بایەخی گەنج لە گۆڕانکاری کۆمەلگادا.

بایەخی گەنج لە گۆڕانکاری کۆمەلگادا.
گەنج لەهەموو کۆمەلگایەک داینەمۆی گۆڕانکاریەکانە چ لە بواری پێشکەوتنی کۆمەلگا چ لە بەهێز کردنی ولات، بۆیە دەبێت وەلات گرینگی بە فکری رۆشەنبیری گەنج بدرێت لە هەموو کایەکانی ولات دا پشت گوێ گەنج کارەسات دروست دەکات.
ئەگەر بێن سەیری مێژوو کۆمەلگاکانی خۆمان و هەموو جیهان بکەین،کەلە هەموو کاتێک دا گەنج داینەمۆ گۆڕانکاریەکان بووە،بەلام دەبێت جیاوازی یانە لەبیرنەکەین کە لە کۆمەلگا کاندا هەیە.
گەنجانی رۆژئاوایی دەست پێش خەری هەموو کۆڕانکاریەکانن بەمانای جوانت کرد و بەرەو پێش بردنی کۆمەلگای خۆیان هەنگاو دەنێن،لەکاری سیاسی دا هەمیشە بە یەکتر قەبولکرن هەمانگی بۆ بەرەو پێش بردنی کۆمەلگای بیردەکەنەوە،بەلام لە رۆژ هەلاتی ناوەراست دا بەگشتی سەیری بکەین گەنج پەراوێز خراو بێ ماف خۆی دەبینێت، لەوی بە هاوشێوەی بیرکردنەوەی جوانکاریەکانی و بیری بەرەو پێش بردنی کۆمەلگای خۆیدا، هەردەم لە رۆژهەلاتی ناوەراست دا ئیرهابی فکری زالە بەسەر گەنجان لێرەدا، بەهاری عەرەبی جوانترین نموونەیە بۆ تێگەیشتن لەم دۆخەدا چونکە گەنج لیرە دا یەکتر قەبولکرنی بەرامبەر بەزەحمەت دەبینیت بۆیەش هەردەم لە هەر شۆرەشێک یاخود گۆڕانگاریەک ئامانج بە یەکتر سرینەوە بەرامبەر دەست پێدەکات،بۆیەش هەمیشه لەکۆمەلگا کانی رۆژ هەلاتدا کاتێک بیر لەگۆڕانکاری دەکرێت.ناتوانین بێ ئاژاوە هیچ بکەین چونکە زالبوونی فکری یەکتر قەبول نەکرد زالە بۆ ئەوەی کۆمەلگا پێش بکەوێت دەبێت زیاتر گرینگی بە گەنج بدرێت بۆ ئەوەی هەمیشە بۆ هەموو ساتێک و گۆڕانکاریەک بکرێت ،ئاسایشی کۆمەلایەتی و رامیاری بپارێزین.
Top