هەلو مەرجی ناوچەی و ئەقلیمی لەبەرژەوەندی کوردە بۆ ڕاگەیاندنی سەربەخۆی ....
September 10, 2017
وتار و بیروڕا
کەناویان لەخۆیان ناوە گروپی نەخێر لە ئێستادا بۆ ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆی !؟
ڕاست دەکەن لەئێستا ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆی لە بەرژەوەندی ایران و مالکی و عەبادی و نەیارانی کورد و دەست و پێوەندیان نیە ، چونکە ناتوانن بەربەست بن و هەلو مەرجەکە وادەخوازێت توانای بەرەنگاربوونەوەیان نەبێت ....
بەڵام بەڵێ لەئێستادا بۆ ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆی ، لە بەرژەوەندی کوردە و هەل و مەرجی ناوچەی ئەقلیمی گونجاوە بۆ ڕاگەیاندنی سەربەخۆی ....
بۆیە زۆر گرنگە هەموو تاکی کورد بەئاگابێت ، دوای چەواشەو ژەهر ڕشتی ئەم گروپە خۆفرۆشە نەکەوێت ، گەورەترین مەترسی کە چۆنایەتیی ژیانمان لەناو دەبات ، بیرو باوەری ڕوخێنەرە ، کەلەم ئانوساتە ئەم نەخۆش و خۆفرۆشانە بەفیتی نەیارانی دۆزی کوردی لە ڕێگای ڕاگەیاندن و قەڵەم فرۆشانەوە کار لەسەر بیروباوەری تاکی کوردی دەکەن و ئامانجیانە ئیرادەی بریاردانمان بروخێنن و دەیانەوێت بەهەر فۆرمێک بێت ئەم هەلە زێرینە بۆ نەتەوەی کورد ڕەخساوە لەباربەرن ....
نابێت بێڵێن چەواشەی خۆفرۆشان کاریگەری لەسەر بیرو باوەرمان هەبێت ، بەتایبەت بۆ پرسکێ گرنگی وەک سەربەخۆی ، هەموو جۆرە زوڵم و زۆرێکمان چەشتووە تا گەشتوین بەم قۆناغە ، دەیان هەزار شەهیدمان بەخشیوە لەپێناو سەروەری سەربەخۆی ئەم نیشتیمانە ، بۆیە لە ئێستادا باشترین دەرفەتە بۆ بریاردان لەسەربەخۆی .
" بەڵێ بۆ سەربەخۆی کورستان "