كات درەنگە و دەرفەت زێرینە
August 31, 2017
وتار و بیروڕا
دروست كردنی هاوپیمانیەتی لە گەڵ لایەنی دەرەكی ئەگەر بە بەر نامەو لە پێناو سەر كەوتن بە سەر حیزبەكانی تری كوردستانی بیت ،بێشك لە بار بردنی زۆر پرسەی تایبەت بە كوردی لێدەكەویتەوە كە پێشتر هەموو ئەوانەمان بە كردار بینی.
هیچ كات ئەو هاوپەیمانەتیانە نیەتی راستەقینەیان وەكو هاوپەیمانەكی راستەقینە لە پێناو بەرژەوەندییەكانی كورد دا نەبووە بەڵكوو هەموو كات لە پێناوی دروستكردنی پیڵان بۆ مەبەستی تەگەرە خستن بۆ پرۆسەكانی كورد و بەرژەوەندییەكانی بووە.
ئیتر كاتی ئەوە هاتووە كە كورد و لایەنەكانی تر دەست لە هەموو جۆرە كێشەیەكی ناوخۆیی بهێنن و لە پێناو یەك شت كار بكەن ئەویش پرۆسەی سەر خستنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستانە.
ئیتر كاتی ئەوە هاتووە كە كورد كۆدەنگی خۆیی لە سەر سەربەخۆیی كوردستان بسەڵمێنیت چوون سەربەخۆیی كوردستان تەنیا بابەتەك بووە كە هەموو لایەنەكان لە سەری كۆدەنگ بوونە و پاساو هێنانەوە بۆ وەرگرتنی ئیمتیازات و یان پرۆپاگەندەی هەڵبژاردن،هاوكێشەیەكی قەبوڵكراو لە نێو خۆیی كوردستان نییە