دەبێ‌ كوردستانیش وەكو هەموو وڵاتانی جیهان ببێتە خاون دەوڵەتی سەبەرخۆ

دەبێ‌ كوردستانیش وەكو هەموو وڵاتانی جیهان ببێتە خاون دەوڵەتی سەبەرخۆ

پێوستە لە سەر هەر كوردێكی نیشتیمانپەروەر چارەنووسی خۆمان دیار بكات، بۆیە زۆر گرنگە لەم كاتەدا كە هەموو جیهان پشتیوانی لە دۆزی كورد دەكات، گەلی كوردستان بڕیاری چارەنووسازی خۆی بدات، بۆیە ریفراندۆم باشترین رێگایە بۆ ئەوەی كە بە شێوەیەكی ئاشتیانە لەگەڵ عێراق ئاییندەی خۆمان دیاری بكەین، چونكە ئەو شەڕاكەتەی لە بەغدا باسی دەكرا نەهاتەدی و كورد پەڕاوێز خرا. سەربەخۆیی كوردستان نە بۆ عێراق و هیچ وڵاتێكی دیكە نابێتە مەترسی، بەڵكو بەپێچەوانەوە ناوچەكە زیاتر ئارامی بە خۆیەوە دەبینێت، هەروەها بەغداش هیچ بیانوویەكی بۆ نامێنێتەوە، كە باس لەوە بكات هیچ شاندێكی كوردستان نەهاتۆتە بەغدا و ئەو بابەتەیان لەگەڵ ئێمە باس نەكردووە.سەربەخۆیی كوردستان، پرسێكی نیشتمانییە، بۆیە دەبێت گەلی كورد سەربەخۆیی بەدەست بهێنێت و سنوورێكی دیاری كراومان هەبێت لەگەڵ وڵاتانی جیهان و عێراق، چونكە بە درێژایی مێژوو شەهیدەمان داوە ئەوەش هەموو بۆ سەربەخۆیی كوردستان بووە، بۆیە دڵنیام گەلی كورد دواجار دەبێتە خاوەنی دەوڵەتێكی سەربەخۆ. هیچ بەربەستێك نەماوە، بەتایبەت دوای شەڕی داعش و كۆنتڕۆڵكردنەوەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان و ئەو شەرعیەت و ڕەوایەتیەی كە كورد هەیەتی و ئەو كرانەوە نێودەوڵەتییەی بە ڕووی كوردستان هەیە، وا دەكات كە كوردستان سەربەخۆ بێت، بۆیە پێویستە ریفراندۆم لە كاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت و هەر دوای ئەوەش سەربەخۆیی رابگەینرێت و كوردستانیش وەكو هەموو وڵاتانی جیهان ببێتە دەوڵەت.

جیهان پشتوانی دۆزی كوردە، با بەیەكریزی سەربەخۆیی كوردستان بەدەست بێنین .گرنگە هەموو لایەنەكان دەست لەناو دەستی یەكدی بنێن و پشتگیری لە ریفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان بكەن و پێكەوە روو لە بەغدا بكەن و پێیان بڵێن، ئەوەی ئێمە دەمانویست ئێوە ئەوەتان بۆ ئێمە نەكرد و نەبووینە هاوبەشێكی ڕاستەقینە و رۆژ بۆ رۆژ مافەكانی ئێمەتان پێشەڵ كرد تا كار گەیشتە ئەوەی كە گەلی كورد بڕیاری خۆی بدات، بۆیە لێرە بە دواوە دوو جیرانی باش بین لەگەڵ یەكدی باشترە لەوەی كە هەموو رۆژێك گلەیی لە یەكدی بكەین و مافەكانمان پێشەڵ بكەن، بۆیە زۆر گرنگە لەم كاتەدا كە هەموو جیهان پشتیوانی لە دۆزی كورد دەكات، گەلی كوردستان بڕیاری چارەنووسسازی خۆی بدات، ئەوەیش لە رێگای ریفراندۆمەوە، باشترین رێگاشە بۆ ئەوەی كە بە شێوەیەكی ئاشتیانە لەگەڵ عێراق ئاییندەی خۆمان دیاری بكەین، هەروەها گرنگە ریفراندۆم وەك بەڵگەیەك بەدەستمانەوە بێت و بۆ هەموو جیهان بسەلمێنین كە گەلی كوردستان داوای مافی خۆی دەكات لە رێگای ئاشتیانەوە، ناكرێ چیتر بە دیار قەدەری بەغداوە بوەستین، بەڵكو دەبێت چارەنووسی خۆمان دیار بكەین. هیچ وڵاتێك ناتوانێت دژایەتیی ویستی خەڵكی كوردستان بكات، بگرە پشتیوانیشی لێ دەكەن، پرسی ڕیفراندۆم لە دەستووری عێراقدا هاتووە و هەیە و ئێستاش گەلی كوردستان داوای ریفراندۆم دەكات، مافێكی دەستووری و یاسایی خەڵكی كوردستانە، كە لە ڕێی ریفراندۆمەوە بڕیار لە چارنووسی خۆی بدات، بۆیە دەرفەتی میژوویی بۆ گەلی كوردستان هاتووەتە پێشەوە و دەبێ ئەو دەرفەتە لەدەست نەدرێت و كار بكرێت بۆ ئەوەی چارەنووسی گەلی كوردستان لە چوارچێوەی گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەدا بڕیاری لەسەر بدرێت، چونكە بەداخەوە ئەو شەراكەتەی لە بەغدا باسی دەكرا نەهاتەدی و كورد پەراوێز خرا.چۆن لە رابردوو سەرمان بە دوژمنەكان چەماند و هیچ جۆرە فشارێك نەیتوانیی لە ئامانجەكانمان پاشگەزمان بكاتەوە ئێستاش بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی كوردستان ئیرادەی خەلًَكی كوردستان بریار دەدات .
بە هۆی بێ‌ دەوڵەتی و دابەشبوونی خاك و وڵاتمان هەمووكات لە ژێر هەرٍەشە و گوشاری داگیركەران بوینە .گەورەترین كێشەی كورد وەك گەورەترین نەتەوەی بێدەوڵەت و بەستنەوەی دۆزێكی وەها گرینگ بە هەندێك قەیران و گرفتی كاتی، كە دەتوانین بڵێین سەرچاوەی هەموو ئەو كێشانەی، كە دەکرێن بە پاساو بۆ دواخستنی پرسی سەربەخۆیی، دەگەڕێتەوە بۆ بێدەوڵەتی و ژێردەستەییی دەوڵەتێكی نادیموكرات و خاوەن شوناسی نەتەوەیی عەرەب، كە هیچ بنەمایەكی پێكەوەژیانی تێدا نییە و پرە لە ئاڵۆزی و توندڕۆیی، بۆیە مانەوە لە ناو دەوڵەتێكی لەم شێوەیەدا كێشە و قەیرانەكان زیاتر دەكات و ئاسۆیەكی چارەسەری لێ بەدی ناكرێت، بە پێچەوانەوە لە هەبونی دەوڵەتێكی سەربەخۆ چارەسەرکردنی كێشە و قەیرانەكان ئاسانتر دەبن.پارتی و بارزانی هەمیشە كۆسپ بوونە لە بەردەوام جێبەجێكردنی ئەجێندای سیاسی و نەخشە و پیلانی دوژمنانی كورد و كوردستان و لە بەرامبەر هەموو پێشهات و رووداوە سیاسییەكاندا وەستاونەتەوە و شكست بە گشت پیلان و ئەجێندا
Top