ریفراندوم شۆرشێکی نەتەوەییە

ریفراندوم شۆرشێکی نەتەوەییە
کاتیک بروانینە ولاتە سەر بە خۆیەکان بە تایبەت ولاتە دیموکراتە کان ئە بینین کۆمە لێ دەسکەوتی گرینگ و ھە میشەییان دەستەبەر کردووە ، بۆیە ئیدارەی ولات بە سیستەمێکی بەر نامە داریژراوی درێژخایەن بە پێ یاسا و پەرەنسیپە نێودەولەتییەکان بەرێوە دەبرێت ، ئەم چەندەش ئاسایش و خۆشگوزەرانی ھاولاتیانی لە رووی خزمەتگوزاری ژیان وە دەرامەت دابین کردووە . لە ولاتە تازە پێگەیشتووەکانیش ھەولی سود وەر گرتن لەم ئەزموونە بەدی دەکرێت . ئێمە وەکو میللەتی کورد و کوردستانی کە سەدان سالە تام وچێژی دەولەتمان نەدیوە ، لە وانەیە زۆر شت لە لامان نامۆ بێت یان ھەر لێ حالی نە بووبین . دەولەت بوون بە پلەی یەکەم کۆمەلێ ماف و دەسکەوتی گرینگ بۆ ھاولاتی دابین ئەکات بێجگە لە ھەلی کار و خزمەتگوزاری شارستانی کە دابین دەکرێت ، بە حکمی دەولەت بوونە وە لە پێگە و ئیمتیازاتی نێودەولەتی بێ بەش ناکرێن ، چارەنووسی ولات بە دەست ھاولاتی و ئەو بریارەی ئە یدات ئە بەسرێتە وە ، ئیتر ئازادی لە وەی بە پێ بەرژەوەندی ولات بریار بدەیت واتە چون دەرفەتی پێشکەوتن بۆت برەخسێت بەو ئاراستە یە برۆیت بێ ئەوەی چاوەروانی بەغدا بیت کە ئایا رازی ئەبن یان نە . ولاتان بە تایبەت ولاتە زلھێزە کانی وە کو ئەمریکا وە رۆژئاوا وە ھەر وەھا ولاتە پێشەسازییە کان وە کو دەولەت راستە وخۆ مامەلەی سیاسی ، ئابووری وەکو بازرگانی و پێشە سازی لە گەلا ئەکەن بێ ئە وەی ھیچ کۆسپ و بەربەستێک رێگری بکات . دەرفەتی گەندەلی و خەمساردی تەسک ئەبێتەوە چونکە داھات و سەرمایەی ولات یەک دەست و شەفاف ئەبێت وە بە پێی یەک یاسا بەرێ ئەکرێت کە ئەمەشیان ھی دەولەتی خۆتە کە بە پێ ئەم دەستوورە کە دەنگت بۆ داوە دارێژراوە . ئەگەر چی لێرە وە ئە بینین ھندێ کەس یان لایەن کە گەشبین نین بە دەسکەوتی باش لە دەولەتی کوردستان وە دژایەتی ریفراندۆم ئەکەن بە بیانوی جورا جۆر ، ئە مانە ئەبیت چاو و گوێ یان بە تە واوی بیکەنەوە وە لۆژیک بین و راستگۆ بن لە بەرامبەر خۆینە وەی خۆیان بۆ راستیە کان کە ئەمەشیان پەیوەستە بە عەقلی ئەم سەر دەمەیا کە بە خێراییەکی زۆر لە کێبڕکێی گۆرانکاری و پێشکەوتنا یە ، واتە دوخی حکمرانی بە پێ سیستەمی ھاوچەرخ ھنگاو بەرە و گورین ئەروات ، بە تایبەت لە کوردستان کە سیستەمی دیمیوکراتی پەیرەو ئەکریت . لێرەیا نیگەرانی یان بلین رەشبین بوون لە دەولەتی تازەی فیدرالی کوردستان شتێکی بێ بنە ما و ھەلەیە وە باوەر ناکەم ھیچ تاکێکی کورد بلێت دەولەتی کوردیم ناوێت بێجگە لە وەی کێشەیەکی دەروونی ھەبێت یان لە روی بیرکردنە وە و عەقل تەواو نەبێت . چونکە ھەر وەک ئەوەیە کاتێک کەسێک کەوتبێتە ناو قولای چالێک پێی بلێن ئەم وەریسە بۆتی ھەلە دەینە خوارە وە خۆتی پێ بگرە با دەرێت بێنین بلێت: نەخێر نامەوێت . ریفراندوم ئەم وەریسەیە کە لە چالی نەھامەت و ژێر دەستی ئەمان کێشیتە دەرە وە و نەجاتمان ئەدات ، بەراستی ریفراندوم بەتایبەت بۆ میللەتی کورد شۆرشێکی نە تە وەیی یە چونکە کورد و کوردستان لەم ھەلەوە بۆ ھەمو جیھان خۆی و ویستی خۆی ئەسەلمێنێت . نابێت بە کارتی براوەی پارتێک یان ئیمتیازێکی حزبی سەیر بکرێت . ئە بیت لەم گۆشە یە وە سەیری ریفراندوم بکەین کە دیار کردنی ویست و خواستی نەتەوە و خەڵکی کوردستانە ئایا ئەم میللەتە ئازادی و سەر بەخۆی ئە وێت یان ژیر دەستی ، لەم رۆژیا ھەلدەبژێرێت وە بریار لە سەر چارەنووسی خۆی وە ئایندەی ئەم ولاتە ئەدات . دژایەتی ریفراندوم بێجگە لە زەر و زیان ھیچ سودێکی بۆ ئەم ولاتە نییە ، ئەوەی خۆی ئامادە کردووە بۆ نەخێر با بە بیرە خۆی بێنیتە وە کە کەوتینە بەرامبەر درندە ترین دژمنی وەک داعش رۆژانە گەنجانی ئەم ولاتە بە ھۆی کەمی یان نەبوونی چەکی پێشکەوتوو وە پێویست لە بەرەکانی جەنگ دە بوونە قور بانی بریارەکانی حکومەتی بەغدا کە نەیان دە ھێشت ولاتان راستەو خۆ چەک بدەن بە ھێزی پێشمەرگە بۆ بە رگری کردن لە من و تۆی کە ئە تە وێ مانە وە لە گەل ئەو بەغدایە ھەلبژێری !! یان ھەمان عیراق کە قوتی موچەی من و تۆ و تە واوی گەلی کوردستانی دا وە ، یان رێگری کردن لە دەیان و سەدان پرۆژەی خزمەتگوزاری و ئابووری کە خۆشگوزەرانی و بەختە وەری دانیشتوانی ھەرێمی کوردستانی دابین ئەکرد . بۆیە لە بری دژایەتی و توورە بوون لە دەسەلاتی کوردی با خۆمان ئامادە بکەین بۆ بەلێ و ھاوکار و پشتیوان بین لە دەولەتی تازەی کوردی وە ھەموو بەیەکە وە لە بنیات نانی ئەم دەولە تە و سەر فیرازی نیشتیمانی ھاوکار و دل سَوز بین . چونکە بە راستی نیشتیمان ئەمەی پێویستە .




Top