اسرائیل باید محو بشود !! (سایکۆلۆژیای نادادپەروەری خۆمان و دیمۆکراسیەت بەرامبەر بە ڕیفراندۆمی کوردستان)

اسرائیل باید محو بشود !! (سایکۆلۆژیای نادادپەروەری خۆمان و دیمۆکراسیەت بەرامبەر بە ڕیفراندۆمی کوردستان)
"دەبێ ئیسرائیل ( لە جیھان) بسڕێتەوە"، ئەو دروشمە تووند و نامرۆڤانەیە، کە دەستھەڵاتدارانی بەناو ئێرانی، بەڵام لە بنەچە دا بە ڕەگەز عەرەبی ھاوردەن، کە دەرچووانی قوتابخانەکانی تووندھاژۆی ناسیۆنالیزمی شۆڤینی عەرەبین، و ئەو ھەڕەشانەن کە لە نەتەوەیەکی خۆڕاگری پشوودرێژی زۆرداری لێکراوی ناوچەکەن، و ھەر لە کاتی یەعقوبی باپیرەیان و ڕۆیشتنیان لەگەڵ یوسف بۆ میسر، و دواتر ئەنفالکردنیان لەسەر دەستی فیرعەوەنەکانی حامی، رزگاربوونیان لەسەر دەستی موسا و ھاروون، و وەرگرتنی ئەو وڵاتە وەک پاداشتێک لە لایەن خۆایەوە و نیشتەجێبوونیان تیایدا، دەکرێتن، و ھیچ بنەمایەکی لۆژیکی و سەردەمیانەی پێوە نیە.
ئەو ئاخووندانەی مەکگۆرگەکانی سەدەی ڕابردوو لە ساڵی (١٩٧٩) چاوپۆشی لێکردن و ئەوان بەدڵی خۆیان و بەکارھێنانی ھەموو فڕت و فێڵەکانی پرَ لە جەنگی دەروونی دژی خەڵکی خۆیان، کە وایان دەزانی لە دیکتاتۆریەتی شاھینشاھی ڕزگار، و بەختەوەر دەبن، ڕفراندۆمێکی ساختەیان بەڕێوەبرد و ڕێژەی (٩٨.٢%) دەنگی "بەڵێ" یان بڵاوکردەوە، لە کاتێکدا کە کەڵە پیاوانی سیاسی گەورە لە نێو کێبرکێی سیاسەتدا بوون، و سەرکوتکران. ئەمڕۆکەش رژێمی کۆماری نائیسلامی بۆوەتە ھەڕەشە لە جیھان و یەکێکن لە پشتیوانانی سەرەکی تیرۆریزمی جیھانی، و شان بە شانی وەھابیزمی شۆڤینی، تەنگیان بە جیھان ھەڵچنیوە.
بەڵام مەکگۆرگەکانی ئەمڕۆ، ڕێگری لە کوردستانیان دەکەن، لە کاتێکدا سەرکردە و سەرۆکەکانی لە کۆبوونەوەکانی جەماوەری دا پیاوێکی مەسیحی و مۆسڵمانیک لە ھەر دوو تەنیشتی دادەنێ، چونکە بڕوای بە ئەوان و ھەموو مافەکانیان ھەیە وەک مرۆڤ، و بێگۆمان ئەگەر جووڵەکەکانیش لە کوردستان زۆردەبوون ھەمان کاری لەگەڵدا دەکردن، و ئەمە لە کاتێکدایە کە بەرە و کەسی وا لە کوردستان ھەیە بڕوای وایە شەرمە و باش نیە ئێمە لە لایەن ئیسرائیلەوە پشتەوانی بکرێین و لەوانەشە ژێر بە ژێر بە تاوانبار و بەڵکۆ کافریشمان بزانن.
سەیرە ئەو کەسانە لەبیریان نەماوە ئەوان بەنوئیسرائیلن و نەوەکانی یەعقووبی کۆری ئیسماعیلی کۆڕی ئیبراھیمن، نەک گۆرگ و وۆرچن. خۆ ئەگەر باش و خرابیشیان تیادا بێ، و تاوانی وەک (سەبرا و شەتیلا) و ... ھیتریشیان ئەنجام دابێ بەڵام نە کوردیان نەکۆشتووە تا ئێمە ڕقمان ڵیببێتەوە، بەڵکۆ بە قەد ھیچ یەک لە ھەندێ خەلیفە و ئەمیری ئەمەوی و عەباسی و ئەیووبی و سەفەوی و عۆسمانی و بەعسیو ئەلقاعیدەی وەھابی و ئەلشەباب و بۆکۆحەرام و ئەنسارۆلنەئیسلام و ...و حەشدی شەعبی و حزبۆلا و حەشدەکان وداعش و ... ھتد، لە مرۆڤ و مۆسڵمانی شێعە و سۆننە و کوردیان نەکۆشتووە.
شانازییە کە لە ھەموو ناوچەکە، وڵاتێکی وەک بەنوئیسرائیلی موسەوی ھەبێ لەو پەڕی دیمۆکراسیەت و ئازادی و سەرەڕای ئەو ھەموو دوژمنە دڕندەیە، بەڕێوەی ببەن، و وڵاتانی بەناو ئیسلامی ناوچەکە حەسوودیان پێدەبەن، و تەنانەت حەسوودیان بەوە دێت کە نەتەوەیەکی تری وەک ئەوان وڵاتێکی دیمۆکراتی و سەرکردەیەکی دادپەروەری ھەبێ کە جیاوازی لە نێوان مۆسڵمانێک و یەزیدی و مەسیحی و جووڵەکە و ... ھتد، ناکاتن. نەیارانی ناوخۆیی و دەرەکی کوردستانیان چاویان بەوە ھەڵنایێ و پێیان ناخۆشە کە بەنوئیسرائیل پشتیوانیمان لێدەکەن و ئاڵایە درەوشاوەکەیان لە نێو ئاڵاکانی کوردستانیانی تاراوگەدا بەرز دەکرێتن. ئێمەی کوردستانی شانازی بە ھەموو مرۆڤەکان و مرۆڤایەتی دەبەین، و بە ھەمان ئەندازەش ڕێزمان بۆ خۆڕاگرینەوەکانی یەعقوب(س)و یوسف(س) ھەیە. ئەوانیش مرۆڤن و زۆڵمیان لێکرا و دەکرێتن. گەورەترین بەڵگەش ھەژماریانە، کە لە چاو نەیارانیان دلۆَپێکە بەرامبەر بە دەریایەک ! بۆیە ئەوانمان پێ ڕاستە و مافدارە بۆ گەیشتن بە ئازادی و بەرگریکردن لە خۆیان، و شانازی بە مرۆڤبوونیان و دڵسۆزی و پشتیوانیان دەکەین، و وەک ھەر نەتەوەیەکیتر ڕێزیان لێدەگرین. ئەوانیش بەشێکن لەم جیھانە و خزمەتی مرۆڤایەتیان کردووە و ھزاران مەزنە زانای وەک فرۆید و ئانا فرۆید و فرانکل و ...ھتد، لە داوێنی ئەو نەتەوەیە ھاتوونەتە نێو جیھانەوە.
دەبێ کورد، لە جیاتی خەڵک زۆڕنایان لە دژ لێنەداتن. بەداخەوە مێژوونووسانی کوردستان، بە زۆر ھۆکار نەیانتوانیوە ڕاستییەکان بۆ میلەتی خۆیان شرۆڤە و ڕوون بکەن و نەشیانکردووە. مخابن. کێشەی عەرەب و جووڵەکەی سامی و برای یەکتری، و ھەروەھاش فەلستینیە فینیقیەکانی سامی، کێشەیەکە ھیچ پەیوەندی بە ئایینەوە نیە، و ئەو کاتەی فەلستینیەکان ھێشتان مۆسڵمان نەببوون، و نەتەوەیەکی زۆر دڕندەبوون، جووڵەکەکان یەکتاپەرێست و خوای موسایان دەپەرست، و وەک موسی(س) تەنھا بەرگریان لەخۆ دەکرد. گرفتەکانیان زیاتر ئابووری و ململانێی ژیانە و دوای مۆسڵمانبوونی فەلستینیەکان مۆرکێکی ئایینی بەخۆیەوە گرتووە، و بەداخەوە ئاگرەکە خۆشتر، و بە ھاتنی ئارییەکانی دەمارگیریش خۆشتر بووە. کورد و ئارییەکان لە چاوی جووڵەکەی پێش ٣٠٠٠ ساڵ پیرۆز بوون، بەڵام بە ھاتنی عەرەب بۆ نێو ھاوکێشەکە دا، ئێمە چەواشەکراین. ھەیە ئێستا لە کوردستان زگی بە کورد ناسووتێ بەڵام ڕقی لە جووڵەکەیە، چونکە عەرەب وای پێخۆشە. حەیف نیە؟؟!! ئێمە برای یەکترین. تەنانەت عەربیش. ھەیە عەرەبی جوامێر، کە لەو عەقلیەتەی عەرەب ناڕازییە، بەڵام ھیچی لە دەست نایێ. خۆتان بۆ چەند ناسیۆنالیستێکی دەمارگیر پیاو خراپ مەکەن. کوردستان خۆی پێویستی بە سۆزە، و نازنازییەکەی عەرەب لەسەر سەرمان مەپرژێنن. خەڵکی ئێران لە ماوەی نزیکەی ٣٠ ساڵی ڕابردوو زۆر قۆڕبەسەری دیت، چونکە ئەوەی سەرەوە دروشمی ئاخووندەکان بوو، ئێمە چیمان لێداوە و خۆمان بۆ خەڵکی دەمارگیری شۆڤینی بکەین بە مەرتاڵ؟ ئێمە با "کڵاوی خۆمان بگرین"، نەک بە گژ نەتەوەیەکی ئازادیخواز و نەوەکانی یەکێک لە نازدارتین پیاوانی مێژوو، کە یەعقوب(س) بێ، دا بچین، کە خۆی لە بنەماڵەی ئیبراھیم خەلیل(س) و نوح(س)ە. کورد کەی دەبێ لە مێژووی چەواشەکراو تێبگاتن؟؟ زۆر درەنگە، بیبڕنەوە؟؟!!تکاتان لێدەکەین واز بێنن !*پرۆفیسۆری ە./ پسپۆری سایکۆلۆژی/ زانینگەی زاخۆ
Top