بۆچی ئەوان دژی (بارزان)ـی دەجەنگن

بۆچی ئەوان دژی (بارزان)ـی دەجەنگن
دەنگە نەشاز و سوپا بەکرێگیراوەکەی ناوخۆی کوردستان لەئێستادا هاوپەیمانی لەگەڵ خەتەرناکترین دوژمنی کوردستان دەبەستن ، ئەوان کەوتوونەتە حاڵەتێکی ناخۆشی سایکۆلۆجی و باری دەڕوونییان باش نییە.
دژی (بارزان)ـی، دەجەنگن چونکە ، شکۆی تاکی کوردستانی پاراست ، نەیهێشت کوردستان ببێت بە مەملەکەتی تیرۆرستان و بیری توندرۆکان.
ئەوان مرۆڤگەلێکی پلانگێر و سیاسی دۆراون ناتوانن واز لەو خەلفییە دۆگمایەی خۆیان بهێنن ، شەری بەوەکالەت بۆ دوژمنانی کوردستان دەکەن و هیچ بۆیان گرینگ نییە کە ئاخۆ مێژوو چۆن ناوییان لە بەرگی کتێبەکان دەنوسێتەوە.

ئەوان ناتوانن حەسمی سەرکەوتنەکانی کوردستان بکەن کە بە سەرۆکایەتی (بارزان)ـی، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ پتر دەبن ، چاویان بە کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆ هەڵنایێت ، نایانەوێت بەشێکبن لە ئارامی و تەبایی کوردستان.
ئەوان تەنها لە کەشێکی شڵۆق و نالەبار دەتوانن سیاسەت بکەن ، بەرەی دژە (بارزان)ـی، خولقێنەری شەر و خۆخۆرین ، تاکە بەرهەمی ئەوان دروستکردنی ئاشوب و ناتەبایی کۆمەڵایەتییە لە کوردستان.

(بارزان)ـی، توانی جەنگی دژ بە داعش بباتەوە ، هەموو ئەو ناوچانەی بە تەعریب کرابوون ئێستا لەژێر چەتری ئارامیدان ، ئاین و ئایینزا ، نەتەوەو کەمەنەتەوەکان ، هەمووان بەیەکەوە و دوور لە خۆفەرزکردن و هێزی بەزۆرەملی لە کوردستانێکی ئارام دەژین.

کوردستان بۆتە مەنزڵگەیێکی ئارام ، بۆتە مەکانێک و مەملەکەتێک بۆ ئەوانەی دەیانەوێت بە ئازادی و سەربەستی و بە لۆجیکێکی بڵندی مرۆڤسالاری بژین. دەنگە ئاشاب و شەرفرۆشەکان دەیانەوێت باڵاترین نموونەی حەقیقی و جوانی مرۆڤسالاری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست نابوود بکەن ، ئەو نموونەیەی (بارزان)ـی، ساڵەهای ساڵە خەبات دەکات تاوەکوو توانی چێیبکات و بیکاتە حەقیقەتێکی ڕەها.

(بارزان)ـی، ڕێگەی نەدا کوردستان ببێتە ترانزێدی هێزێکی ئەقلیمی و ڕێگریکرد لە پەلهاوێشتن و فراوانبوونی ئەو هێزە ، نەیهێشت کوردستان ببێتە بەشێک لە شەری طائفی و مەزهەبی وڵاتە ئقلیمییەکان.
خاک و نیشتیمانی کوردستانی پاراست ، تاکی کوردستانی نەبووە بەشێک لەو سوتەمەنییەی جەنگی فراوانی پانتایی ، پێشمەرگە تەنها سوپا بوو توانی شکۆی مرۆڤایەتی بپارێزێت و دەوڵەتی جەهالەت خاپور بکات.

لە ئێستادا (بارزان)ـی، خاوەن بڵندترین ئەزموون و مەزنترین خەباتی شاخ و شارە ، هیچ هێزێک و دەنگێک ناتوانێت لە پێگە و گەورەیی جەنابییان کەمکاتەوە ، هەموو پلان و پلانگێرە ناوخۆیی و دەرەکییەکان جگە لە دۆران هیچ شتێکیترییان بۆ نامانێتەوە لە داهاتوو کە شانازی پێبکەن.
Top