بەرپابونی دەوڵەتی کوردستان دەبێتە فاکتەری سەقامگیری و لاواز کردنی پێگەی تیروریزم

بەرپابونی دەوڵەتی کوردستان دەبێتە فاکتەری سەقامگیری و لاواز کردنی پێگەی تیروریزم
سەرەتای وتارەکەم بە


ڕێککەوتننامەی سایکس بیکو دەست پێدەکەم ،سایکس بیکو گەورەترین زوڵمی لە نەتەوەی کورد کرد ،


نەتەوەی کورد لە دوو بەش کرا بە پێنج بەش و هەر بەشێکیان خستە ژێر ڕکێفی دەوڵەتێکی سەردەستی ڕەگەزپەرست لەم ناوچەیەدا ئەمە لە کاتێکدا کوردیش وەک ئەونەتەوانە مافی ڕەوای خوی بوو ببێ بە دەوڵەت و سەربەخو بێت هەر لە سەرەتای ساڵانی بیستەکانەوە تا ێیستا پیلان دوای پیلا ن گێڕدراون بو گەمارو دانی دوزی نەتەوەکەمان و ڕوڵەکانی نەتەوەکەشمان هەر لەو کاتەوە تا ئەمڕو ئەو غەدرەیان کە لێی کراوە نەک هەر ڕەتیان کردوتەوە بەڵکو بەرپەرچی ئەو زوڵم و ستەمکاریەیان داوەتەوە کە دەوڵەتە زلهێزەکان و دەوڵەتە سەردەستەهاوسورەکانی کوردلە سەر بنەمای بەرژەوەندیبە هاوبەشەکان بە یێکەوە کەوتنە گیانی ئەم نەتەوە خێر لە خو نەدیوە و تا ێیستاش کە سەد ساڵە تێدەپەڕێت بەسەر سایکس بیکوی شوم دا هەمان ستڕاتیژیەت و سیاسەت پەیڕەو دەکەن و لە دژی ماف و داخوازییەکانی کورد وەستاونەتەوە و ڕازی نین بە مافی چارەی خونوسینی نەتەوەیێک کە بە گوێرەی بنەماکانی یاسای گشتی نێودەوڵەتی و میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان و جاڕنامەی گەردونی مافەکانی و هتد مافی ڕەوای خویەتی دەوڵەتێکی سەربەخو بە خوی هەبێت .



بەرژەوەندیەکان لە هەمو قوناغەکاندا ئامادەییان هەیە و ئەوە بنەمایێکی جێگیرە لە سیاسەت دا هەمیشە ململانێ هەیە لە پێناو وەدی هێنانی بەرژەوەندیەکان هەر ئەم بنەمایەشە زیاتر وایکردووە کە بە هەند وەرگرتنی مافی گەل و نەتەوە بێ دەوڵەتەکان واتایێکی نەبێت لای دەوڵەتە زلهێزەکان و بەدوای بەرژەوەندیەکانی خویان دا وێڵن.



ڕێککەوتننامەی سایکس بیکو ئە گەر لە سەردەمی دەوڵەتە هاوپەیمانە براوەکانی جەنگی یێکەمی جیهانی و دواتر سەردەمی سیستەمی دوو جەمسەری لە بەرژەوەندی ستڕاتیژیەتی زلهێزەکان و دەوڵەتە سەردەستەکان بووە ئایا ێیستا لەم سەردەمەدا ئەم دوخەی ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەرژەوەندی زلهێزەکانی دونیا دایە؟



ئایا ئەمڕو تیرووریزمی نێودەوڵەتی کە سەرچاوەکانیان دیارن لە کوێن لە بەرژەوەندی جیهانی مروڤایەتی دایە یان دەوڵەتێکی شارستانی دیموکراسی ئاشتیخواز بێتە کایەوە کە ئەویش دەوڵەتی کوردستانە کامیان باشترە؟



گومانی تێدانیە کە سایکس بیکو ئەوە بو ماوەی سەدساڵە هوکاری سەرەکی بە هێز بوونی بیری سیاسی دیکتاتوری و شمولیە کە لە ناوجەکەدا ڕەنگی داوەتەوە هەر ئەم چەشنە ئەقڵیەتە سیاسیەش هوکاری سەرەکی تەشەنە کردنی تیرور بووە تا ئەمڕو بویە ئەگەر کومەڵگای نێودەوڵەتی ویستی بنبڕکردنی تیروری هەبێت پێویستە بێ دو دڵی پشتگیری دروستبونی دەوڵەتی کوردستان بکەن


و بە پێچەوانەوە هەم هەڕەشە لە سەر ئاشتی و ئارامی جیهانی زیاتر دەبێت وهەم مەترسیەکی گەورەش دروست دەبێت لە سەر بەرژەوەندیەکانیان و هاوپەیمانەکانیان لە ناوچەکەدا.


ئەم هەوڵانەی لەم ڕوژانە دران بو دواخستنی ڕیفڕاندومی سەربەخویی کوردستان بە بیانوی ئەوەی کە ئەنجامدانی ڕاپرسی دەبێتە هوی دروستبونی بوشایی و ڕێکخراوی تیروریستی داعش بە هێز دەبێتەوە هیچ حەقیقەتێکی بونیە چونکە هەرێمی کوردستان یێکەم ئامانجی دیکتاوریەت و تیڕوریزم بووە لە ناوچەکەدا و لە سەنگەری پێشەوەی بەرگری کردندایە لە خوی و مروڤایەتی و ئەوەشی بە کردار و قوڕبانیدانێکی یەکجار زور سەلماندووە لە شەڕی دژی ڕێکخراوی تیروریستی داعش دا و بە هاتنە کایەی دەوڵەتێکی سەربەخوش دەبێتە دەوڵەتێکی شارستانی و دیموکراسی کە ئەمە خوی لە خویدا دژی بیری دیکتاتوری و توتالیتاری و تیروریزمە بە هەمو شێوەکانیەوە.


بویە ڕێگری لە خواست و ێیڕادەی گەلی کوردستان بکرێت بو سەربەخویی ئەو کاتەیە کە تیروریزم زیاتر گەشە دەکات لە ناوچەکەدا بە تایبەت لە عیڕاقدا و پێویستە خوێندەویێکی لوژیکیتر بکرێت لە سەر ڕەوشی سیاسی عیڕاق و دەوروبەری عیڕاق.


بە چێبونی دەوڵەتی کوردستان پێگەی تیرور و هەمو ئەوانەی کە پاڵپشتی تیروریزم دەکەن لاواز دەبێت و سەقامگیری ئەمنی و سیاسی دەگەڕێتەوە بوناوچەکە چونکە هەرێمی کوردستان ئەو کات وەک دەوڵەت مامەڵەی لە گەڵ دەکرێت و بە ئاسانی و بە خێرایی پشتگیری نێودەوڵەتی دەگاتە هەرێمی کوردستان ڕاستەوخو .


ڕێزدار بارزانی ڕەوشی سیاسی عیڕاق و دەوروبەری زور باش خوێندنەوەی بو کردووە و هیچ متمانەیێک نەماوە لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا و سەد ساڵە ئەم عیڕاقە بە یێکەوە لەحیم کراوە و ێیستاش جارێکی تر ئەستەمە بە یێکەوە لەحیم بکرێتەوە و لەحیمەکەی وەها شکاوە بە هیچ هێزێک پێکەوە نالکێندرێتەوە


کەواتە باشترین شت جیابونەوەیە و ئەمەش مافێکی ڕەوای گەلی کوردستانە و دەبێ ڕێز لە ێیڕادەی سیاسی گەلی کوردستڵن بگیرێت سە بارت بە دیاریکردنی چارەنوسی خوی کە ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردستانە.
Top