ھاوکێشەی دۆست و دوژمن بەر لە و دوای ڕیفراندۆم

ھاوکێشەی دۆست و دوژمن بەر لە و دوای ڕیفراندۆم
بەرلە تەماشەکردنی کەس و لایەن وەک دوست و دوژمن و وێڕای جیاوازییەکان، دەبێ ڕێز لە مرۆڤبوونیان و مرۆڤبوونمان بگیرێتن و ئینجا نۆرەی شتیتر.
دۆست و دوژمن، دوو چەک و وشەی مرۆڤی و کۆمەڵایەت-سیاسین، کە بە پێی بارودۆخ و ھەڵومەرجی بابەتی و خۆدی ھەڵوێتێکی تایبەت، مرۆڤەکانی تێیایدا پۆلین دەکرێن. ئەوە واتای ئەوەیە کە بە پێی گۆڕینی ھەڵوێست ئەو چەمک و ھەست و مرۆڤانەش گۆڕانیان بەسەردادێتن.
ئەگەریشی بۆ ئەوە دەگەڕێتن کە بە پێی ھەڵوێستی جیاواز ڕادەی ھاتن و نەھاتنەدی خواست و ویست و داواکاری و پێداویستیەکانیش دەگڕدرێتن، بۆیە بە ھەمان ئاراستەش گۆڕان بەسەر ئاراستە و ئایدیۆلۆژیا و بەھا و تێروانین و فەلسەفەی ھەڵسوکەوت و ڕەفتاری ئەو تاک و کۆمەڵ و گرووپ و پارت و وڵاتە دا دێتن و لە دۆست دەبن بە دوژمن یان بەپێچەوانەوە لە دوژمنێکی سەرسەخت دەبن بە دۆستێکی نزیک.
ئەو ھاوکێشەیە تا سەر نیە و بەردەوام لە گۆڕاندایە، بەڵام گرنگ ئەوەیە کە کەس و لایەن و خاوەنی بیرۆکەیەکی وەک ڕیفراندۆم لە کوردستان ڕاستیەکی نەگۆڕیان لە بیر بێ و ئەویش نەگۆڕی ئامانجە پیرۆزەکانی نەتەوەیی و نێشتمانی گشت خەڵکی کوردستانە بە ھەموو توێژ و نەتەوە و ئایینەکانیەوە، کە بە حەز و ویستێکی خۆڕسکی چاوەڕوانی بەدیھاتنی دەکەن، و ئەویش لە پێناو ئازادی و ڕزگاری لە زۆر لەو نەھامەتییانەی کە لەوانەیە ھەر ساتێک دووبارە ببن، و سەبارەت بە دۆست و دوژمنانیش، ھەمیشە دەکرێ سەرەڕای جیاوازی بیروباوەر و فەلسەفە و بەرژەوەندییەکانمان، لە یەک خاڵدا ھاوبەش بین و ئەویش ڕێزگرتنە لە مرۆڤبوون و بەھاکانی مرۆڤایەتی، تا ئەو کاتەی بەلانسەکەی دەگۆڕێت یان بە لایەنی کەم ئازار و زیانەکانی تێکچوونی کەم بکرێت.
*پسپۆری زانستەکانی پێداگۆگی و پەروەردەیی/فاکۆلتیی پەروەردە/ زانینگەی زاخۆ
Top