ھەوڵەکانی سەرۆک بارزانی بۆ سەربخۆیی کوردستان بەردەوامی فەلسەفەی ئازادیخوازی مرۆڤایەتییە

ھەوڵەکانی سەرۆک بارزانی بۆ سەربخۆیی کوردستان بەردەوامی فەلسەفەی ئازادیخوازی مرۆڤایەتییە
چەمکی پڕ واتای ئازادی(freedom یان liberty )وەکیەکێک لە چەمک و بەھا ناسراوەکانی فەرھەنگۆکی مرۆڤایەتی، لە دێرزەمانەوە و بۆ ماوەی ھزاران ساڵ دەبێ، یەکێکە لە بابەتە سەرەکیەکانی ئەکسیۆلۆژیای فەلسەفی. زانایانی جیاواز و فەیلەسۆفەکان و دواتریش ئایین بە شێواز وڕوانگەی جیاواز لێکی دەدەنەوە و ھەرکەسە و وەک خوی و لە ڕوانگەی خۆیەوە پێناسە و شرۆڤەی دەکات و ڕەھەند و سنورو دەرھاوێشتە و لایەنە جیاوازەکانی تری شیدەکاتەوە و لێکدەداتەوە، کە لەگەڵ ئەوانی پێش و دوای خۆی جیاوازییان ھەیە.
وەک دیار و ئاشکرایە ھەر یەکە لەو چەمک و زاراوانە ھاوکاری باش بوونە بۆ شرۆڤەکرنی زۆر لایەنی کەسایەتی مرۆڤ و بیروبۆچوونو فەلسەفەی ژیان چۆنیەتی ھەڵسوکەوت و جووڵانەوەی و کارکردنی لە گۆڕەپانی کۆمەڵایەتی دا، و کاریگەری ھەبووە لەسەر جیھانبینی و ڕۆانگەی ئەو مرۆڤانە بۆ خۆدی خۆیان و دەوروبەری خۆیان. دیارە مرۆڤەکان لەسایەی ئەو پەرورەردەیەی کە لە نێو خێزان و کۆمەڵگاو لەژێر کاریگەری بەھا جیاوازەکانی دا، دەبینن،کەسایەتیان گوش دەکرێت و پەروەردە دەبن و پێدەگەن، و دواتر لە نێو کۆمەڵگای خۆیان و لە کات و ساتەکانی ھەڵسوکەوتکردن لەگەڵ دیاردە مرۆَڤی و کۆمەڵایەتیە جیاوازەکاندا، ئەو چەمک و زاراوە و ئایدیۆمانە ھاوکار دەبنتا بە پێی پێویست و بە شێوەیەکی گۆنجاو ھەڵسوکەوتی لەگەڵدا بکات و بۆ ئەو ھەڵوێستە بە پێی کات و شوێن و گۆنجان بڕیاری پێویست بداتن.
ئازادی و ئازادیخوازی یەکێکە لە ویستە و داخوازییەکانی پەیامبەرانی نەتەوە جیاوازەکانی ئەم گردوونە لە قۆناغی بوونیان لە نێو مرۆڤایەتیدا. بەڵێ و بێگۆمان، ئەوە پەیامی ھەموو پەیامبەران بووە کە بۆ ئازادی و ڕزگارکردنی مرۆڤەکان تێبکۆشن و ئەو کارەیان بە ئەرکی سەرشانی خۆیانیان زانیوە. دەبینین کە زەردەشتی پێغەمبەریش لە یەکەم چرکەساتی بڵاوکردنی پەیامە چاکسازیی ئایینییەکەی خۆیدا، بەر لە ( ٤٢٠٠ ) ساڵ لەمەو پێش، بانگەشەی ئەوەی کرد دەبێ ڕێز لە ئایینی خەڵکی تر بگیرێتن و ئەوان ئازاد بن لە چۆنیەتی ( ممارسەکردنی) بۆنە ئایینییەکانیان. ھەرچەندە ھەڵپەرستان و بازرگانان و گەندەڵکارانی ئایینی دوای مردنی زۆرێک لە ڕێنماییە بەسوودانەیان بن پێ و لەبیر کرد، بەڵام ئەو دیتنگەیە بۆ ئایین لە لای زەردەشت نەگۆڕ بوو.
و چەمکی ئازادی بەھەمان شێوە، ئەگەر ھەڵسوکەوتی درست و گۆنجاوی لەگەڵدانەکرێ و لەلایەن کەسانێکی دوور لە بنەماکانی لۆژیکانەو مرۆڤایانە بەکار بھێنرێ ئەوەتا گەورەترین زیانی لێدەکەوێ .ئەم ڕاستیە و یاسایە کەم و زیاد بە سەر ھەموو مرۆڤەکانە جێبەجێ دەبێ.تیرۆریستانی سەردەم و لەوانەش ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی ناوچەکەمان نموونەی ئەو گۆتەیەن، کە بەدوور و جیاواز لەژێر سیبەری ئایینی پیرۆزی ئیسلام و بە پێچەوانەی ئەو فەرمایشتە بە پێزو دەوڵەمەندانەی قۆرئانی پیرۆز و محەمەدی ئەمین(س)،کەلەبارەی ئازادییەوە ھاتووە،بێڕێزی لە ئازادی دەکەن و سنوورەکانی دەبەزێنن. تا ئەو ئاستەی کە ئازادیی مرۆڤایەتیشیان خستووتە ژێر ھەڕەشەی خۆیان. ئەوەتا داعشیان دووایین ھەوڵی داگیرکەرانی ئازادی بوو کە بە ھەوڵی پێشمەرگەی قارەمان و گیانفیدا و خۆڕاگرییان و بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی، وەک خەونێکی پووشالی تێک و پێکدرا و زەردەخەنەی ئەو دوژمنانەشی لەژێر گڵ نایەوە کە وایان دەزانی ئیتر کوردستان دەبێتە بە بەشێک لە دەوڵەتە خەیالییەکەی داعشستان.
بەڵام بە پێچەوانەوە،ھەن لەم جیھانە،لەسایەی پەروەردەیەکی ڕاست و دروست، مرۆڤدۆستانە و لۆژیکانە بیر لە ئازادی دەکەنەوە، و نەک تەنیا ڕێز لە ئازادی خەڵکی دەگرن، بەڵکو زیاتریش لەوە ئازادی خەڵکێ دەپارێزن و سنورری ئازادی بۆ نەیارانی کۆمەڵگا و جیھان و مرۆڤایەتیش دیاردەکەن.
ئەوەتا جەنابی سەرۆک بارزانی، لە پرۆسەی ڕاگەیاندنی ڕیفراندۆمی سەربخۆیی کوردستان وەک دەستپێکی دامەزراندنی دەوڵەتێکی ئارام بۆ کوردستانیان بە ھەموو پێکھاتە و دانیشتوانی و بە بێی جیاوازی ئایینی و نەتەوەیی و بیروباوەرەکانیان، وەک نەریتی باوی پەروەردەی خۆیان،ڕوو لە تیرۆریستان دەکات و ھۆشداریان دەداتێ کە ڕێز لە ئازادی و بیروباوەرو ئایینی خەڵکی بگرن، و بە بیانۆی جیاواز ئازادییان لێ زەوت نەکەن و نەچاریان نەکەن ئایینی خۆیان بگۆڕن.چونکە وەک جەنابیان بۆی دەچن ھەموو مرۆڤەکان ئازادن لەوەی کە چۆن لە خۆای خۆیان بگەن و بیپەرێستن. سەپاندنی ئایینێک بەسەر خەڵکیتر شتێکی ڕەتکراوەیە.
جەنابی سەرۆک بارزانی، بۆ ئازادیی ئایینی لای مرۆڤەکان، لەو بڕوایە دایە کە ھیچ کەس مافی ئەوەی نیە خۆی لە نەتەوە و کەسانی تر ڕاستتر و دروستتر ببینێ و بزانێ.ئەوە جگە لەوەی کە ڕاستترین بژاردەیە، لەڕووی لۆژێک و کۆمەڵایەتی و فەلسەفی و دەروونیشەوە ھیچ ئەم لا و ئەو لای تێایدا نیە.جەنابێ سەروک بارزانی نەک تەنھابەقسەو تێکست و دەقێکی گۆتاری دەیەوێ داکۆکی لە ئازادی مرۆڤایەتی بکاتن، بەڵکۆ دەیەوێ بە کردەوە و پراکتیکانەش ھەمان بیرۆکەیە جێبەجێ دەکات، و ئەوەش لەکاتێک کەلە سەنگەرەکانی جەنگی سەربازی و دیپلۆماسی بەرگری لە ئازادی کوردستانیان و جیھانیان دەکات، و لەو پێناوەش دا، ھاوشێوەی سەرکردەی ئەفسانەیی کوردستان، بارزانی نەمر، قۆربانی بە ئازادی خۆی دەداتن، ئەو ئازادییەی کە سەرکردەکانی تر ئامادە نین چرکەساتێکیشی بۆ تەرخان بکەن و بەڵکۆ، بە پێچەوانەوە دیتمان لە پێناوی ئامادەن گەورەترین ئامانج و دەستکەوتە پیرۆزەکانی نەتەوە و کوردستانیشی لە پێناو قۆربانی بکەن و ئەگەر ھۆشیاری و خوێندنەوە و چارەسەرێکی خێرا و بەپەلەی بۆ نەکرابایە دوور نیە ئەو دەستکەوتەمان بە یەکجاری لە قیس بچووبایە و جارێکی تریش نەگڕابایە.
ئەو کارەی جەنابی سەرۆک بارزانی، وەک ئەوەی کە لە زانستی دەروونناسیدا، چەمکی ڕەفتاری بۆ بەکاردەھێنرێتن نموونەی ئەو ڕەفتارانەیە کە لە ڕوانگەی گەورەترین دەروونناسانەوە دەچێتە خانەی پیرۆزترین ڕەفتارەکانی مرۆڤ، کە ھەموو کەسێک توانای بەجێھێنانی نیە،تەنھا ئەوکەسانە نەبن کە لە لووتکەی گەشەی ویژدانیدان. ئەو مرۆڤایانە لە مێژوو دا خۆیان لە جۆری پێغەمبەرەکان و فەیلەسۆفان و مرۆڤدۆستە بە ویژدان و سەرکردە نەمرکان و خەمخۆرانی مرۆڤایەتی و شارستانیەتەکەی دا دەبینن، کە جێگەی داخە نموونەیان ئەگەر ئەستەمیش نەبن بەڵام دەگمەنن. ئەوەتا دەبینین جەنابیان بە داکۆکی کردن لەسەر بەدیھێانی خەونێکی ھەمیشەیی بۆ گەیشتنی ئەم نەتەوە و کوردستانیان ھەر دەرگایەک دەکۆتێتن تا بە جیھانیان ڕابگەینێتن کە ئەوەتا ئەو گەلە ستەملێکراوە ئیتر لە زۆرداران بێزارە و چیتر بەرگەی ئەو ھەموو کارەساتە ناگرێ کە دژی ئازادییەکانی ئەنجام دەدرێتن. نموونەی ئاشکرای ئەم ڕەوانگەیەش ئەو ھەوڵانەیە کەجەنابیان بۆ سەرخستنی پرۆسەی ڕیفراندۆمی سەربخۆیی کوردستان دەداتن و ئاماژەیەکن لە بەردەوامی فەلسەفەی ئازادییە لە ڕوانگەی سەرۆک بارزانییەوە، وەک ھەر کەسێکی دەرووندروست کە بیر لە بەختەوەری و خۆشبەختی نەتەوەکەی و کوردستانیان و جیھان، و دەستەبەرکردنی ئازادی ھەمە لایەنە بۆیان دەداتن.بارزانی وەدەستھێانی ئازادی خەڵکانی کوردستان بە تەواوکەری ئازادی خۆی دەزانێ چونکە بە بێی ئازادبوونی ئەوان ئازادی خۆی لە ڕۆانگەی ئەو سەرکردەیە مەزن و ماندوونەناسە واتا و ڕامانی نیە.
*پسپۆری زانستەکانی پێداگۆگی و سایکۆلۆژی/ زانـــینگـــەی زاخۆ




Top