناوی کوردستان و ئاڵای کوردستان بەشداری بکات کە ئەوەش خۆم لەگەڵ زۆرێک لە یاریزانان قسەم کردووە ئامانجی خۆیانە و ھیوای ئەوەیان ھەیە بۆ ھەڵبژاردەی کوردستان یاری بکەن، جگە لەمانەش درووست کردنی تیپ بە ناوی کوردستان بۆ سەرجەم یەکێتیە وەرزشیەکان بۆ ئەوەی زیاتر لە رێگای وەرزشیەوە خۆمان بە جیھانی دەرەوە بناسێنین و ئاڵاکەمان بناسرێت، لێژنەی ئۆلمپیی کوردستان کوردستان فشارێک بۆ حکومەتی ھەرێم درووست بکات بە کردنەوەی چەند خولێکی وەرزشی جۆراوجۆر چونکە وەرزشکاران تووشی بێ ئومێدی بووینە لە نە کردنەوەی خول بۆییان ، لە ئەگەری بەشداری نەکردنی تیپەکانی کوردستان لە خولی عێراقیی با وەرزشی خۆمان زیاتر پێش بخەین بۆ ئەوەی بتوانین ئێمەش وەکو سەرجەم یەکێتیە وەرزشیەکانی جیھانی ناوی خۆمان بەرز بکەینەوە و کار بۆ ئەوەی بکەین وەرزش بە گشتی پێشبکەوێت بە مۆدیرین بکەین چونکە ئێستا وەرزش بەھێزترین چەکە بۆ ناساندنی میللەتان لە جیھان تیپێکی وەکو بارسێلۆنا ئێستا داوای سەربەخۆیی دەکات ھەرێمی دەبینی تیپەکەشی یەکەمی جیھانە و ناوی لە جیھان دەدروشێتەوە بۆیە با ئێمەش ھەرچی نەبێت چاوێک لەوان بکەین بۆ پێشخستنی تیپەکانی ووڵاتەکەمان بۆیە زۆر بابەتی تریش ھەیە باسی بکەین لە سەر بوژانەوەی وەرزشی بەڵام لەم وتارە تەنیا ئەوەم ویستووە نامەوێت زیاتر بچمە سەر زۆر بابەتی تری وەرزشیی پەیوەست بە وەرزشی کوردستان.



Top