گۆڕان و کۆمەڵ لە کۆڵانێوە دەڵێن: نەخێر
September 21, 2017
وتار و بیروڕا
عێراق و ئێران و تورکیا داگیرکاری کوردستانن و هەڵوێستی نەرێنیان لەسەر گشتپرسی و دەنگ و بڕیاری خەڵکی کوردستان ئاسایی و چاوەڕوان کراوە، بەڵام ئەوەی لەناو ئەو جیاوازیانەدا جێگاری پرسیارە، هاوڕایی و هاوهەڵوێستی بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و شاسوارە کە لەگەڵ عێراق و ئێران و تورکیا وەک گوێی کەر جووتن، لەوەش سەیرتر ئەوەیە شاسوار لە دەرگاوە دەڵێ نەخێر و بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامییش لە کۆڵانەوە دەڵێن نەخێر, لەوەش سەیر و سەمەرەتر شاسوار دەڵێ: نەخێر لە ئێستادا، بزووتنەوەی گۆڕانیش دەڵێ: دەبێ گشتپرسی دوا بخرێ، لێرەدا دەپیرسم: گشتپرسی ئێستا نەکرێ یان دوا بخرێ چ جیاوازییەکیان هەیە؟! بێگومان یەک مانان و هیچ جیاوازییەکیان نییە، ئەی کەوایە بزووتنەوەی گۆڕان لەبەرچی رابوون مەعروفی لە ریزەکانی خۆی دەرکرد؟! بە هەموو پێوەرە سیاسی و ئەقڵانیەکان تاوانی رابون مەعروف تەنها ئەوەیە: لەگەڵ خۆیان لە کۆڵانەوە نەیگوت نەخێر بۆ گشتپرسی و سەربەخۆیی کوردستان و هاتە بەر دەرگا و لەگەڵ شاسوار لەوان راستگۆتر گوتی: نەخێر بۆ گشتپرسی، نەخێر بۆ سەربەخۆیی کوردستان.