لێیان گەرێن ،ئەوانە فرچكیان لە جاشایەتی كەوتووە
September 2, 2017
وتار و بیروڕا
ئەوە نەبوو كە هەر دوێنێ عادڵ موراد لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕۆژنامەی عێراقیی "الصباح الجدید"دا ڕایگەیاند: ڕیفراندۆمی سەربەخۆییی هەرێمی كوردستان بە ئامانجی فەراهەم كردنی بەستێنێك بۆ كۆتایی هێنان بە تەنگەژە سیاسییەكان و پێكهێنانی یەكڕیزیی نێو ماڵی كورد پێش بەڕێوەبردنی ئەو ڕیفراندۆمە پێویستە دوو ساڵ دوا بخرێت ئەوە دیارە كە زۆر بە پەرۆشی هاوبیرەكانی لە بەغایە ئەو هاوبیرانەی كە بە فەر مانی ئەو و هاوسەرەكەی شانازی بلەی موچە و بودجەی پێشمەرگەیان برَی.
ناو براو لە پەڵە قاژەكانی دژی سەربەخۆیی بەردەوامی بە دژایەتییەكەی خۆیی بە سەربەخۆیی دەدات و دەڵێت: هەر شتێك بە پشت بەستن بە زۆر دەستەبەر ببێت ناتوانێت لە بەرانبەر هەڕەشەكانەوە دەوام بهێنێت بۆیەش هەلقۆستنەوە لە لاوازیی دەوڵەتی عێراق بۆ ڕاگەیاندنی سەربەخۆییی كوردستانیش داپەڕێكی نەشیاوە چوونكە چارەی خۆنووسین مافی خەڵكی كوردستانە و كەس ناتوانێت لەسەر ئەو مافە منەتیان سەر بمێنێت هەر بۆیەش كوردەكان دەبێ ئەو مافەی خۆیان لە ڕێگای گفتوگۆی ئاشتەواییانە لەگەڵ بەغدا و لە چوارچێوەی دەستووری عێراقیدا داوا بكەن.
عادل موراد باس لە كام دەستور دەكات ئەو دەستورەی كە 55 برَگەو بابەتی سەرەكی پێشەڵ كراوە،ئەو دەستورەی كە بە ئاشكرا برگەی 140ی دەستوری كە تەنیا بۆ دوو ساڵ مۆڵەتی جێبەجێ كردنی درابوو بەڵام هاوپەیمانەكانی لە دەوڵەتی یاسا بە ئاشكرا لە سەر شاشەی تیڤییەكان دان یان بەوە ناوە كە رێگر بوونە لە جێبەجێ كردنی،عادڵ موراد باس لە كام گفتگۆی ئاشتیانە دەكات ئەوە جاری هەزارو چەندەمە كە شاندەكانی هەرێم سەردانی بەغدا دەكەن ؟
بەڵام هیچ یەك لەوانە جێگەی سەرسورمان نین چوون ئەوانە فرچك یان بە جاشایەتییەوە گرتووە و ناتوانن لێی قوتار ببن هەر بۆیەش مانەوە لە چوارچێوەی عێراقی شیعی بە باشتر دەزانن.