بەرەنگاری حكومەتی هەرێم بۆ قەیرانی شەڕی داعش و ئاوارەكان

بەرەنگاری حكومەتی هەرێم بۆ قەیرانی شەڕی داعش و ئاوارەكان
ئەوەی كە كوردستانی زیاتر لە هەموو شوێنەك بە خۆیەوە سەرقاڵ كرد دوستپێكردنی شۆرەشی سوریا بوو لە گەڵ ئەوەشدا هاتنە ناوەوەی داعش بۆ ناو پرۆسەكە ئەو كێشەیە چەند ئەوندە زیاتر بوو چوون لە سەرەتای دەستپێكردنی كێشەی ئاوارەكانی سوریا لە ساڵی 2011 تەوژمی یەكجار زۆری ئاوارەكان روویان لە هەرێمی كوردستان كرد و لە ساڵی 2014 دا ئاوارە نێوخۆییەكانی ناوەراستی عێراق و دیاڵەو نینوی هاتنە كوردستان و بەوشێوەیەش هەرێمی كوردستان بووە تاكە پەناگەی ئاوارەكانی ناوچەكە بە شێوەیەك كە نێزیكەی 2مڵیۆن ئاوارە لە هەرسێ‌ پارێزگای دهۆك و هەولێر و سلێمانی نیشتەجێ‌ بوون.
بەڵام ئەگەر بێت بە پێی ئەو ئامارەی كە لە یەكی مانگی كانونی یەكەمی 2014 لە بەرچاو بگرین 225000 پەناهەندەی سوری و 946266 ئاوارەی ناوەخۆیی عێراق هاتوونەتە هەرێمی كوردستان. ئەمەش ڕێژەی 28% زیادبوونی دانیشتوانی هەرێمی كوردستان پێكدەهێنێت. لە كۆی گشتی ئاوارە ناوەخۆییەكان و پەناهەندەكان، (60%)یان لە دهۆكن. ژمارە زۆرەكەی ئاوارە ناوەخۆییەكان و پەناهەندە سورییەكان لە چەندین كۆمەڵگەی هەمان ناوچە نیشتەجێبوونە، بارگرانیەكی زۆریان خستووتە سەر ئابووری ناوەخۆیی و بەردەستەبوونی خزمەتگوزارییە گشتیەكان .
هەموو ئەوانەش دەرخەری سیناریۆی زۆر ترسناكن لە رووی ئابوری كۆمەڵایەتی و سیاسییەوە و گوشارەكی یەك جار زۆر لە هەموو بوارەكان بۆ هەرێمی كوردستان دروستكرد سەرەرای ئەوەش ئەو ئامارە تەنیا تا كۆتایی ساڵی 2015 بووە بە شێوەیەك بە دەستپێكردنی شەڕی ئازاد كردنی موصڵ و ناوچەكانی دەوروبەری هەموو ئەو كارەساتانە درێژەی هەیە سەرەرای ئەوەی كە زۆربەی ئاواراكان بە هۆی نەبوونی شوێنی نیشتەجێ‌ بونیان بەئازادبوونی ناوچەكانیشیانەوە بە هۆی نەبوونی خزمەتگوزاری پێویست ئامادە نین بۆ ئەو شوێنانە بگەرێنەوە.
سەرەرای هەموو ئەوانە گرینگترین ئەو سێكتەرانەی كە ئەو تەوژمە كاریگەری لە سەر هەبووە ،بەرزبونەوەی داواكاری لە سەر ووزەی كارەبا بووە بە شێوەیەك كە حكومەت پابەندە بە كرینی سوتەمەنی بۆ بەرهەم هێنانی كارەبا لە پاڵاوگەكانی كەرتی تایبەت ئەویش بە نرخەكی چەسپاو،هەموو ئەوانە دەرخەری قوڵایی كاریگەری هاتنی ئاوارەكانن كە لە سەر هەرێمی كوردستاندا هەبووە سەرەرای هەموو ئەوانەش كوردستان لە گەڵ هاتنی ئاوارەكان گەشەسەندنەكی خێرای بە خۆوە بینیوە كە بارگرانی ئەو گەشەسەندنە بە سەر باری دارایی حكومەتی هەرێم چەند ئەوندە زیاتر بووە.
ئەوە تەنیا ئەو لێكەوتەیە نییە كە لە سەر حكومەتی هەرێم بووە بەڵكو زۆر خەرجی ترن لەوانەش دەتوانین خزمەتگوزارییەكانی حكومەت لە پەرەپێدانی مرۆیی لەوانەش پەروەردە و تەندروستی ناو ببەین لەوانەش زیاتر هەندەك خزمەتگواری چاوەروان نەكراوی تریش كە لە چاككردنەوەی رێگاكان و دابینكردنی پەناگە و قوتابخان و خەرجی خوێندن و ....هتد و زۆر خەرجی تریش كە پەیوەندی بە ژیانی رۆژانەی هەر هاوڵاتییەكی ئاوارەدا هەبوووە.

ئەگەر بێت باس لە قۆناغی هەرە سەرەكی بكەن لە گەڵ هاتنی داعش و ئاوارە بوون هەروەها سست بوونی رێگاكانی هەناردەكردن و هاوردە كردنی كاڵا وەكوو كەناڵەكی ئارام و لە هەموو ئەو قەیرانانە گرینگتر نە ناردنی داهات لەلایەن حكومەتی ناوەندی لە عێراق. پشكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بودجەی فیدڕالی بریتیە لە 17%ی بودجەی حكومەتی ناوەندی دوای دابڕینی خەرجیە سیادیەكان، كە دەگاتە نزیكەی 12 ملیار دۆلاری ئەمریكی ساڵانە، یاخود 80%ی داهاتی گشتی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە وەستێنراوە بەشێوەیەكی گشتی بەهۆی قەیرانی ڕامیاری لە بەغدا، كە ئەویش لەوەتەی مانگی شوباتی 2014 بووتە ئیفلیجكردنی كەرتە گشتیەكان.
بەلەبەرچاو گرتنی ئەو بارودۆخە سەخت و دژوارەدا حكومەتی هەرێمی كوردستان توانیویەتی بە شێوەیەكی ئەرێنی هەموو ئەو قەیرانە ئابوری و كۆمەڵایەتی و مرۆڤییە تێپەر بكات و وەكوو ووڵاتەك وێنا بكرێت كە دەتوانیت بە سەر هەموو كێشەكانیدا زاڵ بیت سەرەرای ئەوەش حكومەتی هەرێم هەموو ئەو خەرجییانەی كە كەوتبوو سەری لە سێكتەری نەفت و گازدا قەرەبۆ كردۆتەوە لەوانەش بە پێش فرۆش كردنی نەوتی خاو قەرز كردن لە كەرتی تایبەت و كەمكردنەوەی خەرجییەكان بە شێوەیەكی گشتی ،ئەو راستییەمان بۆ دووپات دەكەنەوە كە ئەگەر قەیرانەكان هەرچەندە كە دژوار بن بەڵام پڵانی تۆكمەی ئابوری و خۆراگری گەڵ بە سەر هەموو كێشەكاندا زاڵ دەبیت.
سەرەرای ئەوەش كەسانەك بە لە بەر چاو نەگرتنی هەموو ئەو تەنگەژە سیاسی وداراییانە نەیانتوانیوە ئەو سەركەوتنانە ببینن و یان بینیویانە و نایانەویت دان بەو سەركەوتنانەدا بنێن هەر بۆیەش بە بەردەوامی رەخنە و تۆمەتی جۆراوجۆریان ئاراستەی حكومەت كردووە بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنەكاندا بە سوودی خۆیان یەك لای بكەنەوە .
سەرچاوەكان:
هەڵسەنگاندنی شەڕی سوریا و قەیرانی داعش، لەسەر باری ئابووری و كۆمەڵایەتی
بەپێی حكومەتی هەرێمی كوردستان و نەتەوە یەكگرتووەكان قۆناغی دووەمی پلانی وەڵامدانەوەی خێرا (IRP) بۆ ئاوارە ناوەخۆییەكان لە هەرێمی كوردستان لە عێرا قلە ماوە نێوان 15 تشرینی دووەمی 2014 بۆ 31ی ئاداری 2015، كانونی یەكەمی 2014.
لە كانونی یەكەمی 2014، 2,350,000 ئاوارە لەسەرتاسەری عێراقدا هەبوو: لە نێویان 250,000 پەناهەندەی سوری و 2,100,000 ئاوارەی عێراقی بوو.
Top