سوپاس بۆ ئەوانەی بڵاوی دەکەنەوە سلێمانی ئەوە تۆ نیت!
September 9, 2017
وتار و بیروڕا
سلێمانی.. تۆ لەگەڵ بەکر سدیق لەبەر دەرکی سەرا شەڕی بەڵێ بۆ سەربەخۆیی کوردستانت دەکرد، تۆ لەگەڵ مولازم موحسین لەناو ئەمنەسوورەکە شەڕی نەخێر بۆ داگیرکاریت دەکرد، ئێستا بەناوی تۆ و لەناو دڵی پڕ لە حەسرەتی تۆدا گروپی نەخێر بە ئاشکرا و هەندی حزبیش بە دزیەوە بالۆرەی نەخێر بۆ سەربەخۆیی و چوونەوە بۆ بەغدای ئەنفال و کیمیا و تاوان دەڵێنەوە.
سلێمانی.. ئەوە نە تۆی و نە مێژووەکەتە و نە روانینتە بۆ داهاتوو، تۆ هەمیشە پێشەنگ بووی، مێژووەکەت دوژمن دۆقێنە، لە روانینیش بۆ داهاتوو هەمیشە روو لە ئاسۆ و بەرچاو روون بووی، دەی تۆش رابە و دەستی کەرکوکی داگیرکراو بگەرە و پەیامی سەربەخۆیی بۆ باکوور و رۆژهەڵات و رۆژئاوا بنێرە.