سەرۆك بارزانی، فریادره‌سی كوردستانه..
September 6, 2017
وتار و بیروڕا
بە خوێنی پیرۆزی زیاتر لە 1700 پێشمەرگە سنووری نەخشەی دەوڵەتی كوردستان كێشراوە و ریفراندۆم و دەنگدان بە بەڵێ بۆ سەربەخۆیی دەوڵەتی كوردستان و پاڵپشتی سەرۆك بارزانی بۆ بەدەستهێنانی مافی رەوای كورد و دەربازبوون لەو هەموو قەیرانە سیاسی و ئابوورییەی رووبەڕووی گەلی كوردی مەزڵوم بووە، رێزگرتنە لە خوێنی پێشمەرگە و شەهیدانی كوردستان. سەرۆك بارزانی زۆر سەركەوتووانە توانیوێتی مافی كورد لە جیهاندا بچەسپێنێت و وەك كارەكتەرێكی سیاسی كوردستانی و نێودەوڵەتی داكۆكی لە مافی نەتەوەكەی كردووە. ئەوەی ئەو ئەگەرە بەهێزتر دەكات بەوەی نەخشەی سایكس پیكۆ دوای سەدەیەك كۆتایی دێت، ئەو گرفت و كێشە ئاڵۆزانەیە كە لە ناو نەتەوە و پێكهاتەكانی ئیتنی لە ناوچەكەدا كەوتۆتەوە بە رادەیەك چەندین كۆمەڵكوژی دەرهەق بە گەلی كورد ئەنجامدراوە و سوننە و شیعەش لە ناكۆكییەكی وا سەختدان كە زەحمەتە جارێكی دیكە و بەم نزیكانە بتوانن پێكەوەبژین. سەرۆك بارزانی جێگای شانازی و بەختەوەری و هیوا و ئامانجی نەتەوەی كوردە، خەمخۆر و دڵسۆزی كوردایەتییە، خاوەن هەڵوێست و بە ویژدانە و درێغی لە راپەڕاندنی ئەركەكانی ناكات بۆ خزمەتی كورد، بۆیە پێویستە هەمیشە پاڵپشت و گوێڕایەڵی بارزانی بین و هاوكاری بیت لە نەهێشتنی كۆسپ و تەگەرەكان لە بەردەم قۆناغی جاڕدانی دەوڵەتی كوردی ئاسان و چارەسەر بكات و ناحەزانی ئەم بڕیارە شەرمەزار و دەمكوت بكات و مژدەی رۆژێكی نوێ بۆ گەلی كوردستان ئاشكرا بكات، دەبێ رێز لە بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكتر بگرین و سەنگەری پاراستنی كوردستان قایمتر بكەین و هەموومان ببین بە بەرگریكار و پاسەوانی ئاشتی و ئازادی و دیموكراتی بەرژەوەندییە باڵاكانی كورد، پێویستە گەلی كوردستان پاڵپشتی سەرۆك بارزانی بین بۆ سەرخستنی پرسی گەلەكەمان لەناوچەكەدا كە ئاسۆیەكی روون دەركەوتووە و سەرۆك بارزانی نزیك بۆتەوە لە راگەیاندنی دەوڵەتی كوردستان. سووربوونی سەرۆك بارزانی لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم و بەرەوپێشەوە بردنی پرۆسەی سەربەخۆیی بۆتە ئومێدێكی گەورە بۆ هەموو كوردستانییەكی نیشتمانپەروەر و لە لایەكی دیكەشەوە بۆتە جێگەی نیگەرانی بۆ ناحەزانی نەتەوەی كورد و خاكی كوردستان و ئەو لایەنانەشی كە بە دەهۆڵی دەوڵەتانی داگیركەری كوردستان هەڵدەپڕن.بۆیە تادێت گزنگی و هەڵاتنی رۆژی سەربەخۆیی كوردستان نزیك بۆتەوە ..
سەرۆك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ،ئه‌و كەسایەتییە كارێزمایەی كە بزافی سیاسی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان چاوییان له هه‌نگاوه‌كانیه‌تی ، ئه‌و سه‌رۆكه‌ی ڕه‌وایی پرسی نه‌ته‌وه‌یی كه سه‌ربه‌خۆ بوونه به پرۆسه‌ی ریفڕاندۆم گه‌یاندۆته ناوه‌نده بریاربه‌ده‌سته‌كانی دونیا ، سەرۆك بارزانی ، خاوه‌نی پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردستانه ، رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا – ئۆراسیاو و ئه‌تله‌نتیكی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه ، پێداگیری له‌سه‌ر گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌ی له هه‌موو بۆ نه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كاته‌وه، هه‌ر له كۆربه‌ندی داڤۆسی ٢٠١٦ وه تا داڤۆسی ده‌ریای مردووی ئوردن و كۆڕبه‌ندی سانپیته‌رسبڕۆگ له رۆژی مێژوویی ٧-٦-٢٠١٧وه‌و به‌ر له داعش و له دوای داعش‌یش دا ، بارزانی فریادره‌سی چاره‌سه‌ری پرسی كوردستانه‌به‌كێشه وئاسته‌نگه ئابووری و جیۆسیاسییه‌كانی ناوچه‌كه‌وه‌ش ، به ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی مێژووی سیاسی ناوچه‌كه له‌م چاره‌گه سه‌ده‌یه‌یی دوایدا سه‌لماندویه‌تی بێ ئه‌و چاره‌سه‌ری پرسه‌كان و ڕاگرتنی ته‌رازوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان لاسه‌نگ ده‌بێ و له غه‌فڵه‌تگیری گه‌وره‌كانیشدا ئه‌مریكا به پله یه‌ك ، رووسیا به پله دوو ، نه‌ك هه‌ر هاوكێشه‌ی ناوچه‌كه گرێ و گۆڵی تێده‌كه‌وێ وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌م دوا دواییه له سوریا وا گڵۆڵه‌كان ده‌كه‌ونته لێژی و ئه‌سه‌دیش رژتر ، و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیش به‌پێچه‌وانه‌ی خواستی كورد ئاوه‌ژوو ده‌بنه‌وه ، به‌شێوه‌یێ دژی خواست وقوربانییه‌كاننله ڕۆژئاوا خه‌ریكه رژێمی ئه‌سه‌د له ناوچه كوردستانییه‌كانی ئه‌وێ ده‌بن به دیفاكتۆ و كوردیش له ئاهه‌نگی مه‌ولووده‌كه به‌بێ شیرینی له هاوكێشه‌كه وه‌ده‌رده‌نرێ .
ئه‌و ، بارزانی پیاوه مه‌ترسییداره‌كه ، بۆ ئه‌وانه‌ی له خوڵقه‌وه هه‌ڵگری پرۆژی دژه نه‌ته‌وه‌ی كوردن ، نه‌ته‌وه ،به‌مانا و زاراوه سیاسیی و یاساییه‌كه‌یه‌وه ، له‌و ناوچه‌ی ته‌ژییه له‌جۆره تۆتالیتاریزمێك كه هیچ پێكهاته‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و تایفی له ناوچه‌كه‌دا یه‌كتریان قبوڵ نییه ، كوردیش وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی ژێر ده‌سته ی خۆیان سه‌یر ده‌كه‌ن یا به هاووڵاتی پله دوو . یا به پێكهاته‌ی خێل و په‌رته‌وازه‌ی ناو تایفه و ئاینزاكانی نێۆكۆمه‌ڵگای ئیسلامی و به ژێر به‌رداشی عه‌ره‌ب و فارس و توركی داده‌نێن .