لە هزری سەرۆك بارزانی، یەكریزی ویەكهەڵوێستی كورد وكوردستان گرنگە..
September 7, 2017
وتار و بیروڕا
كلیلی سەركەوتنی هەر گەل و نەتەوەیەك لە یەكدەنگی و رێك بوونی نێو ماڵی خۆیەتی ،چوەنكە دوژمنان بە دەیان ساڵە جگە لە بەكارهێنانی چەكی جۆراوجۆر ، چەكی ناكۆكیی و نەتەبایی لە دژی ریزەكانی كورد بەكاردێنن بۆ رێگریكردن لە یەكبوونیان.پرۆسەی سەربەخۆیی كوردستان كە ئێستا بە سەرپەرشتی سەرۆك مسعود بارزانی هەنگاو بۆ پێشەوە هەڵدەگرێت، گەوهەری سەركەوتنی ئەم پرۆسەیە لە هزری سەرۆك بارزانی، یەكڕیزی و یەكهەڵوێستی تەواوی خەڵكی كوردستان و سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستانە، ئەمەش لەو روانگەیەوە یەكڕیزی نێوان هێزە سیاسییەكان و یەكهەڵوێستی خەڵكی كوردستان، هێز و تینێكی زیاتر بە پرۆسەكە دەدات، بۆیە لە ئێستادا زۆر گرنگە ئەولەوییەت بدرێتە چارەسەركردنی گرفتە ناوخۆییەكان و دووبارە رێكخستنەوەی نێوماڵی كوردستان، هەروەها لەوانەیە لەلایەكەوە بەوجۆرە سەیری مامەڵەكردن لەگەڵ ئەم گرفتە ناوخۆییانە بكرێت و بڵێت دواخستنی چارەسەركردنی ئەم كێشەو گیروگرفتانە بۆ دوای سەرخستنی پرۆسەی سەربەخۆیی، بڵێن كارێكی ئاسان نییە، بەڵام ئەگەر بە دیوێكی دیكە سەیری ئەم پرۆسە گرنگە بكەین و ئەگەر هەموو لایەنە سیاسییەكان لە روانگەی بەرژەوەندیی باڵای نەتەوەیی و نیشتمانییەوە ئەم قۆناخە بخوێننەوە و بە هەستكردن بە بەرپرسیاریەتی لە بەرامبەر خەون و ویستی سەدان ساڵەی نەتەوەكەمان هەڵوێستی خۆیان دیاری بكەن، ئەوا لەوانەیە دواخستنی چارەسەری كێشە و گرفتە ناوخۆییەكان كارێكی ئاسان بێت، لەبەر ئەوەی ئەم پرۆسەیە چوارچێوەیەكە بۆ گێڕانەوەی مافە زەوتكراوەكانمان و دەستكراوەیی كوردستان لە چۆنیەتی داڕشتنی دەستوور و یاساكان، دیارە لە چوارچێوەی دەستوور و یاساكانیشدا بەشی زۆری كێشەو گرفتەكانمان چارەسەر دەبن، ئەم ئاراستەیە ئەوەمان پێدەڵێت، پێویستە بۆ ئەم قۆناخە تێڕوانین و بۆچوونی تەواوی هێزە سیاسییەكانی كوردستان لە گۆشەنیگای پرۆسەی سەربەخۆییەوە ئەم واقیعە بخوێنێتەوە، نەك لە گۆشەنیگای بەرژەوەندیی حزب، یان كەسێكی دیاركراوەوە بێت. پێویستە هەمووان بە هۆشیارییەوە هاوكێشەی ئێستا بخوێنینەوە و بەرپرسیارانە هاوكار و هاوبەش بین لە بناخەدانانی دەوڵەتی كوردستان و لادانی گرفت و ئاستەنگەكان. دەبێت هەمووان ئەو راستییەمان لەبەر چاو بێت و ئامانجمان ئەوە بێت ئەم پرۆسەی سەربەخۆیی كوردستانە دوانەكەوێت، لەبەر ئەوەی مەرج نییە بۆ چەند ساڵی دیكەش تێڕوانین و كەشوهەوای سیاسی ناوچەكە و تێڕوانینی دەوڵەتانی دیكە هەر بەم شێوازەی ئێستا بەرامبەر كوردستان بمێنێتەوە، بۆیە پرۆسەی رێكخستنەوەی نێوماڵی كوردستان هەنگاوی یەكەمە و فاكتەری سەرەكییە لەم پرۆسەیەدا. هەروەها لە چوارچێوەیەكی فراوانتردا بەشێكی دیكەی هەنگاوەكان دەبێت بەو ئاڕاستەیەی بن كە كەشوهەوایەكی لەبار بۆ هەوڵەكانی سەرۆك مسعود بارزانی درووست بكرێت، بۆ ئەمەش گرنگە تێكڕای حزبە سیاسییەكانی كوردستان بەگشتی و حزب و لایەنەكانی پارچەكانی دیكەی كوردستان، هاوكاربن و پشتگیری بكەن لەوەی كە بارودۆخی باشووری كوردستان لەبارە بۆ سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەت، بۆیە گرنگە بە گیانی بەرپرسیاریەتی كورد و كوردستانییانە لەسەر ئەم پرسە هەڵوێستی خۆیان دیاری بكەن و هاوكار و پشتیوانی ئەو دەرفەتە بن كە بۆ باشوور هاتۆتە ئاراوە، بۆیە حزب و لایەنەكانی پارچەكانی دیكەی كوردستانیش لە زۆر رووەوە دەتوانن هاوكاری ئەم پرۆسەیە بن و پرۆسەكە بە هی خۆیان بزانن.
خۆراگری میللەتی كورد لە ماوەی 26 ساڵی رابردوو لە هەمبەر كێشە وقەیرانەكانی ناوچەكە و عێراق و دواتر هاتنە ئارٍایی گۆرانكاریییەكانی رۆژهەڵاتی ناوین و شەرٍی داعش و هاتنی 2 میلیۆن ئاوارە و شەرٍی درٍندەترین دوژمنی مرۆڤایەتی و قەیرانی دارایی و برٍینی مووچە و بودجە و فشاری سیاسی و سایكۆلۆژی وڵاتانی دژی كورد ، ئاماژەیەكی بەهێزن بۆ هێزو پێگەی كورد و لە سەر ئاستی ناوچەكە و جیهان.هەرێمی كوردستان كه به‌كرده‌یی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆیه و جیهانیش وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی ئه‌مری واقیع مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات، پرۆسه‌ی ریفراندوم هێنده‌ی ئه‌نجامدانی رێوشوێنیكه بۆ ئه‌وه‌ی جیهان وه‌ك دیكۆمنتێك سه‌یری ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان بكات و رێز له ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان بگرێت، هێنده مه‌سه‌له‌كه گۆڕینی جوگرافیا، یان جیۆپۆلیتكی ناوچه‌كه، یان گۆڕینی بالانسی هێز نییه له‌نێوان ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه، یان ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كانی جیهاندا، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌و جوگرافیایه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردستانی له‌سه‌ر راده‌گه‌یه‌ندرێت، ئێستا به‌كرده‌یی گه‌لی كوردستان حوكمڕانی ده‌كات و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌یپارێزێت، هه‌م حوكمڕانییه‌كه‌ی كوردستان هۆكارێكه بۆ پاراستنی به‌هاكانی مرۆڤایه‌تی له لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی نێوان نه‌ته‌وه و ئایینه جیاوازه‌كانی جیهان، هه‌میش به‌رگری هێزی پێشمه‌رگه، پارێزگارییه له‌به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی هه‌موو مرۆڤایه‌تی كه تیرۆر و تیرۆریستان هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كات. هه‌ربۆیه جیهان هه‌م رێز له شێوازی حوكمڕانیی كوردستان ده‌گرێت، هه‌میش رێز له قاره‌مانی و ئیراده‌ی هێزی پێشمه‌رگه ده‌گرێت، بۆیه ریفراندۆم نه‌ك هه‌ر دژی هیچ هێز و ده‌وڵه‌تێك نابێت له جیهانی ئازاد و دیموكراتیدا، به‌ڵكو ده‌بێته پاڵپشتێك بۆ پاراستنی به‌ها به‌رزه‌كانی مرۆڤایه‌تی كه له‌دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستاندا..