سیاسەتی حكومەتی هەرێم لە پێناو سەربەخۆیی ئابوری

سیاسەتی حكومەتی هەرێم لە پێناو سەربەخۆیی ئابوری
دوا بەدوای ئەوەی كە حكومەتی ناوەندی هەستا بە برینی بودجەوموچەی هەرێمی كوردستان لە هەمان كاتیشدا بۆ گوشار خستنە سەر حكومەتی هەرێم بۆ ئەوەی واز لە بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی نەوت بهێنیت ئیڵتزامی بە هەناردنی شایستەداراییەكانی كۆمپانیاكانی بەرهەم هێنەری نەوت نەكرد و بەو شێوەیە ش لە هەوڵی جدی دابوو بۆ ئەوەی بەربەستی زیاتر لە هەمبەر هناردە كردنی نەوتی هەرێم دروست بكات ئەوەش خۆی لە زۆر شێوازی تر دەبینییەوە تەنانەت بە تۆمار كردنی سكاڵا لە سەر ئەو كۆمپانیا نەوتییانەی كە نەوتی كوردستان هەناردەی دەرەوە دەكەن و یان بە پەیوەندی دیپڵۆماسی لە گەڵ ئەو ووڵاتانەی كە كۆمپانیاكانی لێهاتوون.
لە گەڵ هەموو ئەوانەش هەر چەندە كێشەیەكی زۆریان بۆ حكومەتی هەرێم دروست كرد سەرەرای ئەوەی كە نرخی نەوت و گاز لە بازاری جیهانی داتەپینەكی سەرسورهێنەری بە خۆوە بینی بەڵام حكومەتی هەرێم لە بەرانبەر هەناردەكردنی نەوت بەردەوام بوو هەرچەندە كێشەیەكی زۆر لە نێوان حكومەتی هەرێم و كۆمپانیاكان دروست بوو بەڵام بەردەوامبوون لەو سیاسەتە بووە هۆكاری ئەوەی كە كێشەكان بەرەبەرە بەرەو چارەسەر بوون بچن بۆنمونە حكومەتی هەرێمی كوردستان
، رێككەوتنێكی لەگەڵ هەردوو كۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی و گەنەل ئێنێرجی توركی كردووە، كە بەپێی رێككەوتنەكە ئەو دوو كۆمپانیایە لەبەرامبەر زیادكردنی قازانجی پشكەكانیان، لە قەرزەكانیان لەسەر هەرێمی كوردستان خۆشدەبن،
حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەرامبەر لێخۆشبوونی لە قەرزەكانی، %20ی پشكەكانی لە كێڵگەی تاوكێ بە دی ئێن ئۆی نەرویجی دەداتهاوكات %4.5ی پشكەكانی لەهەمان كێڵگە لە بەرامبەر لێخۆشبوونی لە قەرزەكانی، بە كۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی دەدات ئەو رێككەوتنە لە 1ی ئابی 2017ەوە تاوەكو پێنج ساڵی دیكە، واتە تاوەكو 31ی تەمموزی 2022 كاری پێدەكرێت
كۆمپانیاكانی (دانا گاز، هیلال پترۆلیۆمی نێودەوڵەتی، پێڕل پترۆلیۆم) كە بە یەكەوە بە (كۆنسۆرتیۆم) ناویان دێت لە ڕۆژی 4 ی نیسانی ساڵی 2007 (حكوومەتی هەرێمی كوردستان) و كۆنسۆرتیۆمی كۆمپانیاكان بەیەكەوە ڕێككەوتنێكی بەراییان ئیمزا كرد لەسەر وەبەرهێنان لە هەردوو كێڵگەی (كۆڕمۆڕ و چەمچەماڵ)، بەڵام دواتر لەسەر چەند بابەتێكی دیاریكراوی ئەو ڕێككەوتنامەیە ناكۆكی سەری هەڵدا و ڕۆژی 21 ی تشرینی یەكەمی ساڵی 2013 ئەو ناكۆكیانە ئاڕاستەی ناوبژیوانیی نێودەوڵەتی كرا لە چوارچێوەی ڕێساكانی (دادگای لەندەن بۆ ناوبژیوانیی نێودەوڵەتی) و بە كەیسی ژمارە 132527 تۆمار كرا بۆ بڕیاردان لەسەر ئەو ناكۆكیانه لە‌ لایەن چەند داوەرێكی ناوبژیوانییەوە لە لەندەن.
لایەنەكان(كۆنسۆرتیۆم وحكوومەتی هەرێمی كوردستان) لەسەر یەكلاكردنەوەی سەرجەم ناكۆكییەكانی نێوانیان بە شێوەیەكی دۆستانە لە ڕێگای كۆتایهێنان بە ناوبژیوانیی نێوانیان و هەر پرۆسەیەكی تری پەیوەندیدار بە دادگاوە ڕێككەوتن ، هەرەوها كۆتاییان بە هەموو داوا هەڵپەسێراوەكانی نێوانیشیان هێنا، لەوانەش داوای قەرەبووكردنەوەی ئەو زیانانەی لە لایەن كۆنسۆرتیۆمەوە كراوە لە بەرامبەر حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە لایەكی ترەوە ،لایەنەكان لەسەر دانانی میكانیزمێك بۆ دانەوەی بڕی ( 2 دوو ملیار و 239 دوو سەد و سی و نۆ ملیۆن دۆلار) كە تا ئێستا لە لایەن دادوەرانی ناوبژیوانییەوە بڕیاری لەسەر دراوە، ڕێككەوتن.
سەرەڕای ئەمەش لایەنەكان ڕێككەوتن لەسەر دەستكردنی خێرا بە گەشەپێدانی زیاتری دەرفەتەكانی هاتوو لە ڕێككەوتنی ساڵی 2007 لە بەرژەوەندیی هاوبەشی لایەنەكان، سەرەڕای بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستان و تەواوی عێراق
هەر چەندە كە لێخۆشبوونی شایستەداراییەكان و كشاندنەوەی هەموو ئەو داوایانەی كە لایەنەكان لە بەرانبەر یەكتریان هەبووە لە كاتی ئێستادا دەتوانیت چارەسەری كێشەی برینی بودجە بكات لە هەمان كاتدا دڵنیاییەكی زیاتر دەدات بەو كۆمپانییایانەی كە لە بواری بەرهەمهێنان و هناردە كردنی نەوت و گاز كاری وەبەرهێنان دەكەن، بە تایبەتی ئیڵتزامی حكومەتی هەرێم بە بریارەكانی دادگای تەحكیمی لەندەن رێخۆشكەر دەبیت لە هەمبەر كۆمپانیاكانی نێودەوڵەتی و جۆرەك لە دڵنیاییان پێ‌دەدات بەوەی كە ئەگەر كێشەیەكیش لە نێوانیان روو بدات حكومەتی هەرێمی كوردستان لایەنی پابەند بە گرێبەستەكان و بریارەیاساییەكان دەبیت، ئەوش سیاسەتەكی ئەرێنییە بۆ ئەوە هەنگاوەكی تر بەرەو سەربەخۆیی دارایی لە راستای ئەو سیاسەتە سەركەوتوانەی هەرێمی كوردستان لە هەمبەر بەرهەمهێنان و هەناردە كردنی نەوت هەیبووە.
Top