خەبات وقوربانیدانی ئێمە، تەنیا بۆ رزگار وسەربەخۆیی کوردستان بوو ...

خەبات وقوربانیدانی ئێمە، تەنیا بۆ رزگار وسەربەخۆیی کوردستان بوو ...
نەیارانی کورد و ئەوانەی بە ھەموو شێوەیەک کوردیان دەچەوسانەوە ،لە ئێستادا خۆیان و بەکرێگیراوەکان و شێوازی نوێی میدیایی و تابووری پێنجەمیان خستۆتەگەرٍ بۆ ئەوەی میللەتەکەمان لەو ئامانج و بیروباوەرە کوردایەتی و سەربەخۆخوازییە سارد بکەنەوە وبەلارێدا ببەن. خەڵکی کوردستان خەبات و قوربانی زۆریان لە پێناو ئازادی و سەربەخۆیی و ڕزگاربوون لە ژێر دەستی دوژمن و ناحەزانی قوربانی زۆرمان داوە تەنیا بۆ پێکەوە ژیان لە کۆمەڵگا و دەوڵەتێکی سەربەخۆ، نەک بۆ مانەوە لە وڵاتێکی بەزۆر دروستکراوی بە ناوی عێڕاق، ئەو دەوڵەتەی ھەمیشە لە جیاتی ئەوەی بە ئەرکی سەرەکی خۆی بۆ پاراستنی کوردستانیان ھەڵبستێت ھەمیشە سەرچاوەی مەترسی و ھەڕەشە بووە بۆمان و ژیانی کورد و کوردستانیان . لەم سۆنگەوە سەرکردایەتی کوردستان بە پشتوانی گشت چین و توێژ و پێکھاتەکانییەوە ئەو بریارە مێژوویان داوە. دەنگی گەل یان کردۆتە پێوەر بۆ کارکردن و دارشتنی پرۆسەی راگەیاندنی دەوڵەت. لێرەدا دەکرێ بڵێن بۆ ئەوەی بەشێواز و لە ژێر ناوێکی دیکە پرۆسەی ئەنفال و کۆمەڵکۆژی خەڵکی سڤیڵ تاوانی قڕکردن وسڕینەوەی نەتەوەیەک دووبارە نەبێتەوە، لەپاڵ ئەو تاوانانەی دەرھەق بە گەلی کورد کراوە و دووچاری سیاسەتێکی سەرکوتکەرانە ھاتن، ئەنفالی بارزانی و فەیلی و گەرمیان و بادینان، کیمیابارانی ھەڵەبجە و شەھید کردنی پێنچ ھەزار خەڵکی سڤیڵی شارەکەو وێرانکردنی گوند و دێھاتەکانی کوردستان، ئەو ئەرکەمان قورستر دەکات، بەدیاریکردنی وادەی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی ھەرێمی کوردستان لە ٢٥ ی ئەیلولی ئەمساڵدا، لە روانگەی دەرفەتی مێژوویی و ھەستیاری قۆناغی ئێستادا ئەرکی ھەر تاک و پێکھاتە سیاسی و ئایینی و نەتەوەیی کوردستانییە. کە بەھاو نرخ و کاریگەری یەکگرتووی و یەکرێزی نیشتمانی بە ستونێکی گرنگی سەربەخۆ بوون و پاراستنی ئازادی و ئاسایشی نیشتمانی دابنێ، بۆ دامەزراندنی دەوڵەت پێویستی بە پاڵپشتی و پشتیوانی تێکڕای کوردستانیانە. زیاتر و بەرفراوانتر ھەوڵی سەرخستنی ئەو ھەلە زیرین و لە بارەی بۆ گەلی کوردستان رەخساوە بدەین. ھەمووان لەڕۆژی ٢٥ ی ئەیلول ئەمساڵدا بەیەک دەنگ بڵێین بەڵی بۆ سەربەخۆیی کوردستان . پێویستە زیاتر و بەرفراوانتر کار بۆ سەرخستنی ریفراندۆم لە ڕۆژی ٢٥ ئەیلولی ئەمساڵدا بدەین، بۆ ئەوەی ھیوا و ئاواتی قوربانییانی تاوانەکانی قۆناغەکانی ئەنفال و کیمیاباران بەدی ببێن. لەبیرەوەری ٣٤ ساڵەی جینۆسایدی بارزانییەکاندا . با ھەموومان بە بەڵێ بۆ ریفراندۆم بکەینە ھەوێنی ھێنانەدی ئامانجی شەھیدان و سەربەخۆیی کوردستان.

کاتێکدا ئێمە باس لە سەربەخۆیی کوردستان دەکەین، کە ناوچەکە لەبەردەم گۆڕانکاری سیاسی و جوگرافی و سەربازیدایە و وڵاتانی زلھێز سەرقاڵی داڕشتنەوەی نەخشەیەکی نوێی ناوچەکەن و پەیوەندی نێودەوڵەتی و پێگەی سیاسی و ئابووری و عەسکەری ھەرێمی کوردستانیش لەلوتکەدایەو دەوڵەتانی زلھێزیش لەداڕشتنەوەی نەخشە نوێکەیاندا ناتوانن ئەو واقیعە نادیدە بگرن و بەھۆی سیاسەتی دبلۆماسی جەنابی سەرۆک کارێزمای بەڕێزیان ھاوکاری پێشمەرگە دەکەن و پشتگیری خۆیان بۆ سەربەخۆی کوردستان دەربڕیوە و ئامادەی پێشکەش کردنی ھەموو ھاوکاریەکن .گشت ھەنگاوە دیپلۆماسی و سیاسییەکانی سەرۆک مسعود بارزانی لە سەر ئاستی ناوچەکەو جیھان بۆ پێشکەوتنی دۆزی کورد وکوردستانە ،ئەمەش دەبێتە ھۆکارێکی تر کە ھەموولایەکمان کار لە پێناو سەرخستنی دا بکەین چونکە دەمێکە خەلکی کوردستان چاوەروانی ئەم کاتەیە بۆ ئەوەی بەدەنگی بەلێ پشتگیری لە دەولەتی سەربەخۆی کوردستان بکاتبۆ ھێنانەدی ئامانجی سەرەکی شۆرش وراپەرینەکانی گەلی کورد بکەین کە خۆ دەبینێتەوە لە سەر بەخۆی کوردستان وە ھەمووان روو لە سەرۆک بارزانی بکەین چونکە کار بۆ خەون وئاواتی گەورەی گەلی کوردستان دەکات کە جگە لە راگەیاندنی سەربەخۆیی ھیچ بژاردە ورێگاێکی دیکەمان لەبەردەم دانیە ھەر بەمەش سارێژی ھەموو ئیش وئازا وبرینەکانمان دەکرێت وە ھەر کە س ولایەنێکیش بە ھەر بیانوو ھۆیەکەوە ھاوکار و پیشتیوان نەبێت بۆ سەرخستنی پرۆسەی ریفراندۆم دەچێتە بەرەی دژی سەربەخۆی کوردستان مێژووێکی رەش بۆ خۆی تۆماردەکات و مێژووش رەحم بەکەس ناکات.

شۆڕشە یەک لە دوای یەکەکانی کورد لە سەر ئاستی کوردستان وەک زنجیرێک بەیەکەوە گرێدراوە مەبەستم ئەوەیە بۆ یەک ئامانج بووە بە پێی ھەلومەرج و بارودۆخەکان لە پێناو رزگاری و رٍەتکردنەوەی ژێردەستی و بۆ سەربەخۆیی خاک و نیشتیمان بووە .میللەتی کورد خاوەنی ئیرادەیەکی پۆلاین و ھێزێکی لە بن نەھاتوویە، ئەگەر لە سەدساڵی رابردوو جیھان توانیبێتی بە کۆدەنگیەک و چەندین پیلانی ژێربەژێر و رێکەوتنی نھێنی ببێتە کۆسپ لە بەردەم سەربەخۆیمان ئەو سەردەمەی لای ئێمە و ئەوان باوی نەماوە حیسابی بۆ ناکرێت ھاوکێشەکان سەرتاپای گۆرانکاریان بەسەر داھاتووە بۆ ئەوی ھاوکێشە جیھانیەکان ھاوسەنگ ببنەوە ناوچەکە بێتەوە باردۆخی ئاسایی دەبێت کوردستان سەربەخۆببێت، چونکە کوردستان لە گشت جومگە جیھانیەکانی وەک سیاسی و ئابووری و سەربازی و...ھتد شوێنی ھەیە و ئەو شوێنەی کوردستانیش زۆر بەھێزە بە دانپدانانی خۆدی خۆیان، بۆیە ئەگەر حکومەتی عێراق لە سەدا ٥٠ی بودجەی خۆی بدات بە ھەرێمی کوردستان و دەولەتە نەیارەکانی سەربەخۆی کوردستان و گشت جیھان بێن و بلێن کوردستان دەکەین بە بەھشتی سەر رووی زەوی تەنیا لە بەرامبەردا دەبێت کورد پاشگەزبێتەوە لە ئامانجی سەربەخۆی دڵنیامی ئەمە شتێکە مەحالە رووبدات لە ھەمان کاتدا ھەموو جیھان لە ھەولی لەناوبردن و قڕکرنماندا بێت دیسان ئەوە ھەر مەحالە پەشیمانمان بکاتەوە، چونکە ھەر پاشگەزبوونەوەیەک لەو ئامانجە رازی بوونە بە کویلایەتی بێگانە وقبولکردنی ژێردەستەیە بە ھەموو مانایەکانیانەو، لێردە ئەوەی پێویستەی بکرێت بۆ سەرخستی ئەو پرۆسەیە ئەویە کە ئەو ئیرادە و ھێزی خۆمان کە ھەموو جیھانی سەرسام کردوە یەک بخەین بۆ خزمەتی ئەو ئامانجە مەزنە گەلەکەمان بۆ خۆمان مێژوو تۆماربکەین و ئایندە نەوەکانمان دیاربەکەین و رێزی خەبات و کۆلنەدانی دەیان ساڵەمان بگرین .لە ئێستاشدا بەرپرسیاریەتی ئەو کاروانە لە ژێر سەرکردایەتی سیاسی کوردستان و پێشمەرگە ، سەرۆک بارزانی کە بە ھەموو تواناوە تێدەکۆشێت بۆ ئەوەی کورد ببێتە خاوەن کیان و دەوڵەتی سەربەخۆ.

Top