ئایا راستە گشتپرسی بۆ سەربەخوییە؟

ئایا راستە گشتپرسی بۆ سەربەخوییە؟
سەرەتا گشتپرسی پروسەیەکی نیشتمانیە پەیوەست نیە بە کەسیک یان بە حزبیک تەنھا بو مەبەستی سەربەخۆیی کوردستانە ھیچ مەبەستیکی تری نییە. بویە پیویستە ھەموومان پێکەوە دەستمان بخەینە ناو دەستی یەکتر ھەنگاو بنێن تا ئەم پروسەیە بە باشترین شیوە بەریوە بچیت و ببیتە بەلگەیەکی بەھیز بە دەستی کورد بوو بەدیھینانی خەونی لە میژینەی خۆمان, دەنگ دان بە بەلێ بوو ئاسودەکردنی ویژدانە بەرامبەر بە میللەتیک کە ھەزاران شەھیدی داوە , بەرامبەر بە سەرۆکیک کە ھەر لە مندالیەوە خەبات ئەکات بو ئەوەی گەلی کورد لە شەر و ئاژاوە دوربخاتەوە , بەرامبەر بە چاوەکانی ھوجام .
جەماعەتی بەرەی نەخیر ھیچ ویژدانیکیان نیە بەرامبەر بە گەلیک کە چەندین سالە لە ژیر زولم و زورداریدا بوینە گەلیک کە چەندین شەھیدی داوە لە پیناو ئەوەی کە ئەگەر ئەوانیش نەبن نەوەکانیان توشی ئەو ئازار و نەھامەتیە نەبن توشی ئەوە نەبن کە سەدان سالە گەلی کورد بەم زولم زورداریە ژیان بەسەر دەبەن, نازانم بەیانی چ ولامیکیان دەبیت بەرامبەر بە گەلی کورد نازانم بە چ چاویکەوە سەیری ئەم خەلکە دەکەن.
شاری سلیمانی شاری روشنبیری کوردستانە لە زور شتان پیشەنگن, ھیوادارم بیرورای ھیچ کەسیک بە سەریاندا زال نە بیت گۆی بە قسەی کەسانیکی بەکرێ گیراو و کەسانیک کە دوژمن و خوین مژی کوردن کەسانیک کە ھەر لە رووم نایە ھەر باسیان بکەین ئەو کەسانەش تەنھا بو ماوەیەکی کاتین دین ناتوانن بیرورای خەلکی بیگوریت دوای وون ئەبن.

ھیچ کاتیک نابێت سیقە بە عیراق بکەین ولاتیک کە پیغەمبەرمان د.خ دوعایی بوی نەکردبیت ئیتر چاوەروانی چ شتیکی لیبکەین لە وەتەی لە دایک بویمە لە عیراق شەر و کوشتاری بەردەوامەو ھەر بەردەوامیش ئەبیت دلنیام , ئەگەر لە عیراق جیابینەوە دلنیام ھەموو شتیک باش ئەبیت,بویە من پیم وایە گشت پرسی سەر ئەگریت ولاتەکەشمان ئەبیتە خوشترین ولات چونکە لە عیراق دوور دەکەوینەوە واتە ئەمن و ئاسایش نزیک بوینەوە.

Top