هەرێمی كوردستان ، دورگەیەكی سەقامگیر و دیموكراتە لە رۆژهەڵاـتی ناوین

هەرێمی كوردستان ، دورگەیەكی سەقامگیر و دیموكراتە لە رۆژهەڵاـتی ناوین
كورد نەتەوەیەكی خاك داگیركراوە لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوین كە جگە لە داكۆكیكردن لە ماف و خاك و نیشتیمانی چاویی خاكی هیچ وڵاتێكی تر نەبووە ، بەكردەوە سەڵماندوێتی كە كوردستان شوێنەكە بۆ پێكەوە ژیان و ئاشتی لە سەر ئاستی ناوچەكە دا . بۆیە دوای خۆراگرییەكی زۆر لەگەڵ رژێمەیەك لە دوای یەكەكانی عێراق ، ئێستا ئیتر بریاری كۆتایی داوە تا لە بیست و پێنجی ئەیلوولی ئەمساڵ بۆ دیاریكردنی چارەنووسی خۆی لەنێوان سەربەخۆیی یان مانەوە لە عێراق روو لە سندووقەكانی دەنگدان دەكەن.ئەم دەنگدان بۆ بوون بە دەوڵەت بێگومان سەركەوتن بەدەست دێنێت.كورد ئەستێرەی گەشاوە دەبینن بۆ هەنگاونانی داهاتوو بەرەو سەربەخۆیی.حكوومەتی هەرێمی كوردستان دوورگەی سەقامگیری بووە لە نێو هەرێمێكی پركێشەدا ، هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بەرگریان لە هەرێمی كوردستان لەهەمبەر داعش كردووە و كەمینەكانی پاراستووە و لەرێگەی هەناردەكردنی نەوتەكەیەوە توانیویەتی داهات بۆ میللەتەكەی دەستەبەر بكات و دروست بكات.سەركردەكانی كورد باسی ئەو زوڵم و ستەمە مێژوویانە لەنێویاندا بێدەوڵەتی و جینۆساید دەكەن.دان پیانانی نێودەوڵەتی لە دەرەوەی كۆنترۆڵی كورددایە ، بۆیە پێویستە كاری لە پێشینەی سەركردەكانی كورد دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستان بێت.

ئەوەی بەرەی دژی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بە پاساوە جیاجیاكانیەوە دەیكات ، هیچ خزمەت بە گەلی كوردستان ناگەیەنێت بەڵكو ئەوان لە بەرژەوەندی دوژمنانی كورد كار دەكەن.ئێران چوار ملیار دۆلاری بۆ دژایەتی ریفراندۆم تەرخان كردووە ، هەروەها مالیكی چەندین ملیۆن دۆلاری داناوە كە لە لایەن هەندێ كوردی وڵاتفرۆشەوە ، مەكینە ڕاگەیانەكانیان دەخەنە گەڕ بۆ دژایەتی كردنی سەربەخۆیی كوردستان.بۆیە پرسیارەكە ئەوەیە ئایە ئەو بڕە پارەیە دەكەوێتە دەستی كام كوردی خۆفرۆش ؟ وەڵامەكە دیارە ئەوان دژایەتی ریفراندۆمەكە دەكەن.هێزی پێشمەرگە بە قوربانی خۆی سنووری ماددەی سەد و چلی بەدەستەوەیە و پارێزگاری لە خاكی كوردستان دەكەن. لە بەرامبەردا ، میلیشیای حەشدی شەعبی وەكو گورگ كەمینی گرتووە و بە پاڵپشتی تاران هێزەكانی مۆڵداوە بۆ ئەوەی پەلاماری كەركووك و ناوچەكانی دەرەوەی سنووری هەرێمی كوردستان بدات كە هێزی پێشمەرگە پاراستووە ، ئێستا هەندێ كەس مەرامیانە ڕەق و كینە مێژوویەكانیان بڕێژن و خزمەتی حەشدی شەعبی و مالیكی و نەیارانی دیكەی كورد بدەن و هزری نەتەوە لە نێو مێشكی خەڵك كاڵ بكەنەوە و لەبەرامبەردا بیرۆكەی ناوچەگەری لە نێو هزری خەڵكیدا ساغ بكەنەوە ، بەڵام ئەوان باش مێژووی گەلانیان نەخوێندۆتەوە كە دەرئەنجام خەڵكی بەشەرەف و نیشتیمانپەروەر پاڵپشتی لە دەوڵەتی سەربەخۆیی دەكەن.

هەرێمی كوردستان نموونەی ئاشتی و پێكەوەژیان و ئاسایشە، هیوادریشم حزبە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستا بەرەو دەوڵەتبوون هەنگاو بنێن و هیوای لەمێژینەی گەلەكەمان بهێتەدی لە خزمەتی كوردستاندا بن و بەرژەوەندی حزبییان بەلاوە بنێن و پێش كوردستانی نەخەن، كورد لەوەتەی هەیە لە خەباتی بەردەوام و چەوساندنەوەی بێ حەسانەوەدا بووە، لە راستیدا هەرێمی كوردستان خۆی لە چوارچێوەیەكی یاسایی و رامیاری و ئابوری و كۆمەڵەیەتی نوێدا دەبینێتەوە و پەیوەندیەكی بەهێزی لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكان و زۆربەی دەوڵەتانی جیهاندا بنیات ناوە و رۆژ لە دووای رۆژ پشتیوانی زیاتری بۆ پەیدا دەبێت. كورد بە درێژایی مێژوو بەقەدەر ئێستا زەمینەی بۆ فەراهەم نەبووە و بە ئەندازەی هەنووكە هەلەكان لەبار نەبوونە كە سوود لە دەرفەتەكان وەربگیرێت بۆ ئەوەی دەوڵەتی نەتەوە ئینجا نیشتیمانسازی بكاتە راستی.كەواتە ، لەم قۆناغەدا ، دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆ بووەتە ئەمری واقیع.لەم كاتەشدا كۆمەڵێك لایەنی بەهێز هەن بۆ راگەیاندن و دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان كە لە ژمارەیەكی كەم لەم ووڵاتانەدا هەبووە لە كاتی راگەیاندن و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆیی خۆیان و یان تائێستایش هەندێكیان لێ بەهرەمەند نین، كە لە هەمووی گرنكگتر بەرێز سەرۆك بارزانی بە سوور بوونی لەسەر سازدانی راپرسی و پێكهێنانی دەوڵەتی كوردی و سەربەخۆیی كوردستان و مانەوە لە ناوچە دابراوەكان خزمەتێكی گەورەی بە كورد گەیاند، سەركەوتنی مرۆڤیش لەوەدایە كە ڕێز لە خۆیی و ئیرادەی گەلەكەی بگرێ، پێویستە كورد بەراشكاوی بریاری لە ئایندەی خۆیان بدەن و سەرخەرانی ئایندەش بكەنە سمبولی خۆیان نەفرەتیش لەو كەس و لایەنانەی دژی ئەو دەسكەوتە مێژووییە دەوەستنەوە.
Top