دژایەتی ڕیفراندۆم و دەروونناسی

دژایەتی ڕیفراندۆم و دەروونناسی
بۆ ھزاران ساڵ دەبێ لە کوردەواری دا ھەیە دەڵێ: ڕۆیڤی گۆت :خوەزی ئەز برایێ بچوویک نەبام" ! و تازە بە تازە ئەوە بۆوەتە بنەمای یەکێک لە بیردۆزەکانی سایکۆلۆژیا، واتە تیۆری ئەلفرێد ئەدلێر (ed Adler, ١٨٧٠-١٩٣٧)، دەروونناسی ئۆتریشی، و دەکەوێتە خانەی بیردۆزییەکانی فرۆیدی، و تیایدا ڕیزبەندی لەدایکبوونی (birth-order) مرۆڤ لە نێو منداڵان دا، لە نێو یەک خێزان، کاریگەری بەسەر کەسایەتی و ڕەفتارەکانی ھەیە.
لەسەر ئاستی سیاسیش ئەو بنەمایە دەبینرێتن. جارێکیان لەگەڵ یەکێک لە مامۆستایانی ئاوارەی کوردستانی ڕۆژئاوا، کە بڕوانامەی دکتۆرای لە بۆاری سایکۆلۆژیای یاسا و تاوان لە فرەنسا ھەبوو، پرسیارم لەوە کرد کە خەباتی کورد و دەستکەوتەکانی سیاسی ئەوان لە ڕۆژئاوا وەک پێویست نیە. لە میانەی قسەکانی بۆم دەرکەوت کە ئەو پارچەیەی کوردستان خۆی لە پارچەکانیتر بە بچووکتر دەبینێ و چاوەڕۆانی ئەوەیە ئەوان ( واتە پارچە گەورەکان) ببن بە شتێک، ئینجا نۆرەی ڕۆژئاوای کوردستانە.
ئەوەش جۆرێکە لە ھەستی خۆبەکەم زانین (inferiority feelings)، کە بەشێکی تری تیۆری ئەدلێرە و تەواوکەریەتی، و ئاماژە بەوە دەکاتن کە پاڵنەرێکی ئەرێنی گەشەکەکردنی مرۆڤ ئەو ھەستەیە. بەڵام لە ھەمان کاتدا پەیوەستە بەوەی تاک چەند ئەو فاکتەرە بۆ لایەنی ئەرێنی سوودی لێوەردەگرێ، و لە بابەتەکانی خۆھەڵسەنگاندن (self-evaluation) و ڕێز لە خۆگرتن (self-regard یان self-esteem یان self-respect) و یان خۆد وێنەکردن (self-image) و جۆری دەربڕین لە خۆی (self-expression) سەرکەوتوو دەبێ، ئەو کات دەوتوانێ بگاتە قۆناغی باشتری گەشەکردن.
بەڵام ھەوادارانی "نەخێر" لە رێفراندۆمی سەربخۆیی کوردستان، لەسەر ئاستی نەستی و شاراوەی مێنتالیتە و عەقڵیەتیان دا، ھێشتان ھەڵگری ڤایرۆسی " خۆبەکەم زانینی نەرێنی"ن، و ناتوانن بە ئاسانی دەستبەرداری بن، چونکە تۆی ئەم ڤایرۆسە بەدرێژایی مێژووی چەند سەد ساڵەی ڕابردوو و بە شێواز و ڕێگە و پلانی تۆکمە جێبەجێکراوە و بۆوەتە بەشێک لە ستراکتووری مێنتالیتە و ھزری ئەوان، و ھێشتان لەو ڤایرۆسە رزگاریان نەبووە، و وادەزانن ھەمان گەمژە و ساویلکە و بەندە و پاشکۆ و زێڕکڕیو و زڕکۆڕ و نەتەوەی پەراوێز خراوی جارانە و نابێ بفڕێ و دەبێ تاھەتایە لەو قەفەسە دا بێ و ھەوڵی خۆڕزگارکردن بداتن، بەڵام جەنابی سەرۆک بارزانی بە پشتەوانی پێشمەرگەی قارەمانی کوردستان و ھەندێ کەس و لایەن و جوامێری خاوەن بوێری سیاسی تڵسمی ئەو بیرۆکەیەی شکاند و کوردستانیانی فێرکرد کە نابێ چیتر ئێمە قۆربانیی ھزری ئەڵقەلەگۆێبوون و ھەستی خۆبەکەم زانین و ڕێزلەخۆنەگرتن بین. جەنابی فێری کردین بڵێن:" بەو بەند و مادە و دەستوورەی کە نان و بژێوی کوردستانیان بڕدرا، ریفراندۆم دەکەین"، و " ئەگەر سەربەخۆیی بۆ ئێمە خراپە بۆچی بۆ خەڵکی خراپ نیە؟"، و بەھۆی شکاندنی ئەو تڵسمە " بە ئاییندەی کوردستان گەشبینە".
ئەوە بنەماکانی زانستێکە جەنابی بارزانی بە ئاشکرایی و بێ پەردە و پێچ و پەنا دەربڕینی لێوە دەکاتن و پیشاندەداتن کاتێک ڕێزت لێ دەگیرێتن کە خۆت ڕیز لە خۆت بگری.
*پسپۆری زانستەکانی پێداگۆگی و پەروەردەیی/فاکۆلتیی پەروەردە/ زانینگەی زاخۆ
Top