دەوڵەتی کوردستان وەهم نییە ، دژی هیچ پرەنسیپێکی مرۆییش نییە ، دەوڵەتی کوردستان شکۆی مرۆڤی کورد دەپارێزێت.

دەوڵەتی کوردستان وەهم نییە ، دژی هیچ پرەنسیپێکی مرۆییش نییە ، دەوڵەتی کوردستان شکۆی مرۆڤی کورد دەپارێزێت.
بازاری پلانگێر و شەرفرۆشان ناهێڵێت و دەبێتە مەملەکەتێک بۆ ئەوانەی دەیانەوێت لەژێر چەتری ئازادی و دیمۆکراسی گوزەری ژیان بکەن.
ئەوانەی دژی دەوڵەتی کوردستانن باگراوندێکی شەراویان هەیە ، دژی مرۆڤبوونن ، باند و گروپی مافیایین ، شەرفرۆش و شەرانگێزن ، دڵیان ئۆقرە ناگرێت کە دەبینن کوردستان لە سەرکەوتنی مەزندابێت ، تەقەبولی سەرکەوتنی کوردستان ناکەن.
دژبەرانی کوردستان سوپای نامونەزەم و گروپی مرۆڤ کوژن ، ئەوانەن کە تەنها لە پەنای ڕقەوە سەیری جیهان دەکەن و دژی ئازادی و سەربەخۆیین.
دەوڵەتی کوردستان دەبێتە مەنزڵگەی ئارام و تاکە دەوڵەتی (مرۆڤ سالار) دەبێت لە ناوچەکە ، دژی سیاسەتی کەرب و کین دەوەستێت ، لەگەڵ ئاشتی تەبایی بۆ گەل و ئایینزا جیاوازەکان دەبێت و شانازی سەدە بۆ خۆی تۆمار دەکات.
Top