گۆران و کۆمەڵ لە ھەوڵی پەکخستنی راپرسیدان

گۆران و کۆمەڵ لە ھەوڵی پەکخستنی راپرسیدان
ئەوەی کە لە رابردوو بینیمان دەزگا پر لەھاش و ھۆشەکانی راگەیاندنی گۆران و کۆمەڵی ئیسلامی بە بەردەوام باس لە پەککەوتنی مۆسسەی نیشتمانییان دەکرد ھەموو رۆژە و بە ناوەک بەیانییەو روونکردنەوەیان دەدا و بە بەردەوام داوای کاراکردنەوەی بێمەرجی پارڵمانیان کردووە ئەوجا گفتوگۆ و ریچککەوتن لە سەر بابەتەکان بکرێت بەڵام ئەوەی لەو دیدارانەی کە ئەمرۆ لە بەینی یەکیەتی و گۆران باسیان لێکردووە شتی سەیرترمان بەرچاو دەکەویت و گرینگترین ئەو بابەتانەش بریتین لە ئەوەی کە پێشتر رێک بکەوین ئەو جا پارڵمان کارا بکەینەوە.
لە ھەمووی سەیرتر ئەو پرۆژەیەیە کە بۆ مەرج پێشنیاری پارتییان کردووە و ئەمرۆش ھەر لە سەر ئەو بنەمایە ووتووێژیان لە گەڵ یەکیەتی نیشتمانی کردووە.
ھەرچەندە پێشکەش کردنی ئەو پرۆژانە وەکوو مەرجی کاراکردنەوەی پارڵمان لەوانەش بابەتی گەرانەوەی موچ و ھەڵگرتنی پاشکەوتی فەرمانبەران ئەو بابەتەیە کە پارتی دیموکراتی کوردستانیش ھەر ئەوە داوادەکات ئەوەش لە کاتەکدایە کە کەمتر لە ١٧ رۆژ بۆ گشتپرسی ماوە و ئەوەش زیاتر لە موعجزەیەک دەچیت تا بوونی بە کردار چوون ئەگەر بێت و ئەو بابەتی بابەتەکی جێبەدێکراو لە کاتی ئێستادا بیت چ پێویست دەکات لە بەر خاتر گۆران و کۆمەڵ بیکات وپارتی خۆی ئەو بابەتە جێبەجی دەکات.
بابەتەکی تری سەر سورھێنەر گەرانەوەیان بۆ کۆبونەوە پێنج قۆلییانەیە کە پێشتر ھەبوون و زیاتر لە ٦ مانگ ھیچی لێ بەدی نەکرا و لە کاتی ئێستادا کە ماوەیەکی کورت بۆ راپرسییەیە چارەنووسسازەکە ماوە چ مانایەک دەبەخشیت لە لایەکی ترەوە بابەتی دواخستنی ریفراندۆم لە لایەن ھاونیشتمانیانی کوردستان ھێلی سوورە ئیبتر چ پێویست بە باسکردنی ئەو بابەتەدەکرێت.
ئەوەش یەک شت دەسەڵمینیت ئەویش ئەوەیە کە ئەوانە نایانەوێت پارڵمان کارا بکرێنەوە و لە ھەوڵی پەکخستنی راپرسیدان.

Top