ھەرێمی کوردستان ، دورگەیەکی سەقامگیر و دیموکراتە لە رۆژھەڵاـتی ناوین ...

ھەرێمی کوردستان ، دورگەیەکی سەقامگیر و دیموکراتە لە رۆژھەڵاـتی ناوین ...
کورد نەتەوەیەکی خاک داگیرکراوە لە ناوچەی رۆژھەڵاتی ناوین کە جگە لە داکۆکیکردن لە ماف و خاک و نیشتیمانی چاویی خاکی ھیچ وڵاتێکی تر نەبووە ، بەکردەوە سەڵماندوێتی کە کوردستان شوێنەکە بۆ پێکەوە ژیان و ئاشتی لە سەر ئاستی ناوچەکە دا . بۆیە دوای خۆراگرییەکی زۆر لەگەڵ رژێمەیەک لە دوای یەکەکانی عێراق ، ئێستا ئیتر بریاری کۆتایی داوە تا لە بیست و پێنجی ئەیلوولی ئەمساڵ بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆی لەنێوان سەربەخۆیی یان مانەوە لە عێراق روو لە سندووقەکانی دەنگدان دەکەن.ئەم دەنگدان بۆ بوون بە دەوڵەت بێگومان سەرکەوتن بەدەست دێنێت.کورد ئەستێرەی گەشاوە دەبینن بۆ ھەنگاونانی داھاتوو بەرەو سەربەخۆیی.حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دوورگەی سەقامگیری بووە لە نێو ھەرێمێکی پرکێشەدا ، ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بەرگریان لە ھەرێمی کوردستان لەھەمبەر داعش کردووە و کەمینەکانی پاراستووە و لەرێگەی ھەناردەکردنی نەوتەکەیەوە توانیویەتی داھات بۆ میللەتەکەی دەستەبەر بکات و دروست بکات.سەرکردەکانی کورد باسی ئەو زوڵم و ستەمە مێژوویانە لەنێویاندا بێدەوڵەتی و جینۆساید دەکەن.دان پیانانی نێودەوڵەتی لە دەرەوەی کۆنترۆڵی کورددایە ، بۆیە پێویستە کاری لە پێشینەی سەرکردەکانی کورد دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستان بێت.

ئەوەی بەرەی دژی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بە پاساوە جیاجیاکانیەوە دەیکات ، ھیچ خزمەت بە گەلی کوردستان ناگەیەنێت بەڵکو ئەوان لە بەرژەوەندی دوژمنانی کورد کار دەکەن.ئێران چوار ملیار دۆلاری بۆ دژایەتی ریفراندۆم تەرخان کردووە ، ھەروەھا مالیکی چەندین ملیۆن دۆلاری داناوە کە لە لایەن ھەندێ کوردی وڵاتفرۆشەوە ، مەکینە ڕاگەیانەکانیان دەخەنە گەڕ بۆ دژایەتی کردنی سەربەخۆیی کوردستان.بۆیە پرسیارەکە ئەوەیە ئایە ئەو بڕە پارەیە دەکەوێتە دەستی کام کوردی خۆفرۆش ؟ وەڵامەکە دیارە ئەوان دژایەتی ریفراندۆمەکە دەکەن.ھێزی پێشمەرگە بە قوربانی خۆی سنووری ماددەی سەد و چلی بەدەستەوەیە و پارێزگاری لە خاکی کوردستان دەکەن. لە بەرامبەردا ، میلیشیای حەشدی شەعبی وەکو گورگ کەمینی گرتووە و بە پاڵپشتی تاران ھێزەکانی مۆڵداوە بۆ ئەوەی پەلاماری کەرکووک و ناوچەکانی دەرەوەی سنووری ھەرێمی کوردستان بدات کە ھێزی پێشمەرگە پاراستووە ، ئێستا ھەندێ کەس مەرامیانە ڕەق و کینە مێژوویەکانیان بڕێژن و خزمەتی حەشدی شەعبی و مالیکی و نەیارانی دیکەی کورد بدەن و ھزری نەتەوە لە نێو مێشکی خەڵک کاڵ بکەنەوە و لەبەرامبەردا بیرۆکەی ناوچەگەری لە نێو ھزری خەڵکیدا ساغ بکەنەوە ، بەڵام ئەوان باش مێژووی گەلانیان نەخوێندۆتەوە کە دەرئەنجام خەڵکی بەشەرەف و نیشتیمانپەروەر پاڵپشتی لە دەوڵەتی سەربەخۆیی دەکەن.

ھەرێمی کوردستان نموونەی ئاشتی و پێکەوەژیان و ئاسایشە، ھیوادریشم حزبە سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستا بەرەو دەوڵەتبوون ھەنگاو بنێن و ھیوای لەمێژینەی گەلەکەمان بھێتەدی لە خزمەتی کوردستاندا بن و بەرژەوەندی حزبییان بەلاوە بنێن و پێش کوردستانی نەخەن، کورد لەوەتەی ھەیە لە خەباتی بەردەوام و چەوساندنەوەی بێ حەسانەوەدا بووە، لە راستیدا ھەرێمی کوردستان خۆی لە چوارچێوەیەکی یاسایی و رامیاری و ئابوری و کۆمەڵەیەتی نوێدا دەبینێتەوە و پەیوەندیەکی بەھێزی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان و زۆربەی دەوڵەتانی جیھاندا بنیات ناوە و رۆژ لە دووای رۆژ پشتیوانی زیاتری بۆ پەیدا دەبێت. کورد بە درێژایی مێژوو بەقەدەر ئێستا زەمینەی بۆ فەراھەم نەبووە و بە ئەندازەی ھەنووکە ھەلەکان لەبار نەبوونە کە سوود لە دەرفەتەکان وەربگیرێت بۆ ئەوەی دەوڵەتی نەتەوە ئینجا نیشتیمانسازی بکاتە راستی.کەواتە ، لەم قۆناغەدا ، دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆ بووەتە ئەمری واقیع.لەم کاتەشدا کۆمەڵێک لایەنی بەھێز ھەن بۆ راگەیاندن و دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان کە لە ژمارەیەکی کەم لەم ووڵاتانەدا ھەبووە لە کاتی راگەیاندن و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆیی خۆیان و یان تائێستایش ھەندێکیان لێ بەھرەمەند نین، کە لە ھەمووی گرنکگتر بەرێز سەرۆک بارزانی بە سوور بوونی لەسەر سازدانی راپرسی و پێکھێنانی دەوڵەتی کوردی و سەربەخۆیی کوردستان و مانەوە لە ناوچە دابراوەکان خزمەتێکی گەورەی بە کورد گەیاند، سەرکەوتنی مرۆڤیش لەوەدایە کە ڕێز لە خۆیی و ئیرادەی گەلەکەی بگرێ، پێویستە کورد بەراشکاوی بریاری لە ئایندەی خۆیان بدەن و سەرخەرانی ئایندەش بکەنە سمبولی خۆیان نەفرەتیش لەو کەس و لایەنانەی دژی ئەو دەسکەوتە مێژووییە دەوەستنەوە.

Top