بڵاو کردنەوەی ترس و دڵەڕاوکێ لەپێناوچی ؟

بڵاو کردنەوەی ترس و دڵەڕاوکێ لەپێناوچی ؟
چەند بەناو میدیایەکی کوردی ، کە بەئاشکرا دژایەتی بەرژەوەندی باڵاکانی کورد و کودستان دەکەن ....
دوای فەشەلی هەموو هەوڵ و کۆششیان بۆ سەرنەگرتنی پرۆسەی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆی کوردستان ،،
لەم چەند ڕۆژە کە زۆر نزیکین لە بەدی هێنانی خەون و ئاواتی لەمێژینەی گەلی کورد و چینینەوەی بەرهەمی سەدان ساڵەی نەتەوەکەمان ،
بەپیلانێکی نوێ دەیانەوێت هاوڵاتیان لە خشتەبەرن و لەم شانازیە مێژووییە بێبەشی بکەن ، کە بەدەنگی بەڵێ بەشدارنەبن لە گشتپرسی بۆ سەربەخۆی کوردستان ، لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی ترس و دڵەڕاوکێ کە سنورەکان دادەخرێت ؟!

گەر بەفراوانی بروانین و تۆزکێ قوڵ بیربکەینەوە ،
لە وتەکانی علی شمخانی امين عام مجلس اعلای امن قومی ایرانی تێدەگەین کە مەبەستی چی بوو کەگوتی ، لەکات ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان ، سنورەکان دادەخەین ....

بۆ بەرچاورونی ، ایران لە ئێستادا چەندین ڕێکەوتنی لەگەڵ هەرێمی کوردستان واژوو کردوە وەک هەرێم ، بەڵام بەپێی یاسای نێودەوڵەتی لە هەرشوێنێکی دنیا وڵاتێکی نوێی سەربەخۆ ڕاگەیندرا ، ئاساییە خاڵە سنوریەکانی لەگەڵ دابخرێت ، تا ڕێکەوتنی نوێ دەکرێت وەک و دوو دەوڵتەت تەعامول لە گەڵ یەکدی دەکەن ، جا قسەکانی شمخانی ، هەمان مەبەست بوو ، دوای ڕاگەیاندنی سەربەخۆی کوردستان دەبێ سنوردابخرێت تا ڕێکەوتنی نوێ دەکرێت ، گەر سنوریش دابخەن بەیەکجاری زەرەرمەندی سەرەکی ئەوانن نە کوردستان ....

ئەوانەی نان و پیاز بەم بابەتەوە دەخۆن ، هاوڵاتیانی پێ چەواشە و بەلارێدا دەبن و دەیترسێنن ،،
گومانتان نەبێت ئەوە لەدڵسۆزی بۆتاکی کوردی نیە ،
تەنها بەکرێگیراوێکی دوژمنانی دۆزی کوردی و نەتەوە و مافە ڕەواکانی گەلی کوردە ،، کە کار لەسەر شکاندنی ئیرادەی تاکی کورد دەکەن ، لە پێناو نەگەشتن بەئامانج و لەباربردنی ئەم هەلە زێرینە کە بۆ گەلی کورد ڕەخساوە و بەجوهدێکی کەم دەتوانێت سەربەخۆبوونی خۆمان بەدەست بێنین و بۆ هەمیشە ڕزگارمان بێت لەژێردەستەی و کۆیلایەتی .

" بەڵێ بۆ سەربەخۆی "
Top