ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆی لەنێوان بەڵێ و نەخێردا .....

ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆی لەنێوان بەڵێ و نەخێردا .....
ئەو گروپانەی لە ئێستادا پروپاگەندە دژی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆی دەکەن ، ئەوخاڵانەی هاوڵاتیانی پێ چەواشە و بەلارێدا دەبەن ، گرنگە بۆ هاوڵاتیان ڕوون بکرێتەوە و هاوڵاتیان دڵنیا بکرێتەوە کە ئەمەی باسی لێوە دەکرێت هیچ بنەمایەکی ڕاستی نیەوە ئەم ژەهر رشتن و چەواشەکاریە تەنها بەفیتی نەیارانی دۆزی کوردیە بۆ لەبار بردنی ئەم دەرفەتە زێرینە بۆ گەڵی کورد ڕەخساوە ....

ئەوەی تێبینی دەکرێت زۆرێک لە زۆنی سەوزوو نیلی لەژێر کاری گەری ئەوە تەوەژمە ڕاگەیاندنە بێ سەروبەری ئەم زۆنەن کە بەشەوڕۆژ دژی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆی کاردەکا و کوردستانی دوای ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆی بەشێوەک وێنادەکات ، کەهەموو کورد لە برسا دەمرێ و سنورەکان دادەخێرت و هێزی چەکداری دێتە سەرکورد بۆ سەرکوت کردنی ؟! بۆیە زۆر گرنگە بۆ هاوڵاتیانی کوردستان ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆی روون بکرێتەوە کەزۆرێک تائێستە لە پرسی گشتپرسی بۆ سەربەخۆی تێ نەگشتوە ، کەلە وشەی ڕیفراندۆم تێنەگەشتووە و نازانێت ڕیفراندۆم واتای چیە .....

سنورداخستنی ایران و توکیا کە هاوڵاتیانی پێ چەواشە دەکرێت ،، دەبێ ئێمە بپرسین ، ایران و تورکیا کاڵاکانیان لە بازاری هەرێم کوردستان ساغدەکەنەوە و سەرچاوەی بازرگانی و داهاتیانە ، یان کورد کاڵای دەنێرێتە ئەو دوو وڵاتە تابترسێین سەرچاوەی بازرگانیمان نەمێنێ و بازارێک نەبێت کاڵاکانمانی تێدا ساغ کەینەوە ؟
ایران لە ٦ مانگی ڕابردوودا ۲ ملیارو ٤٤۲ ملیۆن دۆلار ئاڵوگۆری بازرگانی بووە لەگەڵ هەرمی کوردستان و خۆراک و کاڵاکانی لە بازارەکانیدا ساغ کردۆتەوە ، سنوردادەخات ؟؟؟!!!
وەزیری دەرەوەی تورکیان لەڕاگەیاندنەکان لەسەر ئەم حاتە روونکردنەوەی دا کە هەرگیز بیرلەشتی واناکەنەوە بۆیە درێژەی پێ نادەم ...
لەبارەی هێزی چەکدارەوە ئەوە خەون و خەیاڵە جارێکی کە سەربازی عێراقی بتوانێت پێ بخاتە کوردستانەوە بۆ سەرکوت کردنی ،، ئەوسەردەمە بەسەر چووە تاکی کورد لەژێر پۆستالێ سەربازێکی عێراقی بناڵێنێت ، ئێستە لە کوردستاندا ۲٤ قونسڵ گەری و سەدان کۆمپانیای بیانی کاری تێدادەکەن ، کوردستان ئەندامی سەرەکی هاوپەیمانی وڵاتانی دژبەتیرۆرستانی داعشە ، گەر ئێمە لەناوخۆی خۆمان زوڵم لەیەکدی نەکەین و بەیەک دەست بڵێین بەڵێ بۆ سەربەخۆی ، سەردەمی زوڵ و زۆر بەسەر چووە و هیچ وڵاتێک ناتوانێت بەربەست بێت لە پێش سەربەخۆ بوونمان .
Top