بۆ سەربەخۆیی كوردستان، پێوستمان بە مۆڵەتپێدانی " عێراق ،ئێران وتوركیا "نییە

بۆ سەربەخۆیی كوردستان، پێوستمان بە مۆڵەتپێدانی
ھیچ وڵات و لایەنێک ناتوانێت رێ لە بڕیار و ئیرادە و خواستی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان بگرێت کە گەلی کوردوو پێکھاتەکانی تری کوردستان چەندەھا ساڵە خەباتیان بۆ کردووەو و قوربانی زۆریان لە پێناو داوە...نەتەوەیی كورد خاكی سەد ساڵە داگیركراوە و تووشی دەیان كارەساتی دژە مرۆڤیی لە لایەن داگیركەرانی بۆتەوە و شتێكی شاراوەنییە كە ئەو دەوڵەتانەی كە لەئەنجامی رێككەوتنامەی "سایكس پیكو" بە بێ‌ گوێدان بە بەرژوەندییە نەتەوەیی و پێكهاتەكانیی ناوچەكە هاتنە دروستكردن و بە زۆر وایان لێكرا كە پێكەوە بژین و مككەچ كەن بۆ دەوڵەتیك كە بەهی خۆیان نازانن وەك هاووڵاتی سەیری ناكات و ئامادە نییە مافەكانی بدات . ئەو دەوڵەتە بەزۆر دروستكراوانە بە شێوەیەكی تەندروست لە دایك نەبوون، بۆیە تا ئێستاشی لەگەڵ دابێت ، تەژن لە كێشە و گرفتی نەتەوەی ،ئایینی و مەزهەبی .گشت پرسی پرەنسیبێكی دیموكراسیانەیەو كەمن ئەو دەولەتانەی لەگەڵ ئەو پرەنسیبە نەبن . لە دوای كۆتایی هاتنی شەرٍی دووەمی جیهانی نزیكەی 31 وڵات بە گشت پرسی بوونە دەوڵەت و سەربەخۆیی خۆیان راگەیاند .كەواتە بۆ پرسی سەربەخۆیی كوردستان پێوستە بەم ئەم دەست و ئەو دەست كردن ناكات .كاتی هاتووە و پێوستە ئەو دەرفەتە زێرینە لە دەست نەدرێت ، بۆسەربەخۆ بوون لە پرۆسەیەكی دیموكراسیدا ، مۆڵەت لە خەڵكی كوردستان و ناوچە بە زۆر دابرٍێنەراوەكانی كوردستانی دەكەین و پێوستە بەوە ناكات مۆڵەت لە بەغدا و تاران وئەنقەرە وەربگرین .كورد و كوردستانیانن كە دەزانن سەربەخۆ بوون بۆ گەڵێكی ستەمدیدە چ تام و چێژێكی هەیە ، بۆیە سەربەخۆیی مافێكی رەوایی خەڵكی كوردستانە و پاشگەز بوونەوە نییە و كەس ناتوانێت بە هەرٍەشە و پیلانگێری لەو ئامانجە گەورەیە ساردمان بكاتەوە .
جیهان بە متمانەوە دەروانێتە دۆزی كورد و بە هاوپەیمانی خۆی دەزانێت و بۆ زۆر لە پرسە گرنگە ناوچەیی و ستراتیژییەكان بۆ راوێژكردن دەگەرێتەوە لایی سەركردایەتی سیاسی كوردستان و شەخسی جەنابی سەرۆكی كوردستان هێژا مسعود بارزانی . بۆیە میللەتی كورد ئێستا لە بەردەم گۆڕانێكی زۆر گەورەدایە كە ئەركی هەموو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان قورستر دەكات، لە سەرووی ئەو ئەركە قورسانەش خۆئامادەكردن بۆ قۆناغی داهاتوو كە هاوتەریبە لەگەڵ داخوازی سەربەخۆیی. لێرەدا دەبێت بە حكومەت و پەرلەمان و هەموو لایەنە سیاسییەكانەوە هەوڵی ئەوە بدەن كە ئەرزییەتێك دروست بكەن بۆ بەدیهێنانی ئەو ئاواتە لەمێژینەیە، لەو هەنگاوە هەرە گرنگانەش مەسەلەی سەرۆكایەتی هەرێم و دووبارەكردنەوەی ئەو پرسە بە بەرنامەیەكی تۆكمەیە و هاوكات یەكلاكردنەوەی پرسی دەستوورە، ئەوانە هەمووی بە لایەك، خەمخۆری بۆ ڕیفراندۆم بە لایەكی تر، كە دەبێتە بناخەیەكی گرنگ بۆ پڕۆسەی ڕاپرسی لە كوردستان و دانانی نەخشەڕێگەی داهاتوو بۆ جێبەجێكردنی ماددەی 140 و یەكگرتنی گوتاری كوردی، كە قورسایی كورد لە ئاستی نێودەوڵەتی زۆر سەنگینتر دەكات.سەرۆك مسعود بارزانی لەم ماوەیەدا هەوڵەكانی زۆر چڕتر كردووەتەوە بۆ قووڵكردنەوەی پێوەندی لەگەڵ وڵاتان و ئەو هەوڵە دیپلۆماسییانەش بووە بە مایەی سڕینەوەی نائومێدی بۆ تاكی كورد. دیارە شەڕی تیرۆر و تیرۆریستان و بانگەشەی ڕاستگۆیانەی كورد بۆ بنبڕكردنی تیرۆر لە جیهان، بووە مایەی ئەوەی كە هەموو وڵاتان لە دەوری كورد كۆببنەوە، بە كردەوەش بۆ بنبڕكردنی تیرۆر هاوكاری هێزی پێشمەرگە بكەن. بۆیە زۆر زیاتر لە جاران و وڵاتە دەسەڵاتدارەكان بە ئاشكرا و بێ پەردە و راشكاوانەتر پشتیوانی لە مەسەلەی سەربەخۆبوونی كورد دەكەن. چونكە دەركەوت كە كورد سەرقافڵەیە بۆ ریشەكێشكردنی تیرۆریستانی داعش، كە بووەتە زەنگێكی خەتەرناك لە هەموو دنیا، كوردیش ئەو شەرەفەی پێبڕاوە ئەمڕۆ سەركردایەتی ئەو هەنگاوە بكات كە لە جیاتی دنیا وەهمی داعش لە جیهاندا پووچەڵ بكاتەوە.

پێوستە كورد چیتر بێ‌ دەوڵەتی و ژێر دەستی و لەتبوون قبوڵ نەكات ،چونكە شەرمەزارییە ئیتر یاریچەی دەستی ئەم وڵات و ئەو وڵاتی داگیركەر بین و هەر جارە و بە شێواز و پیلانێك بچەوسێنرێنەوە .پێویستە ئێمە خەڵكی كوردستان با بڕوا و متمانەیی‮ ‬خۆمان بەسەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬ببەخشین لەپێناو داهێنانی‮ ‬سیاسەتێكی‮ ‬ هاوچەرخ و هاوسەنگ لەسەر ئاستی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬كوردستان و جیهان،‮ ‬كە لەگەڵ بارودۆخەكان ئێستای‮ ‬دەڤەرەكە بگونجێ،‮ ‬پێویستە ئێمە هەموومان لەسەر پرسی‮ ‬چارەنووسساز و دوارۆژی‮ ‬خۆمان كۆك بین و بەهەناسەی‮ ‬بەرتەسكی‮ ‬حزبایەتی‮ ‬و بەرژەوەندی‮ ‬شەخسی‮ ‬مامەڵەی‮ ‬لەگەڵ نەكەین‮. ‬كۆسپ و تەگەرەی‮ ‬لاوەكی‮ ‬و بەرژەوەنداری‮ ‬كەسی‮ ‬نەخەینە رێی‮ ‬سەروك و حكومەتی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬لە ماوەیەكی‮ ‬دیاریكراو و نەخشەیەكی‮ ‬دارێژراو بگەینە كەناری‮ ‬ئامانجە نەتەوەیی‮ ‬و نیشتیمانییەكانمان‮. ‬هەروەها پێویستە هەموومان هەر لە ماڵی‮ ‬خۆمانەوە و لە نێو دۆست و هەڤاڵانمان و تەنانە رەوەندی‮ ‬كورد لە دەرەوەی‮ ‬وڵاتیش،‮ ‬ئاگادار بكەین لە زەرووریەتی‮ ‬پاڵپشتی‮ ‬و هەماهەنگی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬كوردستان بكیەن و تەواوی‮ ‬خەڵك و جیهان ئاشنابكەین بە خەبات و دۆزی‮ ‬كورد كە چەندین ساڵە خەبات لە پێناویدا دەكرێ و بە هەزارەها شەهید گیانی‮ ‬خۆیان كردە قوربانی‮ ‬ئەم رۆژە‮. ‬لەسەر ئاستی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬ولاتیشدا،‮ ‬ئاشت بوونەوەی‮ ‬پارت و لایەنەسیاسییەكان لە سەرانسەری‮ ‬كوردستان‮ ‬یەكێك لە ئاواتە هەرە بەرزەكانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان كە لە ژێر سێبەری‮ ‬ئاڵای‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬و ئاشتی‮ ‬و ئازادی‮ ‬و سەرفرازی‮ ‬كۆیان ببنەوە،‮ ‬بە پێچەوانەوە هەر‮ ‬یەكێك‮ (‬هەرلایەنێك‮) ‬ببێتە هۆكاری‮ ‬تەنگژە و نانەوەی‮ ‬ئاستەنگ و لەمپەر بەرامبەر‮ ‬یەكریزی‮ ‬ناوماڵی‮ ‬كورد و بەلارێدا بردنی‮ ‬پڕسەی‮ ‬ریفراندۆم،‮ ‬پێویستە بە ئاشكرا پەنجەی‮ ‬بۆ درێژ بكرێ و بكەوێتە بەر سزا و تانەی‮ ‬گەل‮. ‬پێشڕەوەی‮ ‬كردنی‮ ‬گشت لایەنە سیاسیەكانی‮ ‬كوردستان و بەشداریكردنیان لە بەڕێوەبردنی‮ ‬كاروباری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بێ جیاوازی‮ ‬لە هەموو ئاست و‮ ‬ڕوویەكەوە دەبێتە مایەی‮ ‬شانازی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان.
Top