رێکەوتنێکی مێژویی لەنێوان روسنەفت و باشووری کوردستان ۰

رێکەوتنێکی مێژویی لەنێوان روسنەفت و باشووری کوردستان ۰
بڕیارە ڕۆژی 25 /سێپتەمبەر هەرێمی کوردستان گشتپرسی بۆ جیابونەوە لە عێراق ئەنجام بدات ۰ بۆ ئەم مەبەستە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو رێوشوێن و ئامادەکاریەکی بۆ ئەو ڕۆژە کردوە ۰ سەرەڕای گوشارە هەرێمایەتی و نێودەولەتی و ترافیکی شاندەکان بۆ هەرێمی کوردستان کە ریفراندۆم دوابخرێت بەلام هەرێمی کوردستان سورە لەسەر ئەنجام دانی پڕۆسەکە ۰ چونکە تاکە رێگایە بۆ دەربازبوون لە عێراقی تایفی سەربەخوییە ۰ سەرەرەڕای گوشارەکان بەلام شتی پشت پەردەش هەن لەم پڕۆسەیەدا ۰ بۆنمونە تورکیا لە راگەیاندنەکان شتێک دەلێت و پشت پەردەش شتێکی تر ۰ ئەوەی تر ئەوەبو ئەمڕۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز بەفەرمی بلاویکردەوە کە رێکەوتنێک لەنێوان کۆمپانیای روسنەفت و حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆ کراوە ۰ بەپێی ڕێکەوتنەکە کۆمپانیای ناوبراو بۆڕیەکی گازی سروشتی لەهەرێمی کوردستان بۆ تورکیاو لەوێش بۆ ئەوروپا ڕادەکێشرێت هەر بەپێی ڕێکەوتنەکە بۆڕیەکە لەسالی 2019 دەست پێدەکات ۰ تێچوی پڕۆژەکە 1 ملیارد دۆلاری ئەمەریکیە و ساڵانە بڕی 30 ملیارد مەتر سێجا گازی سروشتی هاوردەی ئەوروپا دەکرێت ۰ من لێرەدا لەڕوی سیاسی لە پڕۆژەکە دەفکرم چونکە سەرچاوەی سەرەکی گازی سروشتی ئەوروپا بێ سێ و دوو روسیا یە ۰ ئەگەر روسیا گازی سروشتی لە ئەوروپا ببڕێت ئەوا ئەم کیشوەرە سەوزە تووشی دەیان کێشە دەبێتەوە ۰ بۆیە تاکە ئەنتەرناتیف بۆ ئەوروپا کەلە روسیا دورکەوێتەوە ئەوا باشووری کوردستانە ۰ بۆیە روسیا زیرەکانە درکی بەم بابەتەکرد و ئەم رێکەوتنەی واژۆ کرد ۰ ئەوەی گرنگە بۆ ئێمەی کوردستان هاوکاری وولاتێکی زلهێزە لە پرۆسەی ریفڕاندۆم کەواتە روسیا لە پشت ئەم رێکەوتنەوەیەو ئەمەش لە بەرژەوەندی باشووری کوردستانە ۰ ئەوەی لێرەدا جێی هەلوێستە لەسەرکردنە ئەندازیاری ئەم رێکەووتنە رێزدار نێچیرڤان بارزانی یە کەهەمیشە بەدوای سەرچاوەی داهاتە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەش مایەی رێزو تەقدیرە ۰ شایانی باسە لەوەها رێکەوتنێک لەگەڵ کۆمپانیایەک بەدلنیایەوە کۆمپانیاکانی تریش هەمان رێچکە دەگرنەبەر بەدوای بەرژەوەنیدەکانیان دەگەرێن و چونکە هەموو کۆمپانیا زەبەلاحەکان خاوەن ڵۆبین لەوولاتەکانیان و بەژمارە حسابیان بۆ دەکرێت
Top