ریفراندۆم هەنگاو و مافێكی یاساییە بۆ بنیادنانی دەوڵەتێكی سەربەخۆ ..

ریفراندۆم هەنگاو و مافێكی یاساییە بۆ بنیادنانی دەوڵەتێكی سەربەخۆ ..
ریفراندۆمی سەربەخۆیی جگە لەوەی مافێكی هەموو گەلانی خاوەن شوناس و خاك و نیشتیمانە لە هەمانكاتیشدا پرسێكی چارەنووسسازە كە ساڵانێكی زۆرە كورد چاوەڕوانی دەكات.» هەر لەوبارەیەوە بەمجۆرە رای خۆی دەردەبڕێت: ئەوەی گرنگە ئەوەیە كە كاتێك سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەڕێز مسعود بارزانی لەپەیامێكی مێژووییدا ئەم هەنگاوەی راگەیاند، سەرجەم چین و توێژەكان بەگشت رەنگ و دەنگە جیاوازەكان و بە هەموو نەتەوە و ئایینە جیاوازەكانی هەرێمەوە پشتگیری ریفراندۆمیان كرد، چونكە هەمووان گەیشتوونەتە ئەو راستییەی كە جیابوونەوە لەعێراق باشترین رێگەیە بۆ بنیادنانی دەوڵەتێكی ئارام و خۆشگوزەران لەناوچەكەدا، وەك دەوترێت عێراق دەوڵەتێكە تەنیا بە روخسار ماوەو سەرجەم دامودەزگاكانی لەبەریەك هەڵوەشاوە، هەم لە رووی یاسایی و هەم لە رووی ئەمنی و سەربازی، لە رووی ئابووریشەوە هەرەسی هێناوە، مەزهەبگەرایی بووەتە ئەولەوییەت و بەهەموو شێوەیەكیش مافەكانی كورد و دەستووری نوێی عێراقیش پێشێل كراوە.ریفراندۆم ئامرازێكی ستراتیژی و گرنگییەكی زۆری بۆ ئێستاو نەوەكانی ئایندەمان هەیەو پرسێكی چارەنووسسازەو كاریگەرییەكی زۆر گەورەی لەسەر شوناسی نەتەوەییمان دەبێت،ریفراندۆمی سەربەخۆیی دەمانكات بە خاوەن دەوڵەت و چیدی پەلاماردانی كورد وەك كێشەی ناوخۆیی عێراق سەیر ناكرێت و دەیان وڵاتی گەورەی جیهان پشتیوانیمان دەكەن و پێشێلكردنی سنوورمان لە هیچ هێز و دەوڵەتێك قبووڵ ناكەن.
Top