ھەنگاونان بەرەوو دەوڵەتبوون با سەرجەم خولەکان لە ژێر ناوی سەربەخۆیی بێت

ھەنگاونان بەرەوو دەوڵەتبوون  با سەرجەم خولەکان لە ژێر ناوی سەربەخۆیی بێت
ھاوونیشتمانیانی کوردستان رۆژی لە دوای رۆژ پشتگیرییەکانیان بۆ پرسی سەربەخۆی ھەرێمی کوردستان زیاتر دەبێت ،بەڵام ئەوەی لە ماوەی ڕابردوو کە بێ دەنگ بووە یەکێتییە وەرزشیەکانی کوردستان بووە،چونکە تاکو ئێستا لەماوەی ڕابردوو ھیچ خول و پاڵەوانیەتیەکیان نەکردۆتەوە لە ژێر ناوی سەربەخۆیی کوردستان، تەنیا ئەوە نەبێت کە خولێک لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی لقی ھەولێر لە ژێر ناوی ڕیفراندۆم و تیپێکیش لە پاڵەوانیەتی بادمنتۆنی عێراقی درووشمی بەرەوو ڕیفراندۆمی بەرز کردبووە، لە ووتاری پێشووم باسی ئەوەم کردبوو وەکو پێش نیارێک بۆ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کە ئەمساڵ خولی وەرزی نوێ کوردستان لە ژێر ناوی ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان بێت، بەڵام یەکێتی تۆپی پێی کوردستانیش تاکو ئێستا خۆی یەک لای نەکردۆتەوە کە خولەکە وەکو ساڵانی ترە یاخود لە ژێر ناوێکە چونکە سەرجەم بڕی پارەی پێویستی خولەکە لەلایەن حکومەتەوە دابین کراوە حکومەتیش بە زۆربەی ڕەنگە بە شدارەکان پشتگیری ئەو پرۆسە گرنگە نیشتمانییەن، دەبوایە لێژنەی ئۆڵۆمپی ھەرێمی کوردستان تاکو ئێستا بێ دەنگ نەبووایە ھەرچی نەبوایە چەند خولێکی جۆرا وجۆری ئەنجام بدایە لەسەر ئەم پرسە گرنگە نەتەوەییە کە گەڵی کورد سەدان ساڵە خەباتی بۆ دەکات لە پێناو بە دیھێنانی خەونی لە مێژینەی نەتەوەکەمان کە سەدان ساڵە خەبات و بەرخودانی و ماڵ وێرانی و ئەنفاڵ و کیمیا باران و قوربانیدان و ھەزاران شەھید و پەتی سێدارە و چەندین نەھامەتی تر تەنیا بۆ بەدی ھێنانی ووشەی سەربەخۆیی و بەدەستھێنانی مافە نەتەوایەتیەکان، بەڵام دەزگا وەرزشییەکانی کوردستان لەمەڕ ئەم پرسە گرنگ و چارەنووسازە بێ دەنگی ھەڵبژاردوە ئێستاش کات ماوە کە دەتوانن بیکەن سەرجەم خول و پاڵەوانیەتیەکانی داھاتوو با لە ژێر ناوی سەربەخۆیی و دەوڵەتی کوردستان بێت، ئەگەر بێمەوە سەر یەکێتیە وەرزشیەکانیش ئەوانیش بە ھەمان شێوە بێ دەنگن دەبواییە ھەرچیەک بکەن لەم پرۆسە گرنگە بەشداربووان لە رێگای پەیداکردنی چەند سپۆنسەرێک بۆ ئەوەی خول بکاتەوە لە ژێر ناوی سەربەخۆیی ، چونکە لە دوای قۆناخی سەرکەوتنی پرۆسەی گشتپرسی ئەوکاتەش کاتی درووست کردنی ھەڵبژاردەی کوردستان دەبێت لە یارییە جۆراوجۆرەکان ئەوەی من لە دەمی وەرزشوانان گوێم لێبووە ھیوایان یاری کردنە بۆ ھەڵبژاردەی کوردستان لە یارییە جۆراوجۆرەکان، ئێستا ئەگەر بێنە سەر ئەمری واقع تەنیا لە یاری تۆپی پێی ھەڵبژاردەی کوردستانمان ھەیە ئەگەر نا شتێک نییە بەفەرمی بلێن ئەوە ھەڵبژاردەی کوردستانە بۆیە قۆناخی دوای سەربەخۆیی لە قۆناخی ئێستا گرنگترە بۆیە لە ئێستاوە دەبێت لە رێگای وەرزشەوە خۆمان بە دونیای دەرەوە بناسێنین چونکە " وەرزش ناسنامەی میللەتانە" ھیوادارم بەرپرسانی وەرزشی کوردستان ئەم پێشنیارەی من بە روحی ریازی وەربگرن بۆیە لە ئێستاوە لە سەر کورسیەکانی خۆیان بجولێن و دەست بە ئەنجامدانی چاڵاکی بکەن بۆ ئەوەی ھەرچی نەبێت بتوانن بەرنامەیەکی تۆکمە بۆ داھاتوو دابرێژن بۆ ئەوەی وەرزشی کوردستان کە ھەموو چین و توێژەکان لەم بەرنامە بەشداربن و ستراتیژیەتی وەرزش تێدادیاری بکرێت لەمە بە دواوە بچێتە قۆناخی وەرزشی نێودەوڵەتیەوە لە ناو ئەم چوارچێوە داخراوەی بێنە دەرەوە و بەرەوو جیھانی بچین، دڵنیاشم لە رێگای وەرزشەوە دەتوانین ناوی کوردستان زیاتر بە جیھان بناسێنرێت چونکە وەرزش دەروازیەکی گرنگەبۆ ناساندنی میللەتان و بەشداری کردن لە ئۆڵۆمپیاد و بەرز کردنەوەی ئاڵاکەمان دڵنیاشم ڕەخنە گرتنمان لەم بارودۆخی وەرزش لە نیازی پاکیمانە نەک بۆ ئەوەی بلێن کەس بانگەشە بۆ ئەم پرۆسەیە ناکات ، بەڵکو دەمانەوێ خولەکانی داھاتوو تەنیا لە ژێر ناوی سەربەخۆیی کوردستان ھیواخوازیشم لە داھاتوودا وەرزشەکەمان بچێتە قۆناخێکی گرنگی نێودەوڵەتی.

Top