ئاواتی سەربەخۆیبوون لە ناو دڵ و هزری هەر تاكێكی ئەم وڵاتەدایە..
September 5, 2017
وتار و بیروڕا
ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان كە بڕیاروایە لە بیست و پێنجی ئەیلوولی ئەمساڵ لە هەرێمی كوردستان و ناوچەی جێی ناكۆكییەكانی لەگەڵ حكوومەتی ناوەندی بەغدا بەرێوە بچێت ، هەنگاوێكی گرنگ بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان بتوانێـت شەرعیەت و رەوایەت بداتە ئەو ناوچانەی كە لەدەستی داعش پاك كردۆتەوە و ئێستا لە ژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستاندایە. ئەگەر ناوچە جێی ناكۆكییەكانی دەرەوەی سنووری ئیداری هەرێمی كوردستان لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئەیلوولی ئەمساڵ دەنگی بەڵی بەدەست بێنێت ئەوا دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان لەم ناوچانە یاسایی دەبێت.بەمەش حكوومەتی هەرێمی كوردستان كارتێكی بەهێزی لەبەدەستیدا دەبێت كە لەگەڵ بەغدا لە سەر پرسە هەڵواسراوەكان و پشكی داهات و دەسەڵات و دانپیانانی فەرمی سنوورەكانی هەرێمی كوردستان بە كەركووك ، شنگال و مەخموور و خانەقین بۆ سەر هەرێمی كوردسان بەكار بێنێت.هەروەها سەركەوتنی ریفراندوم تێروانینی پشتگیری جیهان لە ئابووری هەرێمی كوردستان زیاد دەكات كە تا دوو هەزار و چواردە بۆژانەوەی بەخۆیەوە بینیبوو بەمەش دوای سێ ساڵ لە شەڕ و پێكدادانی پێشمەرگە لە دژی داعش ، هەرێمی كوردستان سنوورێكی بەرفراوانی ئازاد كردووە كە تەنانەت شاری دەوڵەمەند بەنەوتی كەركووكیش ئێستا لە ژێر هەژمۆن و كۆنتروڵی كورددایە.بەم شێوەیە ، كوردستانی داهاتوو وڵاتێكی بەهێز و دەوڵەمەند دەبێت.
سەرۆك مسعود بارزانی ، هەڵگری ئەو ئەمانەتە مێژوویی و شۆرشانەیە كە لە پێناو گەیشتن بە سەربەخۆیی و رزگاركردنی خاكی پیرۆزی كوردستان لە چەنگ داگیركەران تێكۆشان و گەیشتە قۆناغی چارەنووسسازی ئەمرۆمان . هەر بۆیە 25ی ئەیلولی 2017 وەك رۆژی ئەنجام دانی ریفراندۆم لەكوردستان وناوچە كوردستانیەكانی ئیدارەی هەرێم دیاری كرد بۆیەش هەوڵدان بۆسەرخستنی پرسی ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئەركێكی نەتەوەی و ئاسایی و یاسایی هەموولایەكە تالە پێناو سەر خستنی دا هاوكار بین بەتایبەتی لەقۆناغێكی وەك ئێستادا كە زەمینە لەبارە گەورەترین ووڵاتانی زلهێزی دونیا پشتیوانیمان دەكەن و هەنگاوە دبلۆماسیەكانی سەركردە سیاسیەكانی كورد پێشڤە چونێكی گەورەیان بەخۆە بینیوە وەخەڵكی كوردستان ساڵانێكە چاوەڕوانی ئەم كاتەیە بۆ ئەوەی لەرێگای دەنگی خۆی هەنگاو بەرەو دەوڵەت بوون بهاوێژی كە ئەمەش تەواو كەری خەباتی شاخ وقوربانی دانی گەلەكەمانە چونكە گەرتا دوێنێ لە خەباتی شاخ وشۆرشگێریدا رۆلەكانی كورد بە چەك و خوێن پارێزگاریان لەبوونی كورد دەكرد ئەوا ئەمرۆبەشێوازی مەدەنیانە لەرێگای دەنگ دان و راپرسی یەوە چارەنووسی خۆمان و نەخشەو سنوری كوردستان دیاری دەكەین بەمەش دیارترین ئامانج و مەبەستی شۆرشەكانی كورد دینەدی كە سەربەخۆی كوردستانە , لێرەوە دەگینە ئەوراستیەی كە پێویستە هەموولایەك و چین و توێژەكان لە ئاست هەستیاری قۆناغەدا بین وكار بكەین بۆ هێنانە دی ئامانجە گەورەكەی گەلی كوردستان وەدوانەكەون لەكاروانی سەربەخۆی كوردستان چونكە هیچ لەمپەرو گرفتێك ئیدی ناتوانێ بەربەست لەبەدەم كاروانی سەربەخۆیی كوردستان دروست بكات چونكە بەپێی دەرئەنجامی راپرسێكی نافەرمی دا 98% ی كوردستان لەگەڵ سەربەخۆی كوردستانن وە هەر كەمترخەمی وسازش و سارد بوونەوەیەك لایەنەكان دەخاتە بەردەم خەتاباری مێژوو كەسەرئەنجام زەرەرمەند بوون و ناویان لە لاپەڕە رەشەكانی مێژووكورد تۆمار دەكرێت كەهیچ كات مێژووش رەحمی بەكەس نەكردوە بۆیەش بالە ئیستادا هەمووان كاربكەین لەپێناو سەرخستنی ئەم پرسە چارەنووسازیەولە 25 ی ئەیلول بەیەك دەنگ بە بەڵێ بدەین .دەبێت بە هەموو توانایەكەوە پشتیوانیی سەرۆك بارزانی بین لە گەیاندنی ئەو كەشتییە بۆ كەناری دڵنیاییی.