زیکبونەوە لە ئەنجامدانی پڕوسەی گشتپرسی سەربەخویی و هەڕەشە و گوشاری دوستان و دوژمنان

زیکبونەوە لە ئەنجامدانی پڕوسەی گشتپرسی سەربەخویی و هەڕەشە و گوشاری دوستان و دوژمنان
دوزی ڕەوای گەلەکەمان سەد ساڵ و بگرە زور زیاتریشە بە بەردەوام هەڕەشەی لێکراوە هەتاکو ڕوژی ئەمڕومان

داگیرکارانی کوردستان زور هەوڵیان دا نەتەوە و نیشتیمانی کوردان بسڕنەوە بە یەکجاری وناسنامەی نەتەوەکەمان زیندە بە چاڵ بکەن بەڵام خوڕاگری و بەرگری کردنی کورد لە مانەوەی خوی و ناسنامەکەی داگیرکارانی کوردستانی نائومێد کرد و قوناغ بو قوناغ بە پێی گوڕانکاریەسیاسیە نێودەوڵەتیەکان کوردیش توانی دوزە ڕەواکەی بباتە پێشەوە و بگەێنێتە ئەم ئاستەی ئەمڕو.



شایانی باسە کورد هەر لە سەرەتای دروست بونی دەوڵەتە نەتەوەییەکان لە خورهەڵاتی ناڤین تەنها کێشەی کورد ئەوە بووە تا ئەمڕو کە مافی دەوڵەت بوونی لێ زەوت کرا و وئەمەو تا ێیستاش ئەم کێشەیە بەردەوامە و کوتایی پێ نەهاتووە و ئەو غەدرەی لە مەسەلەی ڕەوای کورد کراوە غەدرێکی ئەوەندە گەورەیە بە زەحمەت وێنەی دەبینرێت لە ئاستی مروڤایەتی دا.

.

سەرەتای بیستەکان کوڵونیالیزمی ێنگلیزو و فڕەنسا وهاوپەیمانەکانیان لە شەڕی یەکەمی جیهانی و دواتر یەکیەتی سوڤیەتی جاران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ساڵانی شەستەکان و حەفتاکاندا بە هاوبەشی لە گەڵ دەوڵەتە دیکتاتورە هاوسنورەکانی کوردستان دیاربو کە چون لە پێناو وەدی هێنانی بەرژەوەندییەکانیان وازیان لە پشتگیری بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان هێنا و پشتگیری دوژمنانی کوردستانیان کرد و شوڕشی مەزنی ئەیلولیان بو ماوەیێک ڕاگرت لە ڕوی چەکداریەوە


بەڵام شوڕشی کورد هەڵگیرسایەوە و دوژمنانی کورد یەک لەدوای ڕوخان و دوزی کوردیش سەرەڕای هەڕەشەو پەلامارەکان مایەوە و ئەمڕو بووەتە بەشێک لە هاوکێشە سیاسیەکانی گوڕەپانی نێودەوڵەتی و بە هەند وەردەگیرێت.



ئیستاش بەرژەوەندیەکان بونیان هەیە و هەر لایەک لە ڕوانگەی بەرژەوەندی خویەوە سەیری مەسەلەی کورد دەکات و ئەمە شتێکی ئاساییە لە سیاسەت دا

وە ئەوەی کە گرنگە و پێویستە کورد بیکات ئەمڕو لەم قوناغەدا کە زور جیاوازە لەگەڵ قوناغەکانی سەدەی ڕابردوو سود وەرگرتنە لەم دەرفەتەی ئەمڕو کە بو کورد هاتوتە پێش

بەرژەوەندیە ئابووری و سیاسی وئەمنی وکولتوری هەرێمی کوردستان فاکتەری زور بە هێزن و پێگەی کورد لە ئاستێکدایە دەتوانێت ئامانجی خوی بپێکێت وسود لەم فاکەرانە ببینێت ئەمەو دەیان فاکتەری دیکەش
وە بە هوی ئەو ڕەوشە سیاسیە ناجێگیرەی ناوچەکە هەرێمی کوردستان توانیویەتی لەزور ڕووە سیمایێکی جوان و شارستانی پیشانی مروڤایەتی بدات وەک هەرێمێکی تەواو جیاواز لە گەڵ عیڕاق و زورێک لە وڵاتانی تری ئەم دەڤەرە .


ئەمڕو کە هەرێمی کوردستان بەرەو دیاریکردنی چارەنوسی خوی هەنگاو دەنێت وەک حەقێکی مەشڕوع دەبینین هەرێمی کوردستان بووەتە تڕافیکی دیبلوماسی و شاندەکان یەک دێ و یەک دڕوات لە سەر ئاستی لوتکەی وڵاتە زلهێزەکانی دونیا کە ئەمەش خوی لە خوی دا گرنگی پێگەی هەرێم نیشان دەدات لە نێو هاوکێشە سیاسیە نێودەوڵەتیەکان دا و بە جورێک ئەنجامدانی گشتپرسی بویتە جێگەی بایەخی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی و عیڕاقی شاند دوای شاند دێن و هەوڵ دەدەن پڕوسەکە ڕابگرن و دوای بخەن
بەڵام بەرگری کردنی سەروک بارزانی لە ێیڕادەی گەلی کوردستان لەم وەڵامەی هێژا بارزانی دەردەکەوێت بو هەمو لایەک (ئێمە سەربەخوییمان دەوێ، بەدیلێکمان پێ بدەن باشتر بێت لە ڕیفڕاندوم پێ بگەینە سەربەخویی،ڕیفڕاندوم دواناخەین تەنها لە یەک حاڵەتدا نەبێت ئەویش گەرەنتی دانە بە کورد بە بەڵگەی نوسراو ، ئیمزا کراو و ڕازیکردنی دەوڵەتی عیڕاقیش کە دان بە سەربەخویی کوردستاندا بنێت لەو کاتەی کە بومان دیاری دەکەن بو ئەنجامدانی ڕیفڕاندوم و ئێمەش لە گەڵ سەرکردایەتی حزب و لایەنەکان دادەنیشین و بڕیاری خومان لە سەر دەدەین).

ئێمەی کورد چەندین جار لە پشتڕا خەنجەرمان لێدراوە هەروەک چون متمانەمان بە عیڕاق نەبووە و نیە نابێ متمانە بە دەوڵەتە زلهێزەکانیش بکەین چونکە چەندین جار مەسەلەی کورد بووەتە قوڕبانی بەرژەوەندی زلهێزەکان و ئەمجارە پێویستە زور ژیرانە مامەڵە بکەین ئەگینا لەوانەیە جارێکیتر خەنجەرمان لێ بدەن وبەڵام خەنجەری ئەمجارەیان کوتایی هێنانە بە دوزی ڕەوای کورد بو هەتا هەتا .


لە کوتاییدا ماوە بڵێم هەرێمی کوردستان ڕیفڕاندوم ئەنجام بدات یان گەرەنتی نێودەوڵەتی و ڕازیبونی عیڕاق بو سەربەخویی کوردستان مسوگەر بکات لە هەردو حاڵەتەکەدا لە بەرژەوەندی گەلی کوردستاندایە لە دەرەوەی ئەم دوو حاڵەتە دوزی کورد سفر بە دەست لە دوخەکە دەردەچێت و دەگەڕێتەوە سەر چوارگوشەی یەکەم وە من وەک هاوڵاتیەکی ئەم کوردستانە داوا لە هاونیشتیمانیان دەکەم دوژمنان و دوستانمان هەر چەند گوشارەکانیان توندتر بکەن ئێوەش لە بانگەشەکانی ڕیفڕاندومی سەربەخویی جوش و خڕوشتان زیاتر بکەن و بە پاڵپشتی لە ڕیفڕاندومی سەربەخویی بە بەڵێ دڵنیام ئیڕادەی پوڵایینی گەلی کوردستان سەردەکەوێت و مروڤایەتیش مامەڵە لە گەڵ دیفاکتو دا دەکات نەک شتی تر.
Top