دەبێ کوردیش وەکو ھەموو وڵاتانی جیھان ببێتە خاون دەوڵەتی سەبەرخۆ

دەبێ کوردیش وەکو ھەموو وڵاتانی جیھان ببێتە خاون دەوڵەتی سەبەرخۆ
پێوستە لە سەر ھەر کوردێکی نیشتیمانپەروەر چارەنووسی خۆمان دیار بکات، بۆیە زۆر گرنگە لەم کاتەدا کە ھەموو جیھان پشتیوانی لە دۆزی کورد دەکات، گەلی کوردستان بڕیاری چارەنووسازی خۆی بدات، بۆیە ریفراندۆم باشترین رێگایە بۆ ئەوەی کە بە شێوەیەکی ئاشتیانە لەگەڵ عێراق ئاییندەی خۆمان دیاری بکەین، چونکە ئەو شەڕاکەتەی لە بەغدا باسی دەکرا نەھاتەدی و کورد پەڕاوێز خرا. سەربەخۆیی کوردستان نە بۆ عێراق و ھیچ وڵاتێکی دیکە نابێتە مەترسی، بەڵکو بەپێچەوانەوە ناوچەکە زیاتر ئارامی بە خۆیەوە دەبینێت، ھەروەھا بەغداش ھیچ بیانوویەکی بۆ نامێنێتەوە، کە باس لەوە بکات ھیچ شاندێکی کوردستان نەھاتۆتە بەغدا و ئەو بابەتەیان لەگەڵ ئێمە باس نەکردووە.سەربەخۆیی کوردستان، پرسێکی نیشتمانییە، بۆیە دەبێت گەلی کورد سەربەخۆیی بەدەست بھێنێت و سنوورێکی دیاری کراومان ھەبێت لەگەڵ وڵاتانی جیھان و عێراق، چونکە بە درێژایی مێژوو شەھیدەمان داوە ئەوەش ھەموو بۆ سەربەخۆیی کوردستان بووە، بۆیە دڵنیام گەلی کورد دواجار دەبێتە خاوەنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ. ھیچ بەربەستێک نەماوە، بەتایبەت دوای شەڕی داعش و کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان و ئەو شەرعیەت و ڕەوایەتیەی کە کورد ھەیەتی و ئەو کرانەوە نێودەوڵەتییەی بە ڕووی کوردستان ھەیە، وا دەکات کە کوردستان سەربەخۆ بێت، بۆیە پێویستە ریفراندۆم لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت و ھەر دوای ئەوەش سەربەخۆیی رابگەینرێت و کوردستانیش وەکو ھەموو وڵاتانی جیھان ببێتە دەوڵەت.

جیھان پشتوانی دۆزی کوردە، با بەیەکریزی سەربەخۆیی کوردستان بەدەست بێنین .گرنگە ھەموو لایەنەکان دەست لەناو دەستی یەکدی بنێن و پشتگیری لە ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان بکەن و پێکەوە روو لە بەغدا بکەن و پێیان بڵێن، ئەوەی ئێمە دەمانویست ئێوە ئەوەتان بۆ ئێمە نەکرد و نەبووینە ھاوبەشێکی ڕاستەقینە و رۆژ بۆ رۆژ مافەکانی ئێمەتان پێشەڵ کرد تا کار گەیشتە ئەوەی کە گەلی کورد بڕیاری خۆی بدات، بۆیە لێرە بە دواوە دوو جیرانی باش بین لەگەڵ یەکدی باشترە لەوەی کە ھەموو رۆژێک گلەیی لە یەکدی بکەین و مافەکانمان پێشەڵ بکەن، بۆیە زۆر گرنگە لەم کاتەدا کە ھەموو جیھان پشتیوانی لە دۆزی کورد دەکات، گەلی کوردستان بڕیاری چارەنووسسازی خۆی بدات، ئەوەیش لە رێگای ریفراندۆمەوە، باشترین رێگاشە بۆ ئەوەی کە بە شێوەیەکی ئاشتیانە لەگەڵ عێراق ئاییندەی خۆمان دیاری بکەین، ھەروەھا گرنگە ریفراندۆم وەک بەڵگەیەک بەدەستمانەوە بێت و بۆ ھەموو جیھان بسەلمێنین کە گەلی کوردستان داوای مافی خۆی دەکات لە رێگای ئاشتیانەوە، ناکرێ چیتر بە دیار قەدەری بەغداوە بوەستین، بەڵکو دەبێت چارەنووسی خۆمان دیار بکەین. ھیچ وڵاتێک ناتوانێت دژایەتیی ویستی خەڵکی کوردستان بکات، بگرە پشتیوانیشی لێ دەکەن، پرسی ڕیفراندۆم لە دەستووری عێراقدا ھاتووە و ھەیە و ئێستاش گەلی کوردستان داوای ریفراندۆم دەکات، مافێکی دەستووری و یاسایی خەڵکی کوردستانە، کە لە ڕێی ریفراندۆمەوە بڕیار لە چارنووسی خۆی بدات، بۆیە دەرفەتی میژوویی بۆ گەلی کوردستان ھاتووەتە پێشەوە و دەبێ ئەو دەرفەتە لەدەست نەدرێت و کار بکرێت بۆ ئەوەی چارەنووسی گەلی کوردستان لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەدا بڕیاری لەسەر بدرێت، چونکە بەداخەوە ئەو شەراکەتەی لە بەغدا باسی دەکرا نەھاتەدی و کورد پەراوێز خرا.چۆن لە رابردوو سەرمان بە دوژمنەکان چەماند و ھیچ جۆرە فشارێک نەیتوانیی لە ئامانجەکانمان پاشگەزمان بکاتەوە ئێستاش بۆ بەدەستھێنانی سەربەخۆیی کوردستان ئیرادەی خەڵَکی کوردستان بریار دەدات .
بە ھۆی بێ دەوڵەتی و دابەشبوونی خاک و وڵاتمان ھەمووکات لە ژێر ھەرٍەشە و گوشاری داگیرکەران بوینە .گەورەترین کێشەی کورد وەک گەورەترین نەتەوەی بێدەوڵەت و بەستنەوەی دۆزێکی وەھا گرینگ بە ھەندێک قەیران و گرفتی کاتی، کە دەتوانین بڵێین سەرچاوەی ھەموو ئەو کێشانەی، کە دەکرێن بە پاساو بۆ دواخستنی پرسی سەربەخۆیی، دەگەڕێتەوە بۆ بێدەوڵەتی و ژێردەستەییی دەوڵەتێکی نادیموکرات و خاوەن شوناسی نەتەوەیی عەرەب، کە ھیچ بنەمایەکی پێکەوەژیانی تێدا نییە و پرە لە ئاڵۆزی و توندڕۆیی، بۆیە مانەوە لە ناو دەوڵەتێکی لەم شێوەیەدا کێشە و قەیرانەکان زیاتر دەکات و ئاسۆیەکی چارەسەری لێ بەدی ناکرێت، بە پێچەوانەوە لە ھەبونی دەوڵەتێکی سەربەخۆ چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکان ئاسانتر دەبن.پارتی و بارزانی ھەمیشە کۆسپ بوونە لە بەردەوام جێبەجێکردنی ئەجێندای سیاسی و نەخشە و پیلانی دوژمنانی کورد و کوردستان و لە بەرامبەر ھەموو پێشھات و رووداوە سیاسییەکاندا وەستاونەتەوە و شکست بە گشت پیلان و ئەجێندا سیاسییەکانی دوژمنانی دۆزی رەوای نەتەوەکەمانیان ھێناوە، بۆیە کاتێک پارتی و بارزانی دەبنە ئامانجی دوژمنانمان شتێکی نامۆنییە، پارتی و بارزانی پشکی شێری خەبات و قوربانیدانیان بەرکەوتووە، چونکە ئەرکی پارتی بە سەرۆکایەتی بارزانی، ھەمیشە قورسترین ئەرک بووە، ئەرکی پارتی و بارزانی ئەرکێکی پیرۆزی نەتەوەیی نیشتمانی بووە. لەسەر ئاستی کوردستانی گەورەدا، ھەمیشە بە ئەرکی خۆی زانیوە بەرگری لە مافە رەواکانی کورد بکات لەھەر بەشێکی کوردستان بێت بەبێ جیاوازی، کەواتە ستراتییژیەتی بارزانی و و پارتی دیموکراتی کوردستان زۆر فراوانترە لەوەی تەنھا لە بەشی باشووری کوردستاندا قەتیس بکرێت، ئەمەش شانازییە بۆ پارتی و بارزانی کە ھەموو تەمەنی خۆیان تەرخانکردووە بۆ پاراستنی کەرامەت و ناسنامە سیاسی و نەتەوەکەی کەواتە ئامانج گرتنی پارتی و بارزانیش بە دڵنیاییەوە لەسەر ئاستێکی فراواندا دەبێت و قۆناغی سەدەی رابردوو و قۆناغی ئێستا لە ھەر دوو قۆناغەکەدا بەڵگەی حاشا ھەڵنەگر ھەن کە ئەم راستییە دەردەخەن. خەونی سەربەخۆیی لە ناو دڵ و ھزری ھەر تاکێکی ئەم وڵاتەدایە و کوردستان بۆ بەدەستھێنانی سەربەخۆیی دنیایەک قوربانی داوە و خەباتی بێپچرانی کردووە و، دەبێت خاڵێکیش ھەبێت کە کۆتاییی خەباتەکەی دیاری بکات، ئەویش سەربەخۆیی و راگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانە، کە ئەمەش سەرەڕای ھەموو قەیرانە سەختەکان و سەرەڕای ھەموو ئەو ھەوڵانەی دەدرێن خواستی ھاونیشتیمانیانی کوردستانە. بۆیە وەک ئەرکێکی نیشتیمانی ، نەتەوەیی دەخوازێت بە یەکدەنگ پیشتیوانیی ھەوڵەکانی سەرۆک مسعود بارزانی بین بۆ گەیشتن بە لووتکەی سەرکەوتن و کەناری ئارام ..

Top