گرێ کوێرەی دانا غاز"

گرێ کوێرەی دانا غاز
گرفتی حوکمەتی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیایی جیهانی بواری گاز گەیشتبووە ئاستێک کە لە هەر کۆڕ و کۆبوونەوە و بابەتێک وەکوو بنێشتە خۆشەی سەر زاری خەڵکێ باس دەکرا،هەندێکیش وەکوو کارتێک دژی سەرۆکی حوکمەت بەکاریان دەهێنا کە گوایە بەهۆی ئەو کومپانیایە حوکمەتی خستۆتە ژێر قەرزێکی زۆرەوە،کە لە ڕاستیدا ژمارەی ئەوانەی تەواوی بابەتەکەیان دەزانی زۆر کەم بوون.ڕاستی بابەتەکەش بوونی کێشەبوو لە چەند خاڵێکی ڕێکەوتنەکە کە لە ساڵی2007 لە دوو کێڵگەی گەورەی کوردستان ئەنجام درا.سەرەڕای ئەوەی لەناوخۆی حوکمەتی هەرێم و نەیارەکانی سەرۆکی حوکمەت چەندین جار بەڵگە درا بە(دانا گاز)تاکوو بەدۆڕاندنی کەیسەکان لەدادگا حوکمەتی هەرێم و خودی نێچیرڤان بارزانی بخەنە ژێرپرسیارەوە، کە ئەمە لە هیچ وڵاتێک بگرە کوێرە لادێیەک قبوڵ ناکرێت ئەگەر خاوەنی ئاسایشی نشتیمانی بێت.سەرەڕای ئەو هەموو دەردە سەری و ناڕەحەتیانە دواجار سەرۆکی حوکمەتی هەرێم توانی بەسەر ئەو کۆسپەشدا سەربکەوێت و کۆمپانیاکە کارەکانی لەو کێڵگانە دەست پێبکاتەوە. جگە لەوەش 500ملیۆن دۆلار کە دەدرێت بە کۆمپانیاکە، سەپێندراوە بەسەر کۆمپانیای(دانا گاز) کە لەناوخۆی هەرێمدا ئەو پارەیە خەرج بکات،کە ئەمەش بوژانەوەیەکی گرینگی ئابوری و درووستکردنی سەدان هەلی کاری نوێیە،جگە لەوە کێشەی کەمی کارەبا چارەسەر دەکات کە لە ڕێکەوتنەکەدا هاتووە(کۆمپانیای دانا غاز دەبێت بڕی پێویست گاز بۆ وێستگەکان دابین بکات)وە حوکمەتی هەرێم مافی ئەوەی دەبێت %50ی بڕی گازی بەرهەم هێندراو هەناردە بکات کە دوای داڕوومانی نرخی نەوت گازی سرووشتی تاکە سەرچاوەی بەنرخە کە پشتی پێ ببەسترێت بۆ بوژاندنەوەی کەرتی ئابوری هەرێم و چارەسەرکردنی قەیرانەکان و پڕکردنەوەی کورتهێنانەکانی بوودجە.
وە کاریگەری حوکمەتی هەرێم لەبازاڕەکانی نەوت و گازدا زۆر لە ئێستا زیاتر دەبێت و کە ئەمەش سوودی سیاسی دەبێت.
ئەوانەی تادوێنێ بەچاوی دووژمن سەیریان دەکردین ئێستا ناچارن بەچاوی هاوبەشی بازرگانی تەماشامان بکەن.
Top