ھەڵسوکەوتی حکومەتی ناوەندی ،ھۆکاری بریاردان لە چارەنووس

ھەڵسوکەوتی حکومەتی ناوەندی ،ھۆکاری بریاردان لە چارەنووس
ھەر یەک لە کوتَلەکانی دژی کورد لە بەغدا و تەنانەت کەسایەتییە سیاسییەکانی دەستەڵاتدار لە بەغدا ھەموو دەرفەتەکییان دەقۆزییەوە بۆ ئەوەی بە جۆرەک ھێرش بکەنە سەر کوردستان و ئەو پەیوەندییەی کە ئەگەر بە ھۆی دەستورەوەش بوونی ھەبیت بپچرێنن ، بە ردەوام لە دوای ئەوە بوون کە کورد لە ھەموو شایستە داراییەکانی لە بودجە و مووچە و بابەتی پێشمەرگە وەکوو بەشەک لە دامەزراوەی بەرگری عێراقی داببرێنن، لەوانەش بۆ نمونە" عێزەت شابەندەر ئەندام پاڵمانی پێشووی پارڵمانی عێراق" و بە ناو سیاسەتمەداری سەربەخۆ بە بەردەوام رەخنەی لە پێدانی ١٧% ی بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستانی لە لایەن حکومەتی فدرالیێەوە کردووە و بە بەردەوام رایگەیاندووە کە کوردستان وەکوو دەوڵەتەکی دراوسێیە بۆ ئێمە نەوەک ھەرێمەک لە کۆماری فیدراڵ ئەوەش وەکوو ئاماژەیەک بۆ نەرێنی بوونی بۆچونەکەی..
ئەوەی کە جێگەی ھەڵوێستە لە سەرکردنە کە شابەندەر یەکەک بووە لەو کەسانەی کە لە نوسینی دەستوری ھەمیشەی کۆماری عێراقی فدراڵدا لە ساڵی ٢٠٠٥ بەشدار بووە، وەکووئەوەی شابەندەر دەڵێت سیاسییە عێراقییە کان بە بەدەوام ووشەی ھەرێمی کوردستان بە کار دەھێنن بۆ ئەوەی بەردەوامی بەو بەشە بودجەیە بدەن کە بۆ ھەرێمی کوردستان تەرخان کراوە..
ئەوەی کە جێگەی خۆشحالییە ئەو کەسایەنییانەی عێراق کە دژی ھەرێمی کوردستانن بە ئاشکرا دان بەوە دەنێن کە ئەو پارەیە بۆتە ھۆکاری بەھێزبوونی ھەرێمی کوردستان،و ئەوەش خاڵەکی ئەرێنی و بە ھێزە لەو دان پێدانانی ئەوان ، لە بەر ئەوەی ھەرێمی کوردستان ئەو بودجەی بە بەردەوام بۆ گەشەسەندنی ھەموو سێکتەرەکان بەکار ھێناوە، ئەوەش ھۆکارەک بوووە بۆ ئەوەی کە کوردستان سەرەرای ئەوەی کە لە بواری عەسکەری بەھێز ببیت بەرنامە و پڵانەکانی حکومەتی ھەرێم وایکردووە کە لە ھەموو بوارە گشتییەکان، بۆ نمونە لە سێکتەری بەرھەم ھێنانی نەوت و گاز و ووزە پەرە بەسەنیت وبە شێوەیەک بیت کە لە سێکتەری کارەبا زۆر سەرکەوتوتر لە حکومەتی ناوەندی دەربکەویت ،سەرەرای ئەوەی چەندین وێستگەی بە ھێزی بەرھەم ھێنانی کارەبای دروستکردووە و تائەندازەیەک گەیشتوتە قۆناغی بێ نیاز بوون لە پێویستی ھاوردەکردنی کارەبا لە دوو وڵاتی دراوسێی ئێران و تورکیا..
ئەگەر سرنجی سێکتەرەکانی تریش بدەین وەکوو گەشتو گوزار بۆ نمونە، زیاتر گەشەی سەندووە و وایکردووە کە ببیتە ھۆکارەک بۆ ئەوەی ئەو قورساییەی کە لە سەر بەرھەمھێنانی نەوت وەکوو تاکە سەرچاوەی داھات، ئەگەر جێگرەوەش نەبیت بەڵکو ببیتە فاکتەرەکی بە ھێزی گەشەسەندنی ئابوری کوردستان. ھەرێمی
و لە کاتەکدا کە بە ھۆی مڵملانێیی سیاسی و گەندەڵی ،ئابوری عێراق بە ھەموو شێوەیەک داتەپیوە و ھیچ بەرەو پێش وەچونەکی پێوە دیار نییە ، ئەوەش ھۆکارەک بووە لەو ھۆکارانەیە کە حکومەتی ناوەندی، ھەرێمی کوردستانی لە بودجە و موچە بێبەشکردووە بەڵام کوردستان دەستە وەستان نەوەستاوە و بە ھەموو شێوەیەک بەرەنگاری ئەو قەیرانە ئابورییانە بۆتەوە و لەوەشدا زۆر سەرکەوتوو بووە.
Top