منیش دەڵێم نەخێر لە ئێستادا
September 13, 2017
وتار و بیروڕا
هەر بۆ ئەوەش من چەند پرسیارەكم هەبوو ئەگەر ووڵامەكی خێرا هەبوو بۆ ئەوەی قەناعەتم پێبكەن منیش دەبم بە نەخێر لە ئێستادا.
چ بیانۆیەك بۆ هەڵكوتانە سەر شارۆچكەی مەندەلی هەیە و بە زۆر كار لە ئەنجومەن بكرێت بۆ ئەوەی ك لە بەرێوەبەری شارە دێی مەندەڵی و سەرۆكایەتی شارەوانی بە زۆر دەست لە كار كێشانەوەیان پێ واژۆ بكەن ئەگەر ئەو بابەتە لە گەڵ مادەی 6ی دەستوری عێراق برگەی یەكەم بگونجێت منیش دەڵێم نەخێر.
ئەگەر بریاری چارەی خۆنوسین مافی رەوای هەرگەڵێك نەبیت و گەڵی كورد لەو كارەدا هەڵی كردووە و ئەگەر لە سەر بنەمای دەستوری عێراق لە دیباجە نەهاتبیت مەرجی درێژە پێدان لە عێراقدا جێبەجی كردنی شەراكەت دەبیت منیش دەنگ بە نەخێر دەدەم.
ئەگەر هەڵكردنی ئاڵای كەركوك خیانەتەك بیت و كوردەكان لە هەڵكردن ئالچای كوردستان تووشی هەڵەیەك بوبن و كەركوك كوردستانی نەبیت منیش دەنگ بە نەخێر دەدەم.
بەڵام ئەگەر هیچ ووڵامەكی گونجاو لەو بوارەدا نەبیت منیش دەڵێم نەخێر بەس نەخێر بۆ ئێوە لە ئێستادا