سەرۆك بارزانی، رێبەراتی چارەنووسسازترین شۆرشی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەكات

سەرۆك بارزانی، رێبەراتی چارەنووسسازترین شۆرشی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەكات

شۆرشە یەك لە دوای یەكەكان لە پێناو رزگاری خاك و نیشتیمان و ئازادی و سەرفرازیمان دەیان ساڵە تێدەكۆشن تا بە قۆناغی ئێستامان كە كاتی چنینەوە بەرهەمی هەزاران قوربانیی و خوێنی شەهیدانە كە كە ئەمرَویان هێناوەتە بەرهەم . ئێستا دۆزی كورد بە كاتێكدا گوزەر دەكات كە دەخوازێت لە رێگە شۆرشێكی مەدەنی و دیموكراسی ئەو مافەرەوایی كە دەیان ساڵە زەوتكراوە وەربگیرێتەوە ئەویش بە شێوازێكی ئاشتیانە. بۆیە ڕیفڕاندۆمی سەربەخۆیی پرۆسەیەكی دیموكراسی ڕاسته‌وخۆیه‌ بۆ وه‌رگرتنی ڕا و خواستی میلله‌ت سه‌باره‌ت به‌ پرسێكی چاره‌نووس ساز ، له‌ هه‌مان كاتدا ڕیفراندۆم مافێكی یاسایی پارێزاره‌وه‌ به‌ پێی یاسا نێو ده‌وله‌تیه‌كان ‌ بۆ هه‌ر میلله‌تێك بێ جیاوازی وه‌ك ده‌زانین" مافی چاره‌نووس وسه‌ربه‌خۆیی یه‌ك له‌ بناغه‌ سه‌ركیه‌كانی یاسای نێو ده‌وله‌تیه‌ ئه‌م مافه‌ش زامنكراو له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانی خه‌ڵك ونه‌ته‌وه‌كانی جیهان و چه‌ندین ده‌قی یاسایی وڕێككه‌وتنی نێوده‌وله‌تی هه‌یه‌ ئه‌و مافه‌ ده‌داته‌ گه‌لان " بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ڕێگای ده‌نگدانی ڕاسته‌وخۆ بڕیار له‌ سه‌رچاره‌نووسی خۆیان بده‌ن. له‌م ده‌قانه‌ش بڕیاری ژماره‌ 637 ی ئه‌نجومه‌نی گشتی نێو ده‌وله‌تی‌ كه‌ له‌ مانگی كانونی یه‌كه‌می سالی 1952 نوسراوه‌ وده‌قه‌كی به‌م شێوه‌یه‌ باس له‌ ڕیفراندۆم ده‌كا : ( خواستی گه‌لان له‌ ڕێگای ده‌نكدانی گشتی یاخود له‌ ڕێگای هه‌ر پرۆسه‌یێكی دیموكراسی دانپێدراو دیار ده‌كرێ له‌ ژێر چاودێری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان‌ ) ، ئه‌م بوچونه‌ش‌ ، لیژنه‌ی مافی مرۆڤ دووپاتی كرد له‌ بڕگه‌ی (2 ) له‌ هه‌ر دوو ماده‌ی یه‌كه‌م وچل وهه‌شته‌مینی پرۆسه‌ی‌ رێككه‌وتنی مافی مرۆڤ ، هه‌روه‌ها هه‌مان ده‌ق وبوچون سه‌باره‌ت به‌ مافی چاره‌نووسی گه‌لان له‌ رێككه‌وتنه‌ نێو ده‌وله‌تیه‌كان و بڕگه‌ی 2 ی كار وئامانجه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هاتووه‌ له‌سالی 1975 ناسراو به‌ رێكه‌وتنی هلسنكی ئه‌و ڕیككه‌وتنه‌ی كه‌ كۆنگره‌ی ئاسایش وهاوكاری ئه‌وروپای لێ كه‌وته‌وه‌ وتێیدا ڕیككه‌وتن كه‌ پرسی مافی چاره‌نووسی گه‌لان له‌ ڕێگای پرۆسه‌ دیموكراسیه‌كان و به‌ئاشتیانه‌ په‌یڕه‌و ده‌كرێ وباشتر وایه‌ له‌ ژێر چاودێری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان ئه‌نجامبدرێت ، بۆیه‌ ساڵه‌كانی نۆوه‌تی سه‌ده‌ی ڕابردوو ژماره‌یه‌ك ڕیفڕاندۆم ئه‌نجامدرا بۆ دیار كردنی ئاینده‌ی چه‌ند نه‌ته‌وه‌یێك وله‌ ئه‌نجامدا سه‌ربه‌خۆیی چه‌ندین هه‌رێم وناوچه‌ی لێكه‌وته‌وه‌ له‌وانه‌ش له‌ سالی 1990 سلوڤینیا له‌ یوگوسلافیا جیا بووه‌ ، وسه‌ربه‌خۆیی ته‌ته‌رستان له‌ ڕوسیا له‌ ساڵی 1991 ڕاگه‌ینرا ، دواتریش له‌ ساڵی 1992 بۆسنیه‌كان ده‌نگیاندا بۆ سه‌ربه‌خۆیی وپاشان اۆسیتای باشوور له‌ ساڵی 2006 له‌ یوكسلافیا جیابووه‌ ، هه‌روه‌ها چیكوسلافیا دابه‌ش بوو به‌ 2 ده‌وله‌ت " چیك و سلافیا " له‌ كیشوه‌ری ئه‌فریقاش هه‌ر یه‌ك له‌ ئه‌ره‌تیریا له‌ ده‌وله‌تی ئه‌سیوبیا وباشووری سودان له‌ سودان جیابووه‌ ، وله‌كیشوه‌ری ئاسیا ته‌یموری ڕۆژهه‌لات له‌ ئه‌ندونیسیا جیا بووه‌...ئه‌مانه‌ هه‌مووی نمونه‌ی ئه‌و ولاتانه‌ن كه‌ له‌ ڕێگای ڕیفڕاندۆم وگشتپرسی سه‌ربه‌خۆییان به‌ده‌ست هێناوه‌ ئه‌مه‌ش وا ده‌گه‌ینێت كه‌ ڕیفڕاندۆم مافی هه‌موگه‌لانی جیهانه‌ بێ جیاوازی. خاڵێكی گرنگ هه‌یه‌ پێویسته‌ باس بكرێ ئه‌ویش : هه‌ر دوو ده‌وله‌تی چیك و سلافیا و‌ باشوری سودان وئه‌رتیریا و ته‌یموری ڕۆژهه‌لات ئه‌وانه‌ی سه‌ربه‌خۆییان به‌ده‌ست هێنا له‌ ڕێگای ڕیفراندۆم " هیچێكیان خاوه‌ن په‌رلمان نه‌بوون به‌ڵكو ئه‌و گه‌لانه‌ ئیراده‌یێكی پۆلاینیان هه‌بوو وخاوه‌نی سه‌ركرده‌ی لێهاتو بوون بۆیه‌ سه‌ركه‌وتن!!! بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان به‌راورد له‌گه‌ل ئه‌و ولاتانه‌ی باسمان كرد زۆر باشتره‌ له‌وه‌ی كه‌ ئه‌وان هه‌یانبوو ، ئێستا هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن سه‌ربه‌خۆیی ئابوری خۆیتی وهێزیكی گیان فیدای هه‌یه‌ وله‌ هه‌مووی گرنگتر كوردستان خاوه‌ن مسعودبارزانیه‌ ئه‌و سه‌رۆكه‌ی كه‌ به‌عه‌قل وحیكمه‌تی توانی میلله‌ته‌كه‌ی هه‌ر له‌ خانه‌قین تا كۆبانی له‌ دوڕنده‌ترین دووژمن بپارێزیت ، بۆیه‌ ئێستا له‌ هه‌موو ڕویه‌كه‌وه‌ بار ودۆخ له‌باره‌ بۆ به‌دیهێنانی مافی سه‌ربه‌خۆیی... به‌درێژایی زیاتر له‌ سه‌ده‌یێك وڵاتانی زڵهێز بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان كوردستانیان به‌عیراق به‌سته‌وه‌ وله‌ ئه‌نجامدا حكومه‌ته‌ یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی عیراق جۆرها زولم وته‌عدایان له‌ گه‌لی كورد كردووه‌ ، ئێستاش كاتی خۆیه‌تی چاره‌نوسمان هه‌ڵبژێرین له‌ ڕیگای پرۆسه‌كی دیموكراسی ویاسایی به‌ پێی یاسا نێو ده‌وله‌تیه‌كان هه‌روه‌ها به‌ پێی ئه‌و بڕگه‌ ده‌ستوریه‌ی كه‌ له‌ ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عیراق هاتووه‌ كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات یه‌ك پارچه‌یی خاكی عیراق به‌نده‌ به‌ پابه‌ندبوونی لایه‌نه‌كان به‌ بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كان و هه‌ر لێكترازانێك پاشگه‌ز بوونه‌وه‌یه‌ له رێككه‌وتنه‌كه‌ ، له‌ ڕاستیدا پێشێل كاریه‌كانی حكومه‌تی عیراق دوای 2003 به‌سه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان بڕیاری جیابوونه‌وه‌ خۆی بدا و‌ له‌ ڕێگای گفتوگۆ وبه‌شێوه‌یه‌كی دیموكراسی وئاشتیانه‌ ئه‌و خه‌ونه‌ به‌ده‌ست بێنین یه‌كه‌م هه‌نگاویش كۆبونه‌وه‌ی به‌ڕێز مسعودبارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بوو له‌گه‌ل سه‌ركرده‌كانی زۆربه‌ی پارت ولایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان وتێیدا بڕیاریاندا ڕۆژی 25 ی سیبته‌مبه‌ری ده‌ستنیشان كرد بۆ به‌دیهێنانی خواستی گه‌ل وئه‌و ڕۆژه‌دیاركرا بۆ ئه‌نجامدانی ڕیفڕاندۆم هه‌روه‌ها بڕیاریاندا لیژنه‌ی باڵای ڕیفراندۆم به‌ سه‌رۆكایه‌تی بارزانی پێكبهێنرێت له‌ گه‌ل سێ 3 لیژنه‌ بۆ سه‌ردانیكردنی شاری به‌غداد پایته‌ختی عیراق و چه‌ند ولاتێكی دراوسێ . سه‌رده‌می به‌ستنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ گرێبه‌ستێكی تاك لایه‌نانه‌ كۆتایی پێهاتووه‌ وكاتی سه‌ربه‌خۆیی هاتووه‌ .
Top