كەس هەیە قەتڵوعامی نەغەدەو رۆبۆسكی وهەلەبجەو قامشلوی لە بیر چوبیتەوە؟
August 29, 2017
وتار و بیروڕا
رۆژانە راپۆرتی سەیرو سەمەر بە ناوی شارەزایانی ئابوری، ویان دەیان دەستەواژەی وەهمی بڵاو دەكرێتەوە كە مەبەستی سەرەكییان رەش كردنی گەڵی كوردستان و تێكدانی شیرازەی كۆمەڵایەتییە بۆ مەبەستەكی دیاریكراو.
ئەو دەزگا میدیایە درێژكراوەی ئەو سایت و میدیا جنێو فرۆشانەیە كە بە ناوی سێبەرو بێ لایەن خزمەت بە دوژمنانی نیشتمان دەكەن.
ئاخر ئەگەر وانییە كام تاكەكی ئەو نیشتمانە هەیە كە هەست بە ئێش و ئازارەكانی دایك و مناڵ و یان تاقانەكانی ئەنفاڵ لە گەرمیان تاوەكوو بارزان نەكات؟كام تاكەكی كۆمەڵگەی كوردی هەیە كە كوشتارەكەی نەغەدەو قارناو هەلەبجە و رۆبۆسكی لە بیر چوبیتەوە؟كام تاكەكی كوردی هەیە كەلە سەیدارەدانی دەیان گەنجی خێر لە خۆ نەدیوی رۆژهەلچاتی لە بیرچوبیت؟
ئاخر ئەوە چ عەقلیەتەكە كە دژی بریاری راستەقینەی گەڵەكەی بوەستیتەوە؟
ئەوەی كە لە نمایشەكەی شاسوار و كەناڵەكەی بەرێوەدەچیت زیاتر لە شانۆگەرییەكی كۆمێدی دەچیتبەڵام شانۆگەرییەكی تراژێدی چوون باوەركردنی ئەو بابەتە ئەوندە قورسە كەسەك بێت و بڵێت من بە مانەوە لە ژێردەستی و كۆیڵایەتی خۆشبەختی بۆ گەڵی كورد دابین دەكەم،ئاخر كام مرۆڤەك ئەوە باوەر دەكات؟لە كوێی دونیا ئازادی و ماف ئاوا بە ئاسانی بەدەست هاتووە؟كام ووڵاتی جیهان دێت ودەوڵەتی سەربەخۆت وەكوو هەدیەیەك پێدەبەخشیت؟
ئەگەر ریفراندۆم بە كارەكی سادە دەزانن بۆ ئاوا دژی دەوەستنەوە بۆ رێگە نادەن بۆ ئەوەی گەڵ خۆی بریار لە چارەنووسی خۆی بدات؟ئاخر كەس هەیە قەتڵوعامی نەغەدەو رۆبۆسكی و هەلەبجەو قامشلوی لە بیر چوبیتەوە؟