مۆدێلێکی نوێ بۆ تەنفیزکردنی پلانی دوژمنان (بەرەی نەخێر) وەکوو ستراکچەری ئەم مۆدێلە

مۆدێلێکی نوێ بۆ تەنفیزکردنی پلانی دوژمنان (بەرەی نەخێر) وەکوو ستراکچەری ئەم مۆدێلە
هەبوونی دەنگگەلی جیاواز و دژبەری پەرلەمانی و زمانی ڕەخنەو قەڵەمی ئازاد و ڕاستگۆ لە نووسین لە قۆناغی ڕاگوزەر (أنتقالي) بەمانای کۆمەڵگەیێکی تێگەیشتوو و پێگەیشت و دەکرێت تەعریفی بۆ بکرێت.
هەموو ئەو ناوانەی سەرەوە و کۆمەڵێک لینکیتر هەن کە ڕۆڵ دەگێرن لە دروستکردنی پێناسێکی دیمۆکراسی و پێگەیێکی پتەو و ناوێکی بارز بە سیستمی حکومرانی دەبەخشن.

کوردستان بە قۆناغێکی فکری و سیاسی زۆر هەستیار تێدەپەرێت ، لە چواردەورێکی نائارام و جیۆگرافیایێکی خاپوردا ، تاکە مەنزڵگەی ئارام ئەوە کە مرۆڤ تێیدا خاوەن بەهاو باڵایی خۆی بێت.
دەنگگەلە بەناو جیاوازەکان و شکلە مەکروهەکان دەیانەوێت کوردستان بە لینکی جەنگێکی بێکۆتا گرێبدەن ، دەیانەوێت نەفەسی جەنگ و ئاشوب لە ڕووحی تاکی کوردستانی چێبکەن.

سوپای بەکرێگیراوی دوژمن لە ناوخۆدا شکستی خوارد لەوەی کە کوردستان بۆ جارێکیتر تووشی جەنگی خۆخۆری بکات ، شکستی خوارد لەوەی لەژێر کۆمەڵێک شیعاری بریقەداری ناراست کوردستان بەرەو قۆناغێکی ناروون ببات ، لە جەنگی سایکۆلۆجی و دەروونی شکستی خوارد و نەیتوانی مەرامە گڵاوەکانی بپێکێت.

تاکە دەرفەتی دوژمن لە ئێستادا (بەرەی نەخێر)ە، ئەو بەرەیەی کە کۆمەڵێک مرۆڤی نێگەتیڤ و بێ شوناس قیادەی دەکەن ، (سلێمانی)، کراوەتە قوربانی نەفەسی کۆمەڵێک مرۆڤی بەد و سیاسی دۆراو ، هەر ڕۆژەو بە جۆرێک سزای دەدەن و نایانەوێت ئازادانە بریار لە چارەنووسی خۆی بدات.
ئەو مۆدێلە شکستخواردووەی کە لە ئێستادا دەبیندرێت لە (سلێمانی) لوعبەیێکی داسەپاوە بەسەر خەڵکی ئەو شارە ، فەرزێکی ئیجبارییە و لە یاسایێکی سەربازی دەوڵەتێکی تۆتالیتار دەچێت. پرە لە زوڵم و ستەم و ئیهانەکردنی دیمۆکراسی راستەقینەیە و شەرعییەت دانە بە دیکتاتۆری و دروستبوونی دیکتاتۆر ، ڕەقسکردنە بە دەنگی مۆسیقای دوژمن و لێدانی تەبڵی سوپایێکی سەرشۆر و دۆراووە.
دەنگی وەتەری ئەم بەرەیە دەنگی شەرفرۆشتن بە کوردستانە ، دەنگی کرێتکردنی دیمۆکراسی و ڕای تاکە ، خۆخستنە ناو جەنگێکە کە هیچ ڕەپتێکی بە کوردستانەوە نییە.

کوردستان سەردەکەوێت و جگە لە سەرشۆری هیچ پێناسێک قابیلی ئەوانە نابێت لە داهاتوو کە ئێستا دژی سەربەخۆبوون و سەروەری کوردستان سەنگەر لێدەدەن ، کوردستان نموونەیێکی بێوێنە دەبێت لە کامڵی و بێ ڕکابەر دەبێت لە ناوچەکە و مێژوویێکی پر سەروەری بۆ مرۆڤایەتی تۆمار دەکات.
Top