پرۆژەی بە دەولەتبونی کوردستان لەسەر دەستی بارزانی پرۆژەیەکی ئامانجدارو پیرۆزەو کاری جدی بۆکراوە ، چونکە تاکە خەون و ئامانجی سەرۆک سەربەخۆیی کوردستانە و جگە لەو ئامانجە سەرەکییە هیچ ئامانجی لاوەکی نیە ، هەروەکو لە ووتەکانیدا دەردەکەوێت کە چەندە تینوی سەربەخۆیی نشتیمانە، ئەم مرۆڤە مەزنە بریارێکی یەکلاکەرەوی داوە ( یان هەموومان بە ئازادی و سەربەخۆیی دەژین یان هەموومان دەمرین ) جێگای ئاماژە بۆ کردنە کەوا بارزانی دۆستی زۆر و نەیاری زۆریشی لەسەر ئاستی نێوخۆیی و دەرەکی هەنە، بۆیە ئەو نەیارانەی چاویان بە دەستکەوتەکانی جەنابی سەرۆک هەلنایێت هەر خەریکی تانە لێدان و زمان درێژین وا دەزانن بەم مێشکە بچوک و بۆگەنەو بەو زمانە دڕێژەیان دەتوانن لە هەیبەت و گەورەی بارزانی کەم بکەنەوە، ئەوە ئەوان هیچ کات ناتوانن بگەن بەو ئامانجەی کە هەیانە چونکە مرۆقێک کە هەموو ژیانی پێشمەرگایەتی و خەبات و تێکۆشانبێت بۆ ئازادی و سەربەخۆیی گەل و نیشتیمان ، سەرکردەیەک کە بەدرێژای ژیانی ، شەو رۆژ بەبێ ماندوو بون هەولدەدات بۆ هێنانەدی خەون و ئاواتێک کە بە درێژایی مێژوو گەلی کورد لە پێناویدا تێ دەکۆشێت و قوربانی دەدات و خوێن دەبەخشێت بۆ گەشتن بەو رۆژە کە ئەویش رۆژی یەکلایکەرەوەی دەنگ و رەنگەکان و دیاریکردنی مافی چارە خۆنوسینە، بۆیە ئەبێ جێگەی شانازی و خۆشحالیبێت بۆ کورد کە سەرۆکێکیان هەیە ئاوا خەمخۆری گەل و نیشتیمانە ،هەروەکو ( جەمیس ماتیاس) وەزیری بەرگری ئەمریکا بە شێرزاد سولتان سەرۆکی تیمی پرۆتۆکۆلی کوردستانی گووت چاوتان لە سەرۆکی خۆتان بێت بەراستی سەرۆکێکی شایستەتان هەیە ، جێگەی ئەوەیە هەمووتان شانازی پێیەوە بکەن، بۆیە ئەگەر لەم لاو لەو لا هەندێ کەس دژی بریاری سەرۆک رابوەستن و حەزیان لێ نیە یاخود چاویان بە سەرۆک هەلناێیت و حەزناکەن لەسەر دەستی ئەو دەولەتی کوردی رابگەیەنرێت با دلنیابن لەوەی کە هیچ هێزێک و هیچ شتێک ناتوانێت رێگری لەو بریارە چارەنوسازە بکات چونکە لەپشتی ئەو سەرکردە قارەمانە هەزاران کوڕو کچی نیشتیمان پەروەرو ئازادی خواز راوەستاون و ئامادەن بۆ ئازادی تێ بکوشن، دەست لە ناو دەست بەرەو سەربەخۆیی هەنگاو دەنێن، بە هەموو دونیا دەلێن کەس نەلێن کورد مردووە، کورد زیندووە، زیندووە قەت ناکەوێ ئالاکەمان ، ئەمانە نەوەی ئازادیخوازو کورد پەروەرن ، قەلغان و هێزی پۆلاینن بەرامبەر بە دوژمن ، بۆیە دوژمنان و ناحەزانی پارتی و بارزانی و دوژمنانی کوردو کوردستان، هەرچەندیش هەرەشە بکەن و لە هەولدابن بۆ ئەوەی پشێوی دروست بکەن تاکو ریفراندۆم نەکرێت یا دوا بخرێت ، ئەوە با دلنیابن لەوە کە ئەگەر هەرچەندیش هەولبدەن ناتوانن رێگری بکەن و هەولەکانیان سەرناگرێت، چونکە رۆژی بیست و پێنجی ئەیلول رۆژی یەکلای کەرەوەیە، ئەوە بریاری کۆتایی جەنابی سەرۆکە، تا لەو رۆژەش نزیک دەبینەوە هەستی نیشتیمانی و نەتەوایەتی زیاتر لای هاونیشتیمان دروست دەبێت، بۆیە من دلنیام لەو رۆژەدا هاونیشتیمانیان بە ئومێدو حەسرەتەوە لەگەل هەلاتنی خۆر بەرەو سندوقەکانی دەنگدان هەنگاو دەنێن و دەنگ بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەدەن ، چونکە دەولەتبوونی کورد خەون و ئاوات و هیوای لە مێژینەی هەموو کوردێکی بە شەرەف و نشتیمانپەروەرو ئازادیخوازە،و رزگاربونی مللەتی کوردە لە ژێر دەستی و کولایەتی، کە ئەمەش بە هەول و هیمەت و ماندوبوونی بارزانی و بە پشتیوانی گەلی کورد دەبێت، بە پشتیوانی ئەم گەلە بوێرو قارەمانە سەردەکەوین و دەگەینە لوتکەی ئامانجەکانمان. بۆ پێشەوە بۆ دەولەت بوون پێشمان کەوە بارزانی.
صدرالدین هەرکی