گشت شۆرشەکانی کورد، ھاوئامانج لە پێناو رزگاری و سەربەخۆیی بووە..

گشت شۆرشەکانی کورد، ھاوئامانج لە پێناو رزگاری و سەربەخۆیی بووە..
گشت شۆڕشەکانی کوردستات ھەڵگری بیری نەتەوایەتی بوون، بەڵام تا رادەیەک ناوچەیی بوون و بۆ دەربازبوون بووە لە ژێردەسەڵاتی داگیرکەر و چەوسانەوە و زەبرو زەنگ، ئەو شۆڕشانە ھاوئامانج بوون لە بیری نەتەوایەتی و کوردایەتی، بەڵام دەنگەکانیان وەکو پێویست نەگەیشتۆتە ھەموو ناوچەکانی کوردستان، ئەمە درێژەی ھەبووە تا سەرەتای سەدەی بیست کە ئاستی ھۆشیاری و دەرفەتەکان زیاتر بوو، ھەربۆیە شۆڕشی بارزان و دەرکەوتنی مەلا مستەفا بارزانی وەکو رێبەرێکی گەورەی کورد و سەرکردەکانی دیکەی وەک قازی محەمەد و شێخ مەحموود کاریگەری لە گۆڕانگارییەکی چۆنایەتی لە شۆڕش و خەباتەکان کردو قۆناغێکی نوێ دەستی پێکرد، تەنانەت لەساڵی ١٩٢٠ دەردەکەوێت کە برایم خانی دەلۆ کە من نەوەی ئەوم، شۆڕشی کردووە و شاری کفری لەژێر دەستی ئینگلیزەکان رزگار کردووە، ئەو کاتە داوای مافی گەلی کوردی کردووەو حکومەتێکی کاتی دامەزراندووەو، لەگەڵ ئینگلیزەکان دانوستاندنی کردووە بۆ ئەوەی شێخ مەحمود لە مەنفاوە بگەڕێننەوە. بەڵگەنامەیەکیش ھەیە کە ناوی برایم خانی لەگەڵ ژمارەیەک لە کەسایەتی و سەرۆک ھۆزو پیاوماقووڵانی تێدایە کە داوای دامەزراندنی دەوڵەتی کوردییان کردووە، لەو بەڵگەنامەیە لە راستیدا ٦٢ کەسن داوای دروستبوونی دەوڵەتی کوردیان لە ئینگلیزەکان کردووە، بەداخەوە تەنیا ٥٧ ناویان تۆمار کراوە. بەمشێوەیە سەردەمی میرنشینەکان قۆناغێکە لە مێژووی کورد تا دوا میرنشینی کورد کە میرنشینی بابان بوو لە ساڵی ١٨٥١، دوای ئەم سەردەمە سەردەمی خەباتی کورد بووە خەباتێکی دیکە وەکو شۆڕشەکانی شێخ عوبەیدوڵای نەھری و شێخ سەعیدی پیران و شێخ مەحمودی حەفید و شۆڕشەکانی شێخ ئەحمەدی بارزان و شۆڕشەکانی ناوچەی بارزان و شۆڕشی برایم خان و شۆڕشی حاجۆلە لە سووریا ئەمانە ھەمووی بوونە بنەما بۆ داکۆکیکردن لەمافی نەتەوەیی کورد، ئەم شۆڕش و راپەڕینانە بەردەوام بوو تا گەیشتە دەرکەوتنی کەسایەتیەکی کاریزماو رابەری گەورەی وەکو مەلا مستەفا بارزانی کە نەک تەنیا لە باشووری کوردستان بەڵکو لە ھەرچوارپارچەی کوردستان توانی بیری نەتەوایەتی زیندوو بکاتەوەو خەبات و بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کورد لەپێناو مافی چارەی خۆنووسین بگەشێنێتەوە.

ئێمە بۆ خۆمان خەبات مان کرد چونکە خاک و وڵاتمان داگیرکرا و تووشی وێرانکاری و ماڵوێرانی و کوشتن و برین بووینەوە ، لە ماوەی ٩٦ ساڵی رابردوو ھەموو رێگەکانمان تاقی کردەوە تا بگەین بەو مافەی کە بە زۆر خاک و وڵاتمان داگیر کرا و بە سەر چوار وڵات دابەشکرا و ئێمەی کورد لە باشووری کوردستان رووبەرووی رژێمە یەک لە دوای یەکەکان بووینەوە تا بە ھەر رێگەیەک بێت مافە زەوتکراوەکانمان لە نێویاندا مافێکی رەوا کە سەربەخۆیی کوردستانە بە پێی کات جیاوازەکان و شۆرشی کوردستان بگەرێتەوە ،بەڵام نەک ھەر سوودی نەبوو ، بەڵکو ئەو رژێمانە بە ھەموو جۆرێک و چەکێک ویستیان کورد و ناسنامەکەی لە ناو ببەن .
کاتێکش کورد لە ژێر بوردومان و چەکی کۆمەڵکوژ دا بوو ، وڵاتانی دونیا خۆیان بێ دەنگ کرد بوو ، دەنگی حەق خوازی و مەزڵومییەتمان شاردرایەوە .. بۆیە دوای چەندین ساڵ ، ئەو دەرفەتە و پرسە ناوخوێیی و تایبەتەی کورد کە سەربەخۆیی کوردستانە ھاتۆتە ئاراوە ، بۆیە ناکرێت و نابێت ھیچ ھێز و ولاتێک رێگرمان لێبکەن و مافێکی رەوایە و تەنیا میللەتی کورد بۆیە ھەیە بریار لە سەر چارنووسی خۆی بدات و ئیرادەی میللەتی کورد لە ھەموو ھەرەشە و شەرٍی دەروونی داگیرکەران و زلھێزانی جیھان بەھێزترە و ھەمووان لە رۆژی ٢٥/٩/٢٠١٧ بەرەو ریفراندۆمی سەربەخۆیی و بەڵی نەیارانی کورد بێ ھیوا و دۆستانی کورد و رۆحی شەھیدان شادمان دەکەین .


بە درێژاییی شۆرٍش و بەرخۆدانەکانمان ئاواتی ھەر کوردێکی دڵسۆز و نیتشمانپەروەر بۆ ئەوە بوو تا رۆژێک ھاوشێوەی گەلانی تری ناوچەکە و جیھان خاوەن کیان و دەوڵەتی سەربەخۆ بێت و رزگاری بێت لە ژێردەستی و داگیرکاری . ئێستاکە سەرکردایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬کوردستان بریاری‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬داوە،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬خەڵکی‮ ‬کوردستان بە ئازادی‮ ‬و سەربەخۆیی‮ ‬بژیت،‮ ‬چونکە مانەوەمان بەم شێوەیە تەنھا دڵ راوکێ و نەھامەتی‮ ‬و ترس روبەرومان دەبێتەوە،‮ ‬با ھەموومان باش بزانین شەر لەسەر کەرکوک و ئەو شوێنانەی‮ ‬پێشمەرگە بە خوێن ئازادیان کردووە ھەر دروست دەبێت،‮ ‬چونکە عقلیەتی‮ ‬عەرەب ئەوەی‮ ‬پێ قبوول نیە کورد دەسەڵاتی‮ ‬لە کوردستان ھەبێت بەم شێوەی‮ ‬ئێستا ھیچ لە برایەتی‮ ‬و پێکەوە ژیان نازانن،‮ ‬کەواتە لەسەر پرسێکی‮ ‬زۆر گرنگ شەر بکەین‮ ‬یان پارێزگاری‮ ‬لە خۆمان بکەین ئەویش ریفراندۆم و سەربەخۆیە،‮ ‬کە پرسەکە ئەوەندە گەورەییە،‮ ‬زۆر لە وڵاتانی‮ ‬جیھانیش ئامادە دەبن پارێزگاریمان لێ بکەن،‮ ‬بەڵام لەسەر پرسی‮ ‬ناوخۆ و مانەوە لە چوارچێوەر ئێراق دەبێتە پرسێکی‮ ‬ناوەخۆ،‮ ‬ھیچ وڵاتێک ئامادە نابێ پشتیوانیمان لێ بکەن نمونەش کیمیا بارانی‮ ‬ھەڵبجە و ئەنفالەکانە. سەرۆک بارزانی‮ ‬پێش ئەوەی‮ ‬ریفراندۆم بکرێت و ئەنجامەکەی‮ ‬رابگەیەنرێ دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬لەدەروون و ھەستی‮ ‬خەڵکدا راگەیاندووە و ئەگەر رەخنە و بێزاریش لەسەر ئیدارەدانی‮ ‬حکومەتی‮ ‬ھەرێم و نەبوونی‮ ‬یاسا و خزمەتگوزارییەکان و پاشەکەوت و دواخستنی‮ ‬موچە ھەبێ ئەوە لەئەستۆی‮ ‬پەرلەمان و حکومەت و بەرپرسانی‮ ‬دامودەزگا حکومی‮ ‬و حزبیەکان بووە نەک سەرۆک بارزانی‮. ‬لەگەڵ ھەموو ئەمانەشدا من لەو باوەڕەدام خەڵکی‮ ‬کوردستان ھەست بەم ھەلە مێژووییە دەکەن و ناھێڵن لەدەستیان بچێت و لە‮ ‬٢٥‮/‬٩‮/‬٢٠١٧‮ ‬لاپەرەیەکی‮ ‬نوێ لەمێژووی‮ ‬پڕسەروەری‮ ‬کورد دەنووسنەوە و وەفاداری‮ ‬بۆ خوێنی‮ ‬شەھیدانبۆیە ئەرکێکی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬و نەتەوەییە لە‮ ‬٢٥/٩/٢٠١٧ ‮ ‬ھەموومان بە بیرورای‮ ‬جیاواز و جیاوازی‮ ‬ئاین و نەتەوەیی،‮ ‬روو لە بنکەکانی‮ ‬دەنگ دان بکەین،‮ ‬دەنگ بۆ سەربەخۆی‮ ‬بدەین و ئاواتی لە مێژینەمان بێنینەدی .

Top