ململانێی ریفراندۆم لە رۆانگەی تیۆری ھۆڕنایەوە

ململانێی ریفراندۆم لە رۆانگەی تیۆری ھۆڕنایەوە
کارین ھۆڕنای (Karen Horney, ١٨٨٥-١٩٥٢)، وەک یەکێک لە ژنە پێشەنگەکانی زانستیشرۆڤەکاریی دەروونی ئەمریکی و بەناوبانگ لە سەر ئاستی جیھان و خاوەنی پەرتووک و بەرھەمەکانی وەک"کەسایەتی دەروونیئێمە لە چەرخێکی ماندوو" (the neurotic, ١٩٣٧)، و "ململانیێە دەروونییەکانمان" (our inner conflicts, ١٩٤٥ )، و "تووڕەبوون و گەشەی مرۆڤ" (neurosis and human growth)، بیردۆزێکی بەپێز پێشکەشی گۆڕەپانی زانستی سایکۆلۆژی دەکاتن و بیروباوەرەکانی جێگایەکی تایبەتی لەنێو بەرپەڕە زێڕینەکانی ئەم زانستە دا ھەیەتی.
ھۆڕنای گرنگیەکی تایبەت دەداتە فاکتەرە کۆمەڵایەتی و کەلتووری و شارستانی، و ئینجا پەیوەندییە تایبەتیەکانی کەسایەتی کە لە چۆارچێوەی ئەو ھەموو فاکتەرانە پەیدا و دروست دەبن، کە بێگۆمان کاریگەرییەکی بەرچاویان لە پێکھێنان و دروستکردنی کەسایەتی بەگشتی و خەسڵەتەکان پەیوەست بە نەسازانی ڕەفتاری ئەو کەسەدا دەگێڕن.
بەواتایەکی تر، ھۆڕنای دەیەوێ بڵێتن ژینگەی کۆمەڵایەتی و مرۆڤی کەسان و تاکەکانی کۆمەڵگا ڕۆڵێکی دیاریان لە دانانی نەخشەی و پلانەکانی سەرکەوتنی ئەو کەسە و لە ئاکامدا سازانی ھەیە، و ئەوەیش لە ڕێگەی پەیوەندییە دەروونیەکانی لەگەڵ خۆدی خۆی لە لایەک، و لەگەڵ تاک و کەسانیتر دا لەلایەکیتر. بەھەمان ئەندازە ئەو پەیوەندییانە ئەگەر ڕاستەقینە و دروست و لۆژیکانە بن بە بنەمای سەرەکیی دەرووندروستی ئەو کەسە دەژمێردرێن. چونکە کاتێک کەسێک لە خۆدی خۆی تێدەگاتن، ھەست بە ھەست و سۆز و ویست و توانایی و ( ئیرادەی) خۆی دەکاتن، و بەرامبەر بە ڕەفتارەکانی خۆی ھەست بە پرسیارێتی دەکاتن، جا چ کەسێک بێ کە وەک تاکێکی کوردستان لە ھەر ئایین و نەتەوە و چین و توێژێک کە ھەست بە برپرسیارێـی مێژوویی و ڕەوشتی و مرۆڤی و کۆمەڵایەتی خۆی بەرامبەر بە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەکاتن و لە ھەر ھەنگاو وڕەفتارێکی خۆی دا بەرپرسیارانە دەجووڵێتن چونکە ھەست بەوە دەکاتن ئەو بابەت بڕیارێکی چارەنووسسازە، نەک تەنھا بۆ خۆی و کەس و کار و ھاونەتەوە و ھاوئایینەکان و ھوابیر و ھاوپارتەکانی، بەڵکۆ بۆ تێکڕایی کوردستانیان. ئەوە لووتکەی کەسێتیەکی دەرووندروستە، کە وەک ھۆڕنای، دەبینێ خۆی بەرامبەر بە دۆخێکی وا مەترسیدار و ھەستیار و ناسک دا بە بەرپرسیار بزانێ و ڕەفتارێکی ناشیوای لێ سەرنەداتن کە ئەنجامی خراپی لێبکەوێتەوە. لە کاتێکدا کە بەپێچەوانەی ئەو کەسانە ھەن لەم قۆناغە چارەنووسسازە دا بێ باکانە خۆیان لەو بەرپرسیاریەتیێە مەزنە دەدزنەوە و بێی گۆێدان بەو ئەنجامە خراپ و مەترسیدارەکانی، تا دێتن و ڕۆژی دەنگدانی ئەو ڕیفراندۆمە نزیکتر دەبێ ھەوڵەکانی لە دژی چڕدەکاتەوە و لە ھیچ ڕەفتارێکی نائاسایی و نەشیاو و پڕ لە ڕیسکگەرایانە (مۆغامرە) درێغی ناکاتن. ئایا ئەوە خۆی لە خۆیدا پچڕانێکی نێوخۆیی نیە لە نێوان خۆد (self) لای ئەو کەسە و ژینگەی ناوخۆیی و ژینگەی کۆمەڵایەتی دەرەوە، کە تاک و ئەندامانی کۆمەڵگا بن؟ ئایا ئەو چ دەگەینێ ئەگەر ناوازەیی ڕەفتاری نەبێ؟
ھۆڕنای، بە پێچەوانە، مامۆستا و ھاوڕێیەکەی جارانی، واتە فرۆید، لە شیتەڵکردنەوەی ڕەفتارە ناسازگارەکانی تاک، سێکس بە پلەی یەکەم و ڕەمەکی دژایەتیکردن لە دوای دا، بە فاکتەرە کاریگەرکانی لادانی کەسێتی نابینێ، بەڵکۆ پێداویستی مرۆڤ بە بابەتی ئاسایش و متمانەیی و تەناھی و ئارامی و ئاسوودەیی، پێ فاکتەرە ھەرە سەرەکیەکانی دیاریکردنی ئاستی سازان و گۆنجانی دەروونی و دەرووندروستی مرۆڤەکانە.
لە ڕۆانگەی ئەو کۆمەڵە مرۆڤەی کە جەنابی سەرۆک بارزانی ناوێکی دیاریەتی و دواتریش زۆر کەسایەتی سیاسی و ئایینی و ڕۆشنبیر و ئەکادیمی و ئاسایی دێن، بنەمای ھەستکردن بە بەرپرسیارێتی لە لایەک، و دواتر پێداویستی بە ئارامی و ئاسوودەیی کوردستانیان، بە بێ جیاوازی ئایینی و نەتەوەیی، فاکتەرێکی کاریگەر و لە ھەمانکاتدا پاڵنەرێکی بەھێز و پۆڵاینی پشتەوانە بۆ ئەوان تا ڕێگەی ڕاست و دروستی ڕەفتارێکی ئاسایی و سروشتی و لۆژیکانەی ھەڵبژارتنی گۆڕاو و ئەلترناتیڤی چەسپاندنی بیرۆکەی بێ مەرجی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستان ڕابگەینن. دیارە ئەو بیرۆکەیەی کە جەنابی سەرۆک بارزانی، بە بیرکردنەوەیەکی کاریزمایانە و گۆنجاو لەگەل ھاوکێشە دیپلۆماسیانە و سیاسی و جیۆپۆلیتیکانەی پاش شکەستی دیوارەکانی دەوڵەتی ترس و تۆقاندن و تیرۆر و پووشکەیی و ئەفسانەی وەھابیزمی داعش و لایەنگر و پشتەوانانی، سەرکاروانیەتی دەکاتن، لە خاڵێکی گرنگ دا دەکەوێتە نێو تیۆرییە زانستیەکەی ھۆڕنای، و ئەویش پێداویستیەکی گرنگە، کە ساڵەھای ساڵە ھەموومان ھەستی پێدەکەین و بەدەست نەبوونیەوە دەناڵێنین، و ئەویش نەبوونی ئارامی و ئاسایشی دەروونی و کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئایینی و ھزری و ئابووری و کەلتووری و فەرھەنگی کورد و کوردستانیان، بە بێی ھیچ جیاوازییەکی سەرپێبوونی سیاسی و نەتەوەیی و زمانەوانی و کەلتووری گشت پێکھاتەکانی. بەڵگەش بۆ ئەو قسەیە بەرکەوتنی تاکەکانی ھەموو ئەو لایەنانەیە لە کاتی تاوانەکانی ئەنفال و جینۆساید و قرَکردن و ڕاگۆاستن و کێمیابارانکردن و ھەموو شێوازەکانی تری تەعریب و کۆشتار و ...، ھتد، چ لەسەردەمی ڕژێمی بەعسی شۆڤینی فاشیستی وەھابی و سەدامی گۆڕ بەگۆڕ، و ژ پێشتر و ئەم چەند ساڵەی کە شێعەکان جلەوی دەستەھڵاتیان بەدەستەوە گرتووە.
ھۆڕنای لە درێژایی شرۆڤکردنی بۆ ڕەفتارە ناوازەکانی لادراو و نەخۆشدەروونەکان، وای بۆ دەچێ کە ئەو ڕەفتارانە وەرگیراون و بەرھەمی ژینگەیەکی ناسروشتی ژیانی ئەو کەسانەیە، و لەو بەینەدا سەرچاوەیەکی ڕەسەن و سەرەکی بۆ نیگەرانی و شەپرزەییە دەروونیەکانیان، بە ھەموو ڕەھەند و جۆر و لایەنەکانیەوە ھەیە کە ئەویش ھەستکردنە بە بێدەستھەڵاتی و لاوازی، لە لایەک، و تێنەگەیشتن لە خۆدی خۆی و خەڵکانیتر، و لەو کەش و ھەوایە ناڵەبارەدا ئەوەی زیاتر لە بارە ناسەقامگیرە دەروونییە، بەسەر جەستە و دەروون و مێنتایتەی بارگرانی دەکاتن وا تێگەیشتنە لەوەی کە ئەو لە ژینگەیەکی پڕ لە دوژمن و نەیار و ناحەز و دژبەرانە دەژیتن، و ھەموو ئەو فاکتەرانە دەبن بە سەرچاوەی دەستەویەخەبوون لەگەڵ ناسازگاری دەروونی و کۆمەڵایەتی، ھەم لەگەڵ خۆدی خۆی و ھەم لەگەڵ ژینگەی مرۆڤی و تەنانەت فیزیکی و سروشتییەکەی دەوروبەریشی. ئەو وا بیردەکاتن ھەموو کەس و مرۆڤان دوژمنی ئەون، و ئەو لە ژینگەیەکی نائارام ژیان بەسەر دەباتن، لە کاتێ:دا لەوانەیە وەھا نەبێ وەک ئەوەی ئەو ھەست پێدەکاتن و دەربڕینی لێدەکاتن. ئەو دۆخە ناڵەبارە لەو کەسانەدا زیاتر دەبینرێتن کە بەھەموو ھێز و توانایەکەوە لە دژی ڕیفراندۆمن و چ ڕابردوو و چ ئێستا و چ ئاییندە، بە زیان و دوژمنی خۆیان دەزانن، لەکاتێکدا کە ھەن و زۆریشن ئەوانەی لەپەڕی سوودمەندی سەرەکی ئەو کات بوونە، و دووریش نیە لە ئاییندەشدا بە ھەمان ڕێچکە لە باشترین ئاستی ژیار دا بن، و ئەگەر کەسانێکیش ھەبن کە بە ئاراستەیە بیردەکەنەوە، و زیاتریش ئەو کەسانەن کە کەسایەتیان بەرھەمی کاریگەری ڕەوتە ھزری و نادادپەروەرانەی ھەندێ کەس و لایەن و مرۆڤە، کە بەو پەڕی ھەستنەکردن بە بەرپرسیارێتییەوە ئەو مرۆڤانە و لە ژێر ناو و نیشانی جۆدا بەرەوە ڕەفتاری نابەرپرسیارانە لە دژی ڕیراندۆم پاڵدەدەن، لە کاتێکدا دەبێ بگۆترێتن سوودمەندی یەکەم و دوایینی ئەو ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان چین و توێژی خواروویە، کە دوای ئەو قۆناغە و لەسایەی سەقامگیری ئابووری و سیاسی و یاساییەوە، لە زۆر شت دا، زۆر بە ئاشکرایانە دەبینن قازانجیان کردووە و دەبینن ئەوەی کە لە دژی کوردستانیان و ڕیفراندۆمەکەی کردویانە زیانەکانی زیاتر دەبوو لە قازانجی.
ھۆڕنای، بە پشتبەستن بە ئەزموونە زانستیەکەی خۆی، شێوازەکانی سەرەکی ڕووبەڕووبوونی گرژییەکان و زاڵبوون بەسەر کۆسپ و تەگەرەکانی ژیان و وەدەستھێنانی ئاستێکی باشتر و بەرزتری سازانی دەروونی و کۆمەڵایەتی، وای بۆ دەچێ تاکەکان پەنا بۆ سێ جۆری ئەو ڕێگایانە دەبەن کە ھەر کەسەوە بە پێی سروشت و جۆری پەروەردە و پێگەیشتنی خۆی فێربووە و وەریگرتووە: یەکەم ھەوڵدان بۆ ڕۆیشتن بەرەو خەڵکی، یان وەک جۆری دووھەم و جوولانەوە لە دژی ئەوان، و سێیەمین ڕێگا دوورەپەرێزییە لە مرۆڤەکان و کۆمەڵگا.
ھەواداران و لایەنگرانی سەرگرتنی ڕیفراندۆمی کوردستان زیاتر دەکەونە نێو بازنەی جۆری یەکەم، کە پێداویستی چاکەکردن لەگەڵ کەسانیتر، و ھەستکردن بە لەگەڵیانبوون و مان، بەسەر مێشکیان و بیرکردنەوەیان دا زاڵە، و ئەوەش لە سۆنگەی ئەوەی کە ئەو کوردستان، بە ھەموو مرۆڤەکانیەوە زیاتر لە ھەر کاتێک و سەردەمانێک پێویستیان بە چاکە ھەیە. ئەوان، بەپێچەوانەی گرووپی دووھەم، کە لە دژی کۆمەڵگا و دەوروبەر و ژینگەکەین، و زیاتر پێداویستی بە ھێز و دەستھەڵات و داننانی کۆمەڵایەتی و زێدەخوازی پاڵنەری سەرەکی ئەو بیرۆکەیەیانە، لەو قۆناغە ناسکە دا زیاتر لەوەی کە بیر لە دەستھەڵاتی سیاسی و ھزری خۆیان بکەن، و چاوەڕۆانی داننانی کۆمەڵایەتی بۆ دەستکەوتە سیاسی و پارتایەتییەکانی خەڵک و کوردستانیان بن، زیاتر بیر لەوە دەکەنەوە کە نابێ ئەو دەرفەتە و ھەلە زێڕینە لە قیس بدرێتن و بۆ مەبەستی بڵند و بەرزکردنی مەودای سیاسی و ھزری و ئابووری و کەلتووری و ئایینی ھاونیشتمانیان و ھێزەکەی ئەوان بەکاربھێنرێتن، و لە ئاست داواکارییەکانی ئەوان، کە ھیچ نیە جگە لە مافە ڕەوا و زەوتکراوەکانیان لە لایەن ڕژێمە یەک لە دوای یەکەکانی دەستھەڵاتدار لەو وڵاتە. ئەوە بە لای ئەوانەوە گەورەترین دەستکەوت و ھێز و دەستھەڵات و داخوازییە، چونکە دیارە سەرکردە لێھاتووەکان دەزانن و لەوە تێگەیشتوون دەستھەڵات و ھێز بە بێ بوونی مرۆڤەکان و تاکەکانی کۆمەڵگا و ئاسوودەیی و ئارامی و ئاسایشی ژیان و دەروونیان، و سەرکەوتنی ئەوان تێایدا، ھیچ واتا و ڕامانێکی نیە، و ئەو جۆرە سەرکردانە تاکەکان وەک مەتاڵی مرۆڤی و پەیژەیەکە بۆ مەرەمەکانی خۆیان بەکارناھێنن، بەڵکۆ تام و چێژ لە ژیان و بوون و مان لەگەڵ و بۆ ئەوان دەبینن. گرووپی سێیەم ئەو کەسانەن کە خۆیان لە قەرەی ڕووداوەکان نادەن و ئەوەش جۆرێکی خەمساردییە بەرامبەر مرۆڤ و ژینگەی کۆمەڵایەتی، و لە ھەمان کاتدا لاوازییەکە بۆ ئەو کەسانە دەگەڕێتەوە کە لە ھەڵوێستە چارەنووسسازەکان دا ھیچ شتێکیان پێ نیە و بە بێدەنگی خۆیان زیانێکی زیاتر لە خۆیان و کۆمەڵگا دەدەن.
بە شێوەیەکی گشتی، ھۆڕنای، بەو بیردۆزە دەیەوێتن، ڕاستیەکی حاشاھەڵنەگرمان بیربخاتەوە و ئەویش لاوازی کەسێتی و نەخۆشی دەروونی و نەسازانی تاکی-دەروونی و کۆمەڵایەتی لای مرۆڤەکان، لە ھەڵوێستە جیاوازەکان، و لەوانەشە ڕووداوێکی گرنگی وەک ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، لە نەبوونی ئاسایشی و بێ متمانەیی بە دەوروبەر و ژینگە، و دواتر تێکچوونی نێوان ئەو سێ شێوازەی ھەڵسوکەوتکردنە لەگەڵ ھەڵوێستەکان، کە نەسازان بەدوای خۆیدا دێنێ.

*پسپۆری زانستەکانیپێداگۆگی و پەروەردەیی/فاکۆلتیی پەروەردە/ زانینگەی زاخۆ
Top