هۆکاری لێخۆشبوونی قەرزەکانی کۆمپانیای D.N.O نەرویجی و گەنەل ئێنرژی تورکی چیبوون !
September 12, 2017
وتار و بیروڕا
هەردوای هەلوێستی ئەم کۆمپانیانەی باسم کردون کۆمپانیای دانەگازی ئیماراتی یش ناچار بوو هەلوێست وەرگرێ نەبادا لەدوایدا پەراوێز بخرێ . بۆیە ڕێکەوتنێکی لەگەڵ باشوری کوردستان واژۆ کرد ۰ بەم رێکەووتنە کوردستان لەڕوی غازی سروشتی یەوە زۆر بەرەو پێشەوەدەچێت بەتایبەتی چارەسەرکردنی کێشەی کەمی کارەبا ۰ ئەمانە هەموو دەست کەووتن بۆ باشوری کوردستان بەتایبەتی خودی بەرێز کاک نێچیرڤان بارزانی کە من بەئەندازیاری دروستکردنی ژێر خانی ئابووری و سەرخانی ئابووری دەزانم ۰ هیوادارم جەنابیان زیاتر بەدوای دەسکەووت بۆ وولاتەکەی بگەڕێت کەبۆ خۆی سەروەریەک دروست بکات ۰ لەدوا ڕۆژدا مندالەکانمان شانازی پێوەبکەن لە بابەتی ئابووری لەقوتابخانەکانمان کاک نێچیرڤان بارزانی وەک دامەزرێنەری بونیادی ئابوری بناسن ۰
عزەت سبری