گۆران و كۆمەڵ بەدەستی خۆیان نییە،ناتوانن
September 5, 2017
وتار و بیروڕا
جەختیش لەسەر؛ دواخستنی گشتپرسی بۆ کاتێکی گونجاو، دەکەنەوە کە لهڕێگەی پهرلهمانهوه بڕیار و یاسای بۆ دهربكرێت و ههڵبژاردنهكان لهكاتی یاسایی خۆیدا ئهنجام بدرێن.
لە راستیدا ئەوەی مەبەستی سەرەكییە ئەم دوو حیزبە ،دوا خستنی گشتپرسی هەرێمی كوردستانە ئەوەی كە بریاری چارەنووسسازی گەڵی كوردستانی پێ دەدرێت ئەویش سەربەخۆیی هەرێمی كوردستانە.
هەر چەندە كە ئەوە قەوانەی كۆنە كە بە بەردەوامی لێدەدەن چوون پێشتریش ئەو دوو حیزبە لە راگەیێندراوێكی پێنج خاڵیدا جەختیان لەوە كردبووەوە، پێویستە كاتی گشتپرسی لە 25-9-2017وە بۆ كاتێكی گونجاو دوابخرێ و هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانیش لە 1-11-2017 ئەنجامبدرێت و پەرلەمانی كوردستانیش بەبێ مەرج كارەكانی ئاسایی بكرێتەوە
هەرچەندە كە پارتی دیموكراتی كوردستان بە هەموو شێوەیەك ئامادەیی خۆی بۆ كاراكردنەوەی بێ مەرجی پارڵمان راگەیاندبوو و لەرۆژی 27/7/2017 لە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیدا بڕیار درابوو تاوەكو 10ی ئاب پەرلەمانی كوردستان كارا بكرێتەوە. رۆژی 30/7/2017 یش، ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم بە سەرپەرشتیی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ماوەی دوو هەفتەی بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان دیاری كرد.
هەموو ئەوانە ئەو هەوڵانەن كە لایەنە سیاسییەكان بەدەر لە گۆران و كۆمەڵ كاریان بۆ كارا كردنەوەی پارڵمان كردووە ئەو بیانۆیەی كە هەموو جارەك گۆران بە بەردەوامی باسی لێوە دەكرد بەڵام ئێستا كە هەموو لایەنەكان بە بێ مەرج ئامادەن گۆران ئامادە نییە پارڵمان كارا بكرێتەوە و تاوەكوو ئێستاش خۆیان ساخ نەكردۆتەوە كە ئایا بە دەنگدەرانیان بڵین دەنگ بە سەربەخۆیی كوردستان بدەن یان نە چوون هەردوو حیزبەكە بەڵێێنیان بە سەرووی خۆیانداوە كە ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان سەر نەگریت. ئەوەش ئەو خواستەی داگیر كەرانی كوردستانە.