بارزانی بە دوای هۆكارێكدا دەگەڕێت بۆ پەشیمان بوونەوە لە ریفراندۆم
September 4, 2017
وتار و بیروڕا
رۆژنامەی " habar turk "چاوپێكەوتنەكی لە گەڵ زاڵمای خەلیلزادە پێكهێناوە و ئەو چاوپێكەوتنەش لە 2ی ئەیلولی 2017 لە ماڵپەرەكەیان دانراوە باس لە زۆر شت دەكات لەوانەش چۆنیەتی دەست بە كار بوونی زاڵمای وەكوو باڵوێز لە ئەفغانستان و بەغدا هەروەها چەند بەشێكی چاوپێكەوتنەكە كە باسی كوردستان و گشت پرسیەكەی دەكات كە لە خوارەوە باسی لێوەدەكەین:هەرشەندە ئەوە هەموو چاو پیچكەوتنەكە نییە بەڵكوو تەنیا ئەو بابەتانە وەرگێردراون كە پەیوەندییان بە هەرێمی كوردستان و گشتپرسی سەربەخۆیی بۆ هەرێمی كوردستانەوە هەیە:
-گەورەترین دڵەراوكێی توركیا دروستبوونی پێكهاتەیەكی كوردی لە تەك سنورەكانی سوریاو عێراق و راپرسی لە هەولێر بۆ مەبەستی سەربەخۆیی لە بەرنامەدایە ،لە سوریا چەند هەرێمەك هەن ئایا ئەوە نیگەرانتان ناكات؟
لە پەیوەندی لە نێوان توركیا و كوردەكانی عێراق شۆرەشەك بەرپا كراوە،سەردەمایەك بە هیچ شێوەیەك توركیا رازی بە دروستبوونی دامەزراوەیەكی كوردی نەبوو و لە بارەی گشتپرسیش هەموو دەزانن كە مەبەستی كوردەكان سەربەخۆییە،هەلێر و بەغدا لە ووتو وێژدان پرسیارەك هەیە ئەگەر هاتوو هیچ رێككەوتنەك نەكرێت گشتپرسییەكە ئەنجام دەدرێت بارزانی ووتی گشتپرسی لە 25ــیئەیلول ئەنجام دەدرێت.
-توركیا شیكردەوە كە :ئێمە پشتگیری لە گشتپرسی ناكەین" سەرەرای ئەوەش ووتی ئەگەر بێت و سەربەخۆیی رابگەینرێت بە هیچ شێوەیەك سنورەكانمان داناخەین،ئایا ئانكارا بۆ كوردستانەكی سەربەخۆ ئامادەیە؟
ئەگەر گشت پرسی ئەنجام بدرێت ئەوە بەو مانایە نییە كە رۆژی دواتر سەربەخۆیی رادەگەینرێت.ووتوێژەكان لە سەر چۆنیەتی راگەیاندنی سەربەخۆیش ئەنجام دەدرێن و باشترین بژاردە بۆ بەغدا و هەوڵێر ئەوەیە كە بە رێككەوتنەك بگەن.
"توركیا بە كار هێنانی هێز دژ بە كڵتور لە راستیدا قەبوڵ ناكات"
-لە كتێبی خۆتان بە ناو نیشانی "سەفیر"نوسیوتانە كە بارزانی پێش هێرشكردن بۆ سەر عێراق ئامادەی شەر كردن لە گەڵ توركیا بوو،لە بەر ئەوەی كە توركیا لەو كاتەدا دژی دامەزراوەی كوردی لە ناوچەكە بوو،ئەگەر بێت و كوردكان بریار لە سەر سەربەخۆیی بدەن ،ئەوكاتە چاوەروانی چ پەرچە كردارەك لە بەرانبەر توركیادا دەبن؟
پێشی هەموو شتەك بە نیازم باس لە پێش كاتی داگیر كردن قسە بكەم دوو بابەت بونیان هەبوو.ئایا كەسەك ناوچەكەی خۆی بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە خزمەت توركیاو ئەمریكاو هاوپەیمانەكانی دانابیت پارڵمانەكەی ئێوە لە هوڵی سزادانان یان بیت لە لایەكی ترەوە توركیا هەوڵی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن دژی عێراق تاوتوی بكات لەو كاتەدا لە هەوڵی ئەوەدابووم كە پێش بە شەڕی توركیا و كوردەكان بگرم بە خۆشحالییەوە ئەوە رووی نەدا ئەگەر من وەبیر خۆم بهینمەوە چاوەروانی شەرم نەدەكرد،ئانكاراوەكوو واشنتتۆن ووتی:"راپرسی باشترە لەوەی كە ئێستا هەیە"لە گەڵ ئەوەشدا باوەر ناكەم كەس لە هێز دژ بە كوردەكان سوود وەربكریت.
-ئایا كوردستانی سەربەخۆ لە جوگرافیایەكی ئاوا ئاڵۆزدا بوونی هەیە؟توركیا لە لایەك،ئێران لە لایەك؟
زۆر گرینگە كە پەیوەندییەكی باشیان لە گەڵ توركیا و عێراقدا هەبیت لە بەر ئەوەش گرینگە كە پەیوەندیی لە گەلچ بەغدا دەبیتە هۆكاری ئەوەی كە هەموو هەست بە ئاسودەییی بكەن ،تەنانەت ئەگەر بێت و راپرسیش ئەنجامبدرێت دوبارە بارزانی لە گەڵ بەغدا دەكەویتە دانوساندنەوە.
ئەوە هەموو ئەو بابەتە بوو كە زاڵمای خەلیل زاد، باڵیۆزی پێشووتری ئەمریكا لە عێراق لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ڕۆژنامەیەكی توركی " habar turk "ئەنجامیدابوو بەس نازانم لە كوێی ئەو بابەتە هاتووە كە زاڵمای خەلیازاد باسی لەوە كردبیت كە:" بارزانی بە دوای هۆكارێكدا دەگەڕێت بۆ پەشیمان بوونەوە لە ریفراندۆم " هەر شەندە كە ئەوە جاری یەكەم نییە ئەو كەناڵە بییەوێت چەواشەكاری بۆ مەبەستەكی دیاریكراو بكات لەو چاو پێكەوتنەدا نەتەنیا بابەتە گرینگ و هەستیارەكان باسیان لێوەنەكراوە وەكوو ئەوەی كە بارزانی ویستی بەرەنگاری توركیا ببیتەوە لە هەر دەستدرێژییەك بۆ سەر خاكی توركیا بەڵكو هەستاوە بە زیاد كردن وشێواندنی چاوپێكەوتنەكە
هەرچەندەكە ئەو دروشمی راستگۆیی هەڵگرتووە بەڵام نەوەك هیچ جۆرە راستگۆییەكی لێ بەدی ناكرێت تەنانەت بێ لایەنیش نییە