پێشنیارێکی دووبارەم بۆ سەرۆک بارزانی

پێشنیارێکی دووبارەم بۆ سەرۆک بارزانی
بەڕێز جەنابی سەرۆک بارزانی.. لەگەڵ هاتنە پێشی گشتپرسی و دەستپێکی کۆڕ و کۆبوونەوە جەماوەریەکانت، پێشنیارم کرد بۆ ئەوەی بەرپرسانیش مێز و کورسیەکانیان جێبێڵن و بکەونە ناو جەماوەر کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ ساز بکە، ئێستا پێشنیارەکەم دووبارە دەکەمەوە و دەڵێم: تکایە کۆبوونەوەیەکیش لەگەڵ ئەوان ساز بکە و لەسەر گرنگی گشتپرسی و سەربەخۆیی کوردستان هەندێ بەرچاو روونیان بدەیە، چونکە بە دەردی بۆقی ناو بیر گرفتار بوون، بۆق کاتێ دەچێتە ناو بیرە ئاوێک، پێیوایە دنیا ئەوەندەیە کە لە دەمی بیرەکەوە لێی دیارە، بەڵام کاتێ دێتە دەرەوە دەبینێ دنیا زۆر فراوان و جەنجاڵە، ئەوانیش وا گیرۆدەی تەنیایی و ژوورەکانیان بوون پێیان وایە کوردایەتی تەنها لە ژوورەکانی ئەواندایە، بۆیە لە ژوورەکانیان بێنە دەرەوە و با بزانن کە کوردایەتی لە گشتپرسی و سەربەخۆیی کوردستان دایە، گشتپرسی و سەربەخۆیی کوردستانیش پێویستی بە ناو جەماوەرە.
Top