پاڵەوانێكی خۆدروستكەر و پارەدارێكی شەریف و بێ فێڵ
August 29, 2017
وتار و بیروڕا
هەرچەندە تەنانەت ئەگەر ئەو سەروەت و سامانەش هی خۆی بوایە قسەی لە سەر نەبوو بەڵام ئەوەی كە جێگەی هەڵەێستە لە سەر كردنە ئەو بیرو بۆچوونە نانیشتمانی و خائینانەیە كە ناوبراو لە هەمبەر ئەو پرۆسە چارەنووسسازە گرتویەتە بەر.
ئەو سەرمایەدارە فێڵبازە لە هەڵمەتەكانی كە دژی ئەو خاك و نیشتمانە بە قیتی لایەنی دەرەكی هەڵوێستی وەر گرتووە روواڵەتەكی خەمخۆری بە نیشتمانی بە خۆوە گرتووە و باس لە گەنجان دەكات .پرسیار ئەوەیە ئاخۆ كام یەك لەو پرۆژانەی كە ئەنجامت داوە بە جۆرەك لە جۆرەكان دەستی گەنج و كەمدەرامەدەكی ئەو نیشتمانەت گرتووە،ئایا ئەو پرۆژانەی كە هەتبووە تەنیا لە خەون و خەیاڵی گەنجەك ناچیت تەنانەت كەسانی كەم دەرامەد خەونیشی پێوە نابینن.
ئەگەر لە پرۆژەی میدیای ناڵیا باس لە دەرفەتی كار دەكەی ئەوە نییە كە پەیامنێرانتان رۆژانە لە پێناو بەدەست هێنانی پارەیەكی كەم رۆژانە راپۆرتی پر لە تەشهیر و خیانەتتان بۆ ئامادەدەكەن تەنانەت ئێوە ئامادە نین موچەكانیشیان پێ بدەن باس لە كام خەمخۆریتان بۆ نیشتمان دەكەن؟؟
ئەگەر سرنجی چاڤی لاند بدەین یان هەر یارییەك كە لەو پرۆژە گەشتیارییەتان هەیە ئەگەر ئەوندە غەمخۆریتان بۆ ئەو خەڵكە كەم دەرامەتە هەیە پێم بڵێ كام یەك لەو یارییانەتان هەرچەندە كە یارییەكی سادە بیت بێی بەرانبەر لە خزمەتی هاوڵاتیانی كەمدەرامەتدایە ؟كام هاوڵاتییەكی ئەو ووڵاتە توانیویەتی بە سود وەرگرتن لەو پرۆژەیە مناڵەكانی دڵخۆش بكات؟؟؟
و لە ئێستاشدا كە خۆی كردۆتە سەرقافلەی غەمخۆری بۆ ئەو ووڵاتە ،بۆچی سەرەتا قەرزی حكومەتی هەرێم و دەهەزار خاوەن پشكی چاڤی لاند نادەنەوە؟؟مەگەر ئەوەش لەو قەیرانە ئابورییە كە بەرۆكی كوردستانی گرتووە ،هەر خزمەت بە نیشتمان ونەتەوە نییە؟؟ئیتر فارس گۆتەنی "حنای شما دیگە رنگ ندارە" و دەستتان بۆ خەڵك ئاشكرایە.