ئەنجامدانی ڕیفڕاندومی سەربەخویی کوردستان دوای سەدان ساڵ سیاسەتی ئێنکار
September 16, 2017
وتار و بیروڕا
ئەمڕو گەلی کوردستانیش بڕیاری کوتایی خویدا لە سەر دیاری کردنی چارەنوسی خوی و هەنگاونان بەرەو ڕاگەیاندنی سەربەخویی کوردستان..
گەلی کوردستان بە پێی بنەماکانی یاسای گشتی نێودەوڵەتی و جاڕنامەی گەردونی مافەکانی مروڤ و چواردە خاڵەکەی وردرو وێلس لە بارەی مافی چارەی خونوسین کە لە هەمان کاتیشدا مافێکی سروشتی ڕەواشە گەلی کوردستانیش مافی ڕەوای خویەتی بڕیار لە سەر ئایندەو و چارەنوسی خوی بدات و ێیڕادەی سیاسی خوی پڕاکتیزە بکات و ڕێزیش لە ێیڕادەی سیاسی گەلی کوردستان بگیرێت بە پێی هەمو ئەو پێوەرانەی کە جەخت لە مافی گەل و نەتەوە بێ دەوڵەتەکان دەکەنەوە.
شایانی باسە گەلی کوردستان زور هەوڵی دا لە سەر بنەمای یەکسانی لە گەڵ ڕژیمە یەک لە دوایەکەکانی عیڕاقدا بژیت و هاوبەش بێت لە ئەرک و مافەکاندا بەڵام بێجگە لە زمانی زبرو و سیاسەتی ڕەتکردنەوە و هەوڵدان بو لە نێو بردنی گەل و خاکی کوردستان هیچیترمان نەبینی چونکە لە عیڕاق و ناوچەکەدا غیابی ئەقڵی دیموکراسی واتە زاڵبونی ئەقڵی دیکتاتوری و شمولی لە نێو نوخبەی سیاسیەکانی ناوچەکە دا وایکرد نەک هەر پرەنسیبی یەکسانی و شەڕاکەت قەبول بکەن بەڵکو تا ئەمڕو بە دڕندانەترین شێوە پەلاماری گەل و خاکی کوردستانیان داوە .
گەلو خاکێک جینۆساید کرابێت، واتە زیندە بەچاڵ و کیمیاباران کرابێت هەروەها تەعریب کرابێت و ڕاگوێزرابێت لە ڕوی جوگرافی و دیموگرافیەوە هەوڵی گوڕینی ناسنامە ی خاک وگەلە ڕەسەنەکەی درابێت وبە هەزاران گوند وێران وخاپور کرابن بو ماوەی هەشتاو سێ ساڵ حوکمیڕانی عەڕەبی سوننەی عیڕاق و دوای کوتایی هاتنی حوکمڕانی عەڕەبی سوننەش دەستەڵاتی عەڕەبی شیعەش بەردەوامی بە هەمان ئەقڵیەتی ڕژیمەکانی پێشوی عیڕاق دابێت بو لەنێو بردنی گەل و خاکی کوردستان هەتاکو ێیستا ێیتر گەلی کوردستان مافی ڕەوای خویەتی هەنگاو بەرەو ڕزگاری نەتەوەیی و نیشتیمانی بنێت و دەوڵەتی خوی لە سەر زێدی باب و باپیرانی خوی ڕابگەیێنێت و ببێ بە خاوەنی دەوڵەتی سەربەخو بەخوی..
دوای ئەو هەمو کارەسات و مەینەتیانەی کە بەسەر ڕوڵەکانی گەلەکەماندا هاتن دیسان لەم چەند ڕوژەدا بینیمان پارلەمانتارەکانی عەڕەبی سوننە و شیعە یاسای ڕەتکردنەوەی ئەنجامدانی پڕوسەی ڕیفڕاندومیان دەرکرد و هەموو ڕێکارێکیان والا کرد لە بەردەم سەرۆک وەزیرانی عیڕاق حەیدەر عەبادی بو ڕێگری کردن لە بەڕێوە چونی پڕوسەی ڕیفڕاندومی سەربەخویی بە گرتنە بەری ڕێکاری سەربازیشەوە ئەمە لە کاتێکدایە کە دەستوری هەمیشەیی عیڕاق لە دیباجەکەیدا ئەم مافەی بە گەلی کوردستان داوە کەواتە ئەم بڕیارەی پارلەمان عەڕەبی سوننە و شیعەی عیڕاق لە دژی مافی ڕەوای گەلی کوردستان هەم نایاساییە و هەم نادەستوریشە لە هەمان کات دا چونکە بە بەڵگە لە بەردەستی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان هەیە کە نزیکەی پەنجاو و پێنج ماددەو بڕگەی دەستوری لە لایەن بەغداوە پێشێل کراون و ئە مەش ماف بە گەلی کوردستان دەدات ئەلتەرناتیڤێکی تر هەڵبژێرێت و لە عیڕاق جیابێتەوە لەم وڵاتە کە هیچ جیاوازیەکی نیە لەگەڵ ئەقڵی سیاسی ڕژیمە سیاسیەکانی پێشوتر و یەکگرتنەوەی کوتلە پارلەمانیەکانی عەڕەبی سوننە و عەڕەبی شیعەش لەم ڕوژانەی دواییدا ئاماژەیێکی ڕون و ئاشکرابوو و پێییان گوتین کە بو دوژمنایەتی ئێوەی کوردو کوردستانی هەردوو پێکهاتەی شیعەو و سوننە وەک نوخبەی سیاسی لە عیڕاقدا دژی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستانن بویە لایەنە سیاسیەکانی کوردستان بەبێ جیاوازی بیروڕای سیاسی پێویستە ئەمڕو لە هەمو کات زیاتر هەست بە بەرپرسیاسیەتی نیشتیمانی بکەن و ئەوانیش سەرەڕای بیرو رای سیاسی جیاواز یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بن و بە یێکەوە هەنگاو بەرەو سەربەخویی بنێن چونکە هەتاکو ئێمە بێ دەوڵەت و بێ ناسنامە بین حاڵیشمان خڕابتر دەبێت باشتر نابێت وهەڕەشە و مەترسیەکانیش زورتر دەبن کەمتر نابن چونکە شتێک نیە لەم وڵاتە بە ناوی ئەقڵی دیموکراسی تاکو بتوانێ بەرامبەرەکەی قەبوڵ بکات بەڵکو نوقمی هزڕی سیاسی ڕەگەزپەرستین کە ئەمەش لە ڕاستی مەترسیەکی زور گەورەیە لە سەر دوزی ڕەوای گەلەکەمان لە داهاتوش دا.
لە کوتایی دا بە داخەوە ئێمە بەشێکین لە عیڕاق سەد ساڵە و لەماوەی ئەم سەد ساڵەدا بەردەوام ڕوبەڕوی سیاسەتی ێینکار بوینەتەوە و بەرگریمان لە مانەوەی خومان کردووە ێێستاش کەوا بەرەو بڕیاردان لە چارەنوس هەنگاو هەڵدەگرین وچەند ڕوژێکی کەممان ماوە دەبێ بە ێیڕادەیێکی سیاسی بە هێزەوە بوونی خومان بسەلمێنین و وخومان لەم ئەقڵیەتە سیاسیە ی عیڕاق ڕزگار بکەین بە یەکجار ی چونکە مار هەر مارە و هەرگیز نابێ بەیار.